دیتنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌م باته‌وه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی که چۆن بۆ کڕینی تۆپ یان ئیسفاڵت کردنی حه‌وشی قوتابخانه ده‌بوایه ده‌س و دامێنی منداڵان ببوایه‌ین و ئه‌وانیش ده‌س به دامێنی باوکانیان ببوایه‌ن و تا کوو هه‌ر قوتابیه‌ک به هه‌زاران بۆڵه بۆڵی باوکی بیتوانیایه‌ت 200تمه‌ن یان 500تمه‌ن له باوکی بسێنێت ... تا ئه‌و پاره‌یه ده‌گه‌یشته ده‌ستی قوتابخانه هه‌زاران تف و له‌عنه‌ت و شه‌کره جوێنیان بار ده‌کردین .. به‌م کاره‌یان ده‌گووت "همکاری اولیا و مربیان" جا وه‌رن سه‌یری ئه‌م هه‌واڵه بکه‌ن هه‌ر بڵێن گرانیه و وشکه ساڵیه و ده‌یان تڕه‌هاتی دیکه...
رۆژنامه‌ی "خورشید" له ژوماره‌ی رۆژی دووشه‌مه 15 ره‌زبه‌رساڵی 87ی هه‌تاوی دا ئاماژه به‌وه ده‌دا که بڕه پاره‌ی مزگه‌وته‌کان 5 قات ده‌بێته‌وه!!!!! که به‌م 5 قات بوونه‌وه‌یه ئه‌م ساڵ 600میلیارد ریاڵ واته 60،000،000،000 تمه‌ن... که دابه‌ش ده‌کرێ به سه‌ر 20هه‌زار و 66 مزگه‌وت دا.
هه‌ر مزگه‌وتێک نزیک به 3میلیونی به‌ر ده‌که‌وێ (بۆ ساڵێک) ئه‌مه له لایه‌ک... له لایه‌کی دیکه‌وه جه‌ماعه‌تی ئه‌لقاعیده‌ش هه‌رخه‌ریکی مزگه‌وت به‌خێو کردنن... له لایه‌کی ئه‌و لاتریش هه‌ر بتهه‌وێت بۆ نمونه تۆزێ ده‌سکاری دیوارێکی مزگه‌وتێک بکه‌یت، ده‌یان سواڵکه‌ر ده‌خه‌نه ناو خه‌ڵکی بۆ پاره کۆ کردنه‌وه...

خه‌ڵکی که بۆ قوتابخانه‌ی منداڵه‌که‌یان به شه‌ڕه‌وه شتێکیان ده‌دا... ده‌س ده‌که‌ن به لا گیرفانیان دا له به‌ر چاو ئه‌م و ئه‌و که به‌ڵێ، خه‌ڵکی بزانن من خه‌ریکم "باقیات الصالحات" ده‌نێرم بۆ سه‌ر پرده‌که‌ی "صراط"!!
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه