Oct 1, 2016

پۆزی "ئیزم"ی

هەندێ له رۆشنبرانمان به شێوازێک تەقله به وشە لێدەدەن و له گەڵ رەسته زۆران دەگرن و هێندە وشەی "ئیزم، ئیزمی" تێکەڵ نووسراوەکانیان ئەکەن، ئیتر مەگەر خۆی و دوو کەسی دیکه له نووسراوەکانیان تێبگەن.. جا ئەڵێن: هەر ئەو دوو کەسە بەسه که تێبگەن" بەڵام خۆ نازانن ئەو دوو کەسە له لا سەرووی (ئیزم‌خانە)که دا نیشتوون و پێویستیان بەو نووسراوەش نییه. دەی کە وای لێهات تۆزێ هێواش و تەپ و تۆزی ناوێ با چوار لاوی خولیای فێر بوون تێبگەن لێتان و هەندێ جاریش ژێر دیپلۆم قسە بکەن لیتان کەم نابێتەوە، جەنابانی پرۆفیسۆرزادەگان!!
.......
تێبینی: برادەرێک مەسێجی بۆ داناوم و ئێژێت ئەرێ فڵانی، "گلوبالیزم" یەعنی چی؟ له درێژەدا ئەو دەردە دڵەی کرد و منیش کردم به وردە گلەیی.

Sep 27, 2016

جگەرە و شێعر


جاران ئەگەر لاوێک جگەرەی بکێشایه، بۆ دایک و باوکی جێگای پۆزلێدان بوو و تەنانەت خۆیشیان لێ دەکرد به کەڕ، خۆیان لێدەشاردەوە بۆنیان پێوە دەکرد له ناکاو باوک خۆی گرژ و مۆن دەکرد و دایکیش به ناچاری سووکه ماستاوێکی بۆ کابرای پیاو سارد دەکردەوە و پرۆسەکه به له ماڵ چوونەدەری کوڕە، دەچووە قۆناغێکی دیکەوە..
کاکی لاو ئیتر تا نیوە شەوان له بن پاسار و لادیواران هەڵدەترووشکا، یەعنی قینی کردوە، له گەل یەک دوو هاوڕێیدا بن چنارەکان و لای کانی ئاوایی دەکرد به بنکه و به دەم مژی جگەرەی سۆمەر و تیر و جاروباریش وێنستۆن، به دەم کزەی بای پاییزەوە و به دەم نەرمه گۆرانییەوە، ئاخێکی هەڵدەكێشا و هەر به نیوچه یادی لەنجه و لارەکەی مەحبووبەی گلێنەی، له ناکاو شێعر و هۆنراوە خۆیان له دەلاقەی دڵی دەدا و قافیە و رەدیفی چەند خشتەکی دادەڕشت.
ئێستا هەر ئەو لاوە که ئیتر بوە به پیرە شاعیر، دادەنیشێت پرۆفایلی عەنتیکه و فەمین هەڵدەداتەوە بەڵکوو شێعرێ هەڵکڕێنێت. به لای نیوە مێعرێکەوە پاکەتێ جگەرە دەکێشێت، کەچێ هاتنی مەسێجێک خۆری شێعرەکەی لێ ئاوا دەکات و رەدیف و قافیەکەی لێ دەکات به ماستاوێکی خەست بۆ مەحبووبەکەی گلێنەکەی جارانەکەی!
لەم قۆناغەدا، زیاتر به ناچاری هەوڵ ئەدا شێعرەکانی بخاتە دوو تووی کەمپینەکانی وەک کۆبانی و شەنگال و ئەو شتانه و پێی ناخۆش نییه کارەساتی وەهاش هەبن که هیچ نەبێ به ئاسانی بتوانێ هۆنراوەیەکانی بهۆنێ، ئەگینا قوڕگی ئەتەقێ..

Sep 26, 2016

مەلا داروین


کابرا کوڕەکەی ناو ناوە داروین، کەچی ناردوویەتی بۆ حوجرە و بۆ بەردەست مەلای مزگەوت.. ئەمه چەند حاڵەتی هەیه، یان ئەیانهەوێ له داهاتوویش دا داروێنێکی موسلمان هەبێ. یان تێز و مێزی داروین به لاڕێدا دەبن به بەرنامەوە. یان ئەوەی.. .

Jul 13, 2016

بەختیار عەلی بۆ تەلەفزیونێکی ئاڵمانی .... Bextyar Ali

بەختیار عەلی، باسی هەندێ له ئەزمونەکانی ژیانی و ڕۆمانەکانی خۆی بۆ تەلەفزیونێکی ئاڵمانی دەکات به ژێر نووسی کوردییەوە.



May 30, 2016

Um Freiheit Kaboodvand ...... بۆ رزگاری کەبودوەند

To #freedom #Kabudvand

Um #Freiheit #Kaboodvand

تا #آزادی کبودوند

بۆ رزگاری کەبودوەند

https://www.youtube.com/watch?v=5bVVrxsqYPQ

#FreeKaboodvand

May 14, 2016

Sykes–Picot Agreement


سەد ساڵ لەوە پێش دوو دیپلۆماتکاری ئینگلیزی و فەرانسەیی به ناوەکانی (مارک سایکس و ژرژ پیکۆی) به نووسینی رێکەوتنامەی سایکس پیکۆ، کوردستانیان وەک شووتی قاش کرد. له ئەمڕۆ دا پتر له 40 میلیون کورد ناتوانن، پاڵ بنێن به پاڵ یەکتر و خۆیان بلکێننەوە به یەکترەوە
چوونکا کوردان حەزیان له یەکگرتن و یەکگرتوویی نییه و بەردەوامیش نەیارەکانی کورد پاشەقوولمان لێ ئەدەن.