Sep 20, 2010
Sep 17, 2010
ئۆپرای گه‌مارۆ
ئه‌م بابه‌ته له ژوماره‌ی 58ی حه‌وته‌نامه‌ی "ده‌نگی ئاشنا" بڵاو بوه‌ته‌وه.
هه‌بوو نه‌بوو گه‌مارۆیه‌ک هه‌یه وه‌ک په‌تا چین له سه‌ر چین خه‌ڵکی تووشی ده‌بن.. گه‌مارۆ گه‌روی پێ ته‌نگ کردوین، گه‌مارۆیش ئیتر بۆ خۆیی بوه‌ته چیرۆکی بێ بڕانه‌وه، ساڵ نیه گه‌مارۆی دوو قات و سێ قات له چوار سووچی دونیا به‌ر بینمان پێ نه‌گرن، ئاخر بۆ؟ "بأی ذنب"؟؟ ئه‌وا ئه‌م ساڵ گه‌مارۆ له لایه‌ک و مانگی ره‌مه‌زانیش له‌و لای دیکه‌وه، ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوین و نازانین په‌نا بۆ کێ به‌رین و خۆمان بخه‌ینه دامانی کێ..؟ جاران به ته‌مای سفره و خوان و چێشتی نه‌وتاوی بووین، بڕیار بوو نه‌وت له بریتی نێۆ چراکانمان، بێته سه‌ر سفره‌کانمان..! چاک بوو هه‌ر نه‌هات و به ده‌س بۆنی نه‌وته‌وه نه‌جاتمان بوو..! ئه‌گینا ده‌بوایه ئه‌وه‌نده نان و نه‌وتمان بخواردایه تا کێشی جه‌سته‌مان رووی له فڕین ده‌کرد، جا وه‌ره ئه‌م جاره پاره خه‌رج بکه بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری و شه‌کر دابه‌زاندن، خۆ پیاو به مانگێک ده کیلۆ ده‌توانێ زیاد بکات به‌ڵام به ساڵێک ناتوانێ سه‌د گره‌م که‌م کات... جا به‌س نه‌بوو ئه‌و سفره‌مانه لێ دووره، هه‌ر نان و پیازه‌که و شوکرێک بۆ په‌روه‌ردیگار به‌سمانه... با نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بڕیار له سه‌ر بڕیار ده‌رکه‌ن و دووقات و سێ قات لووتی نرخی شته‌کان به‌رز که‌نه‌وه، خۆ هه‌ر ئه‌توانین ژنێک بێنین و منداڵێک دروست که‌ین و پاره‌ی منداڵه‌که بخۆین.. ئه‌ی چۆن برا گیان! وا یارانه له رێگا دایه، وا دیاره جارێ بێنزینی ده‌س ناکه‌وێت، ئه‌گینا به چۆڕێک بێنزینی سۆپر خۆیی ده‌خزانته گیرفانمان و زوو ده‌گه‌یشت... خۆ من به هه‌ر نقه نقێک بوو، ژنێکم هێنا هه‌ر چه‌ند به قیستیش بوو، ئه‌گینا تووشی ئابڵۆقه‌ی ژن هێنان ده‌هاتم.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و منداڵانه‌ی که ئه‌مڕۆ له دایک ده‌بن و ئه‌و بره پاره‌یه بۆ دابین کردنی ژیانی به ساڵاچوان ته‌رخان بکرایه‌ت، ئیتر به لای ره‌حم و به‌زه‌یی ئه‌م و ئه‌و چاو له ده‌س نه‌ده‌مان..
جا با واز له‌م ژنان و پیاوانه‌ی 30 ساڵی داهاتووه بێنین، چونکا ئه‌زانم یه‌که‌م کێشه‌ی هاوسه‌رگیریه‌کانی 30 ساڵ دواتر هه‌ر ئه‌م بڕه پاره‌یه که بۆ ئه‌م کۆرپه‌لانه ته‌رخان کراوه، ئه‌وان که له‌وانه‌یه به پێی"خووشه‌به‌ندی" یه‌کتریان دۆزیبێته‌وه و خووشه‌ی یه‌ک کچێکی خووشه‌ی سێی هه‌ڵخڕاندبێت یان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئاڵ و گۆڕه هاتبیته ئاراوه.. به‌زه‌یم به شوورای حه‌ل ئیختلاف دا دێته‌وه، که 30 ساڵی داهاتوو ئه‌م کێشه‌یه چۆناوچۆن چاره سه‌ر ده‌که‌ن...
دیسانه‌وه خه‌ریک بوو ئۆپراکه‌م له بیر بچێته‌وه...
ئه‌ڵێم بیلامانا، پیاو زاتی نیه بچێته ده‌ره‌وه، چوونکا سه‌یری نرخی شته‌کان ده‌کات که چۆناوچۆن لووتیان به‌رز کردوه‌ته‌وه، پیاو له ترسی جه‌ڵده و سه‌کته ده‌ترسێ ئیتر خۆ له خودا به‌زیاد بێ بۆ ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه قه‌د گه‌مارۆمان وه سه‌ر ناکه‌وێ.. ته‌نانه‌ت گه‌مارۆ زۆر جار به کاره‌ساتێک کۆتایی دێت، له رۆژنامه‌کان دا ئه‌م جۆره هه‌واڵه قیزه‌ونانه ده‌بینین:" فڵان ژن له به‌ر فه‌قیری و ده‌س کورتی مێرده‌که‌ی، ژیانی هاوبه‌شی تێک داوه"، یه‌عنی له گه‌ل نه‌بوونی پاره‌دا ژیانی ئاڵۆز بووه و شێواوه..! "فڵانه پیاو به هۆی نه‌داریه‌وه سه‌ری منداڵه‌که‌ی بڕیوه"، یان "فیساره بنه‌ماڵه منداڵه‌که‌ی له به‌ر ده‌رکه‌ی فڵانه ده‌وڵه‌مه‌ندا جێهێشتوه".. جا خۆ ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندانیش نا‌وێرن خه‌شه‌ڵ بنێنه ده‌ره‌وه، چوونکا ده‌یان که‌س چاوه‌ڕوانی ده‌ڵقی خه‌شه‌ڵه‌که‌یان ده‌که‌ن به‌ڵکوو له‌تێک سێۆ یان قاژێک کاڵکیان لێ به جێ مابێ و ئه‌وان بیخۆن، جاری واش هه‌یه که ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه جار و بار منداڵێکیش داڵده ئه‌ده‌ن، ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندان بوته باخچه‌ی ساوایان، ده‌یان منداڵ و کۆرپه‌له له نێو ماڵیان دا دێن و ده‌ڕۆن و قرووسکه‌یان دێت و ئوپرا درگێڕن..!!!
ئه‌م ئۆپرایه له لایه‌ن میرزا تحریم الدوله سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت.. میرزا هه‌ر جاره میزی که‌ف بکات، ده‌یگرته نێوچاوانی خه‌ڵکی بێ ده‌سه‌ڵات و قانێع و شاکیر..
میرزا چاک ده‌یزانی جیقڵدانی خه‌ڵک قه‌د لیپاولیپ نابێ.. چوونکا میرزا هه‌رده‌م مۆسیقایه‌کی بۆ ده‌ژه‌ندن.. خه‌ڵکیش به‌رده‌وام به هیوای داهاتوو بوون، به‌ڵکوو مۆسیقایه‌ک ناخیان هێور کاته‌وه و ئیتر واز له گرم و قاڵ بێنن، میرزاش ده‌یزانی خه‌ڵکی به چی ئۆقره ده‌گرن هه‌ر منداڵانی برسی تر ده‌کرد تا بنه‌ماڵه‌کان به زریکه‌ی ده‌نگی منداڵانه‌وه ئۆقره بگرن..
عه‌جه‌ب ئۆپرایه‌که، ئه‌م ئۆپرای بۆڵه بۆڵه به‌رده‌وام و بێ بڕانه‌وه..!
Sep 14, 2010
ئه‌فسانه‌ی خۆشه‌ویستی (چیرۆک)
ناوی کتێب: ئەفسانەی خۆسەویستی
نووسەر: سەمەد بێهرەنگی
وەرگێڕ و خوێندنەوه: عەدنان هونەروەر
نیگارکێش: سروه نیکخا
چاپ: ناوەندی کولتوری کورد له نوێرنبێرگی ئاڵمان
(تایبەت به تەمەنی مێرمنداڵان)
...............
Subscribe to:
Posts (Atom)