رۆژی 25/8/2008 له ورمێوه رۆشتین بۆ سه‌قز، بۆ به‌شداری له حه‌وته‌مین مێهره‌جانی شانۆی کوردی.......
وه‌ک پێشتریش رۆشتبوومه فستیواله‌کان ده‌مزانی چونکا ژنان بۆڵه بۆڵی زۆر ده‌که‌ن باشترین شوێنیان بۆ دابین ده‌که‌ن و ئێمه‌ش کولانه‌یه‌کمان بۆ ده‌دۆزنه‌وه.. جا هه‌ر وه‌هاش بوو.. ژنانیان برده هوتێل و پیاوانیشیان برده قوتابخانه‌یه‌ک.. هه‌ر له شه‌وی هه‌وه‌ڵ تا ئاخری فستیواله‌که که سێ رۆژی خایاند له گه‌ل گرووپه‌که‌ی ورمێ شێوم ده‌خوارد و ده‌ڕۆشتمه‌وه بۆ لای براده‌رانم له نێو شاری سه‌قز .. چوونکا تاقه‌تی جگه‌ره له‌مژینی ئه‌وان و تا سێ و چواری شه‌و نه‌خه‌وتن و خه‌ریکی پاسوور و هیندێ شتی قۆڕی دیکه‌م نه‌بوو بۆیه هه‌ڵاتم..
له شاره‌که‌نی سه‌قز و مه‌هاباد و بۆکان و ورمێ و دێهلۆران و قووچان گرووپه شانۆیه‌کان به‌شداریان کردبوو..
من کارم به‌وه نیه کێ به یه‌که‌م ئه‌کته‌ر ده‌رچوو، کێ به یه‌که‌م ده‌رهێنه‌ر ده‌رچووو هتـ..د..
ئه‌و شتانه‌ی به لامه‌وه سه‌رنج راکێش بوون بۆتانی باس ده‌که‌م و به‌س:
ناو بژیوانان سێ که‌س بوون . دووانیان کرماشانی و یه‌کێکیان مه‌هابادی. دڵنیام ئه‌و ده‌قه شانۆیانه که به سۆرانیه‌کی تۆخ و تا راده‌یه‌کیش موکری پێشکه‌ش ده‌کرا ئه‌و ناو بژیوانه کرماشانیانه لێی تێ نه‌گه‌شتوون .. چوونکا به‌رده‌وامیش به فارسی قسه‌یان ده‌کرد و ته‌نانه‌ت دوو وشه‌ی زاراوه‌ی خۆیانم لێ نه‌بیستن..
......
ده‌قی شانۆی قووچان هه‌ر فارسی بوو.. ئیتر نازانم چۆن ده‌توانین بڵێین هاوزمانانمان له قووچان و خوراسان!!! له‌وانه‌یه هاودڵمان بن به‌ڵام هاوزمان؛ چێ عه‌رز که‌م..
......
کابرایه‌کی مه‌ستیان دانا بوو بۆ وه‌ک پێی ده‌ڵێن 'ئینتزامات'ی ده‌رگای هات و چۆی ژنان که بوو به بایس ئه‌وه هه‌رایه‌ک و ته‌شقه‌ڵه‌یه‌ک ساز بکات..
......
له رۆژی کۆتایی فستیواله‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری فستیواله‌که قسه‌یه‌کی دۆڕاند که دڵنیام له ده‌می هه‌ڵخزا!! کوتی جه‌نابی 'نه‌جار'پارێزگاری کوردستان 12 میلیون تمه‌نی خه‌ڵاتی فستیواله‌که کردوه.. ئیتر له بیری چووبوه‌وه شوورای شار و فه‌رمانداری و ئیرشاد ئیسلامی چه‌نده‌ی دیکه‌یان پاره داوه به‌م فستیواله.. چوونکا له ئێرانا ئه‌م جۆره پووڵانه هه‌ر له ژێر لچه‌وه ده‌خورێ و ئیتر که‌س به که‌س نیه.. ئه‌م هه‌موو پاره‌یانه به ده‌سته‌وه بوو له قووتابخانه‌ی خۆڕایی ده‌یانخه‌واندین و له ناحه‌زترین ریستوران دا خۆراکیان ده‌داینێ؟؟؟
......
'محمد علی کشاورز' ئه‌کته‌ری به ناو بانگی سینه‌مای ئێران به‌شدار بوو به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی له زنجیره‌ی 'پدرسالار' به‌شداری کردبوو هه‌ر بانگیان لێ ده‌کرد 'پدرسالار عزیز'هه‌رچی وه‌ها بانگیان ده‌کرد ، وام ده‌زانی گه‌له شه‌ق له من ده‌که‌ن ..
......
ئه‌م سێ رۆژه ده‌سکه‌وتی باشی بۆ من هه‌بوو ؛ زیاتر گه‌ل هونه‌ری شانۆ و سیناریو و ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنا‌ن دا ئاشنا بووم ..