خۆ دۆعاتان له بیر ماوه، دۆعایه‌ک که بوو
به قوربانی کلتووری کۆنه‌په‌رستانه‌ی کورد. کوردی خاوه‌ن ته‌کنه‌لۆجیای مه‌لا و
شێخ و نووشته و جنۆکه. کورد قه‌د واز له خۆی ناهێنێ و به‌رده‌وام کاره‌سات به
سه‌ر خۆیدا دێنێ. ئه‌م وێنانه‌ی رۆژنامه‌ی "واشنگتن پۆست"م که بینی به
ته‌واوی بێزم له خۆم و له کورد ده‌هات و ئێستا که خه‌ریکم ئه‌م دێڕانه به کوردی
ده‌نووسم؛ شه‌رم ده‌مگرێ که بڵێم منیش کوردم.. دڵته‌زێنه، دڵته‌زێن، شه‌رمه‌زاریه
شه‌رمه‌زاری...
به رۆژانه ده‌یان کاره‌ساتی له‌م چه‌شنه ده‌بینین وه‌ک ئه‌یوب که به‌ده‌ستی
باوک و باوه‌ژنه‌که‌ی بوه قوربانی، دۆعا که بوو به هێمای به‌رخۆدان و نه‌سره‌وتن
بۆ سڕینه‌وه‌ی وشه سیخناخه‌کانی شه‌ره‌ف و نامووس و غیره‌ت..
هه‌روه‌ها مردن به شێوه جیاوازه‌کانی به‌ردبارانکردنی ژنان،
خۆسوتاندنی ژنان و خۆکوشتنیان. شووکردنی سیغه،
قه‌یره مانه‌وه، له‌شفرۆشی یان شوو به‌سه‌ر هه‌وێدا کردن... ئه‌مانش خۆی بۆ خۆیی هەڵگری چیرۆکه دڵتەزێنەکانی کۆمه‌ڵگا که‌مانه..
ئه‌وا ئه‌مڕۆش شیلان له ته‌مه‌نی زۆر منداڵیه‌تی‌دا له بچووکترین و
ناسکترین ئه‌ندامی له‌شیه‌وه ده‌ست به بڕینی ده‌که‌ن، تا کوو رۆژێک سه‌ریشی به
سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه لابه‌ن..
قورئان و حه‌دیسه‌کان له به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژیانه
دا که به ناوی "خه‌ته‌نه کردن" ناو بانگی دەرکردوە، بێ ده‌نگ بوه هەروەها که له به‌رانبه‌ر کڕین و فرۆشتنی ژنان و بێ بایه‌خ کردنیان و دوانیان وه‌ک پیاوێک
دابنرێ و چواریان به شاهید وه‌ر بگیرێ و تا ئه‌و راده‌یه ئایەتەکانی قورئان وەک: "الرجال
قوامون علی النساء" (پیاوان له ژنان مه‌زن تر و باشترن) کردوه به حوکمێک و به‌رده‌وام
ده‌ستی داوه‌ته کۆیله کردنی ژنان.. جا ئه‌گه‌ر ئه‌م ئا‌یه‌ت و ده‌یان ئایه‌تی
دیکه که به‌رده‌وام به گۆی ژن‌دا خۆێندوویانه، به گۆی پیاودا بیانخوێندایه و بۆ
نمونه بیانکوتایه (النساء قوامون علی الرجال)، پیاو هه‌ست و بیر و بۆچوونی سه‌باره‌ت
به ده‌قه ئاسمانیه‌کان چ ده‌بوو؟؟
لەم رۆژانەش‌دا، ناپه‌رله‌مانی ناحکومه‌تی ناهه‌رێمی ناکوردوستان به داخه‌وه له ژێر
نائالای نائیسلام ده‌ستی کرد به په‌سه‌ند کردنی نایاسایه‌ک که بوو به هۆی شانازی موسڵمانه‌کان، ئه‌ویش په‌سه‌ند کردنی یاسای فره ژنی...
ئه‌م یاسایه هه‌رچه‌نده به دڵی بازێک نه‌بوو. به‌ڵام به دڵی هه‌زاران
پیاوسالار بوو، هه‌ر بۆیه به بزه‌وه خه‌ریکن هێلکه گوونیان ده‌ساون...
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ک بوو موسڵمانه‌کان له ده‌ستی ناحکومه‌تی ناهه‌رێمی
ناکوردوستان دڵێکی خۆشیان نه‌بوو، و به‌رده‌وام ئاخیان بۆ به‌عسیه‌کان و سه‌دام
حوسه‌ین هه‌ڵده‌کێشا!! ئه‌وا ئه‌م جاره چاوی کوێریان به ناحکومه‌تی ناهه‌رێمی
ناکوردوستاندا هه‌ڵات و ئه‌م مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنیه دڵخۆشی کردن که هێشتا ئیسلام نەمردوه!!
هه‌ر بۆیه مه‌لاکان به‌رده‌وام له ماڵپه‌ره‌کان و له میدیاکاندا ده‌ستیان داوه‌ته
پاساو دانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی..
ئه‌ی بوو ناپارله‌مانتاره‌کانی ناحکومه‌تی ناهه‌رێمی ناکوردوستان،
دانانیشن و یاسایه‌ک ده‌ر ناکه‌ن دژی ئه‌م ده‌ستدرێژیانه که به سه‌ر منداڵانی به‌سته‌زمانی
کوردا دێت.. بۆ گۆی خۆیان لێخنیوه و هه‌ست به‌م ئازاره نامرۆڤایانه ناکه‌ن؟؟
ئاخۆ ناڵه و زریکه‌ی ده‌یان شیلان نه‌گه‌شتبیته لای عه‌دنان موفتی؟؟
به‌ڵام وه‌رن با شیلان و سه‌دان شیلانی دیکه له بیر نه‌که‌ین.. وه‌رن
با قۆڵی بۆ هه‌ڵماڵین بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌ک که قوربانی ژنان و کچان رابگرین و وه‌ک
ئینسانێک چاویان لێ بکه‌ین نه‌ک وه‌ک ئامێرێك بۆ رابواردن، یان وه‌ک نه‌گبه‌تی و
نه‌هامه‌تیه‌ک...
ئه‌م وێنه‌ی شیلانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت:" که من شیلانم من ئه‌و
حوریه‌م که له دویی ده‌گه‌ڕێن، من ئینسانم، من مافی ژیانم هه‌یه، چێژ وه‌ر
گرتنم له مه‌گرنه‌وه... با منیش نه‌بم به دۆعا.. ترس و دڵه‌راوکێ مه‌خه‌نه دڵمه‌وه
. با هه‌ر له منداڵیه‌وه هه‌ست به‌وه نه‌که‌م که ئاژه‌ڵێکم به ناوی نامووسی
باوک و براکه‌م و ده‌بێ ئاگام له خۆم بێت ئه‌گینا ده‌بم به
دۆعا... ."