کاتێ که ئیسلام هاته نێو کۆمه‌ڵگای ئینسانییه‌وه روانگه‌ی خه‌ڵکی سه‌باره‌ت به مافی ئینسانی ژن جیاوازبوو. بازێک له ئینسان بوونی ژن گۆمانیان هه‌بوو، بازێک تر له خه‌ڵکی پێیان به بوونی ئه‌ودا ده‌نا، به ڵام ژنیان به ئینسانێک ده‌زانی که ته‌نیا بۆ خزمه‌تی پیاو دروست کراوه.
کاتێ که دینی ئیسلام هاته نێو کۆمه‌ڵگای ئینسانییه‌وه سوننه‌ته دوا که‌وتوه‌کانی نه‌زانیین، واته (جاهلیت) سه‌باره‌ت به مافی ژن؛ له نێوخۆی‌دا گوم وگۆڕ کرد.
مافی خاوه‌ن ده سه‌ڵاتی (مالکیت ومیراث) له ناوبرا، ئه‌وه‌ی که مافی خۆیان بوو زۆر و به‌سه‌ختی ده‌یانتوانی به ده‌ستی بێنن. خه‌ڵكی خۆیان له نه‌زانیین ده‌دا و قه‌بووڵیان نه‌ده‌کرد که پیاو و ژن پێکه‌وه به‌رابه‌رن وهیچ کامیان به سه‌ر ئه‌وی تریانا مافی جیاوازی و فیزکردنیان نیه؛ خودایش پی ده‌گووتن:
(( إن أکرمکم عند ألله أتقیکم))
"به راستی چاکترینی ئێوه له لای خودا،خوا ناس ترینتانه"
پیاونابێ له روانگه‌ی جنسیه‌وه به سه‌ر ژن‌دا فه‌خر و گه‌وره‌یی بفرۆشی. ئیسلام سازاندنی بنه‌ماڵه‌ی سه‌فارش داوه هه‌روه‌ها پاراستنی مافه کانی له لایه‌ن هه‌ردوولاوه.
فه‌رهه نگ وداب و نه‌ریتێکی دیکه که له گه‌ل بناغه وئه‌سڵی دین دا یه‌ک ناگرن ئه‌م باوڕه نادروسته‌یه سه باره‌ت به ته‌ڵاق وجیایی وژن هێنانی دووان وسیان وچوار بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌رجێکی مرۆڤایه‌تی له‌به‌رچاو بگیرێت، به شوودان وژن هێنانی کچان وکوڕان به زۆره‌ملی و گه‌وره به بچووک کردنیان، پێش چاوخستنی شه‌رع ودین له کێشه‌ی ژن به ژن دا، کڕین و فرۆشتنی ژنان، ژن له‌بریتی خوێن، توندوتیژی دژ به ژنان، لێدان و جوێن پێدان وبێ حورمه‌تی و کۆکردنه وکۆنتڕۆڵی بێ خود وبێ ئه‌ندازه‌ی ژنان، هه‌مویان چیرۆکی نابه‌رابه‌ری فه‌رهه‌نگێکه له ئیران وکوردستان دا که پێویستی به‌ڕه‌چاو کردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیانی ژنانی ئیران وکو‌رده‌واری هه‌یه.
له هه‌ر روانگه‌یه‌که‌وه که بیری لێ بکه‌یته‌وه ژن ده‌یتوانی رو به پێشکه‌وتن بڕوات؛ به‌ڵام به داخه‌وه کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری بوو به کۆست وته‌گه‌ره‌ی سه‌ررێگای پێشکه‌وتنی ژنانی هونه‌روه‌ر و پێک هێنه‌ر و رۆشن بیر به تایبه‌ت ژنانی شاعیر.
و به‌راستی که به بۆنه‌ی هه‌ڵسووکه‌وتی کۆ‌مه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت که له کۆمه‌ڵگا و وڵاتی ئیمه‌دا داسه‌پاوه؛ ژنانی شاعیر ده‌رفه‌ت ومه‌یدانێ بۆ وه‌ڕوخستنی هونه‌ر و شێعره‌کانی خۆیان نه ئه‌دۆزێه‌وه. هه‌میشه ده‌بوایه له پشتی په‌رده وله کونجی ماڵدا شاراوه‌بوایه‌ن به هۆی داب و نه‌ریته‌گه‌نده‌ڵه‌کانی نێوکۆمه‌ڵگا ژنان نه‌یانده‌توانی ونه‌ئه‌بوایه!! بۆ گوڵ کردنی هه‌ست و هونه‌ریان ده‌رفه‌تێک به ده‌ست بهێنن.
هه‌میشه پێنووس له ده‌ستی پیاوان دا بووه و ژنیش هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ده‌ستی نیزامی پیاوسالارانه بووه، ئاکامی ئه‌م نه‌هێشتنانه ئه‌وه‌یه که به‌رزایی مێژوو چ له کۆمه‌ڵگای ئیران‌دا چ له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا په‌رتووکێك سه‌باره‌ت به مێژوو یان مێژووی ئه‌ده‌بیات به دی ناکرێت که نووسه‌ری ژنێک یان کۆکه‌ره‌وه‌ی ئافره‌تێک بێت. ؟؟؟
ئه‌مه وه‌ک مشتێک له‌هه‌زاران خه‌روار که ژن نه‌یتوانیوه له‌و ناوه‌دا هونه‌ری خۆیی بخولقێنی باقی لایه‌نه‌کانی تر به قه‌وڵی فارس وته‌نی: ( مثنوی هفتاد من کاغذ می خواهد)
له کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌کانی ئینسانی دا ژن وپیاوپێکه‌وه‌ژیانێکی خۆشی هاوبه‌شیان ده‌برده‌سه‌ر ژن ده‌یتوانی به‌قه‌ده‌ر پیاوه‌که‌ی بگره زیاترله بیر‌و هونه‌ری خۆی بۆماڵ دروست کردن و وه‌رزێڕی وشوانی که‌ڵک وه‌ر بگری ئه‌و سه‌رده‌مه؛ سه‌رده‌مێک بوو که ژن ئازاد بوو، ئه‌ڵبه‌ت ئازادی نه‌ک به مانای وێڵگه‌ردی؟! !
بۆیه ژنی ئازاد وئازادی ژن ده‌یتوانی چاکترین بیروڕا بخۆلقینێ.... له نیزامی پیاو سالارانه تا پێش شۆڕشی سه‌نعه‌تی له ئۆروپادا بابه‌ته گرینگه‌کان لای ژنان زیندوومانه‌وه‌بوو، بۆته‌واو ی ژیانیان وخۆشه ویست بوونیان ومناڵ بوونیان به‌تایبه‌ت کوڕبوونیان هه‌روکۆ فردوسی ده‌ڵێ: "زنان را بود درجهان یک هنر نشینند وزایند شیران نر." هه‌روها فردوسی له به‌رابه‌رژنێک که ترسی دابوه به‌ر خۆی وله عیشقێکی قه‌ده‌غه قسه‌ی کرد بوو کارێک که پیاوان هه‌میشه تێیدا ئازاد بوون وها تووڕه ده‌بێت که ژن و ئه‌ژدیها وه‌ک یه‌ک داده‌نێ:
"زن واژدها هر دو در خاک به جهان پاک ازهر ناپاک به"
پاش شۆرشی سه‌نعه‌تی هه‌ر‌چه‌ندپیاوان وژنان له‌ئیراندا له ژێرفشاروزۆره‌ملی جیهانی له‌روه‌وه‌پێیان به مۆدیڕنیزم دانا به ڵام هه‌رگیز دڵیان پی نه‌دا و له‌پاشه‌مله خه‌ریکی مل ملانی کردن له‌گه‌ل مۆدڕنیزم دا بوون له گه‌ل هاتنی قوتابخانه و زۆره‌مله‌کردنی ده‌رس خۆێندن، کچانی لاو له‌گه‌ل مۆدڕنیزم دا ئاشنا بوون فێری زانیاری وعیلمی رۆژ بوون به‌ڵام سوونه‌ت خوازه‌کان هه‌میشه له مۆدڕنیزم ده‌ترسان !!!!!!
ئه‌ڵبه‌ت فێرکردنی مه‌کته‌بی سوونه‌تی قورئان یا گوڵستان وبووستانی سه‌عدی بوو، ئه‌ڵبه‌ت له فێرکردنی ئه‌مانه‌ش دا بازێک ئایه‌ت وسووره‌شیان فێری کچان نه‌ده‌کرد به هۆی ئه‌وه‌که ده‌یان گووت فێری شتی
له‌ق و لۆپ ده‌بن وه‌ک سووره‌ی یووسف ؟؟؟؟!!!!
هاوکات له گه‌ل سه‌رکه‌ووتنی شۆرشی ئیسلامی له ئیران‌دا بیری سونه‌ت خوازی دیسانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه بیستنی مۆسیقا گونا‌ح بوو، خواناسی پیاوانی شۆڕشگیر، له سه‌یر نه‌کردنی ژنان دا مانا کرایه‌وه. ژن هێنانی دووان سیان و چوار په‌ره‌ی سه‌ند روحییه‌ی پیاوسالارانه سه‌ری هه‌ڵداوه،زه‌بروزه‌نگ ئه‌وه‌نده‌له سه‌ر لێزان و پسپۆڕان به‌تایبه‌ت ژنان په‌ره‌ی سه‌ند تا ڕاده‌یه‌ک که چوار ملێون لێزان وپسپۆڕ وڵات به‌ده‌ربوون که به داخه‌وه
ئیستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه؟؟؟؟
ئیتر ئه‌و ژنه‌ی که پێ به‌پێ مێرده‌که‌ی بووه‌ته هۆی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی وله سه‌ری خۆێنی ڕشتوه؛ دوای سه‌رکه‌ووتن،لاێه‌نگره‌یاساییه‌کان جێی خۆی دایه لایه‌نگره‌شه‌رعیه‌کان له دروشم داژنیان مۆحته‌ره‌م ده‌زانی وبه‌هه‌شتیان له ژێرپێی دایکان دانابوو، به‌ناوی دایکی موقه‌ده‌س و فاتمه و مریه‌م ناوی لێ ده‌برا به‌ڵام له ڕاستی دا بایه‌خی ژن نیوه‌ی بایه‌خی پیاو بوو. ژنانی ئیران له‌یاری کردنی دوو ڕۆڵی دژبه‌یه‌ک که‌هه‌م دایکی موقه‌ده‌س بێت و هه‌م حه‌وای فێڵ بازماندوو بوون.ژنان ئه‌گه‌رهونه‌روبیروڕاویژێکیان هه بێ به نێوی مه‌کری ژنان ناوی لێده‌برێت.!!!!!!
ژنان ئیتر له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانیویانه که بو ئاڵ وگۆڕیی ژیانیان ده‌بێ له‌وبیروپێسته سونه‌تی و دواکه‌وتووانه‌ی خویان بێنه ده‌ره‌وه و له گه ل بیری جیهانیدا ئاشنا بن و هه‌میشه ده‌بێ جیهانی بیركه‌نه‌وه وخۆیان له ده‌ستی ئامێربوون به ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌وه رزگاربكه‌ن به‌پشتیوانی مێرده‌کانیان وبراکانیان؛ ئێستاکه زه‌وی که زیاترله هه‌رسه‌رده‌مێک له گه‌ل پیس وپۆخڵی ئاو و هه‌وا و ئیعتیاد و فه‌سادکاری روبه‌ڕو بووه؛ ئینسان ده بێ پێش هه موشتێک سالم وزیندووبێت؛ تاکوبتوانێت خه ریکی عه داڵت و ماف خوازی بێت...
جیهانی داهاتوو جیهانی وتوووێژی ته‌مه‌دونه‌کانه جیهانی عێشق ورێزلێنانی دوولایه‌نه‌ی میلله‌ته‌کان و ئینسانه‌کانه.
کۆمه‌ڵناسان ده‌ڵێن ژنان ئه بێ خۆیان هه‌وڵ بده‌ن تا به مافی خۆراوی خۆیان بگه‌ن به واته‌یه‌کی تر ژن یه‌عنی نیوه ی کۆمه‌ڵگا ئیتر ئه‌بی ئیمه خۆمان به کرده‌وه پیشان بده‌ین که بێ شک نیوه ی کۆمه ڵین وئه بی چه‌شنی وڵاتانی دیکه که‌ژن سه‌رۆک کۆمار یاکو وه‌زیره.
ئیمه‌ش بتوانین به هاوکاری پیاوان به مافی ئازادی خۆمان وه‌ک مرۆڤێک بگه ین..... .
به‌هیوای ئاسۆیه‌کی پڕ له به‌رابه‌ری ژنان و پیاوان...
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه