Oct 26, 2015

سەعاتی سەدامی!

له سەروبەندی "سەدام حوسێن"دا و هاوکات له گەل گۆڕینی سەعات و پیش و پاش کردنی هاوینه و زستانه، خەڵکی باشووری کوردستان هەندێکیان سەعاتیان نەدەگۆڕی و وەک نافەرمانیەکی مەدەنی چاویان لێدەکرد و ناویشیان نابوو: سەعاتی سەدامی!
له ئیمڕۆدا "حیزبی کات نەگٶڕان" جێگای کورسیان له پەرلەمان خاڵیه.

Oct 5, 2015

سانسۆرت باش، هەریم!

ئەوا ئیتر کورد کێشەی نەما و ژن کوشتن لامان کۆتایی پێهات و هەموو ئاخێنراوە جنسییەکانمان رەوایەوە و ئیتر پێویستمان به ماڵپەڕی سێکسی SEXY نییه و لەمه به دوا بەس دوای عیلم و مەعریفه و زانست و فەلسەفه ئەکەوین.
پیرۆزبایی له پارلەمانی کوردستان دەکەم بۆ پەسەندکردنی گەڵاڵەی داخستنی سایته سێکسییەکان. به راستی سەربڕینی ئازادی بیر و را که به داخستنی ئەو سایتانەوە دەستان پێ کردوه، بەس به هەوڵ و ماندوو بوون و ئیشی کارناسانەی ئێوەوه دێته جێ به جێ کرن. هەنگاو هەڵنان بەرو سانسۆریزه کردنی میدیا دەبێته پەڵەیەکی رەش به نێوچاوانی پەرلەمانتارانەوە.. بەم رەوته کوردستان ئیتر هەنگاو به هەنگاو خەریکه دەبێته پارێزگایەکی کۆماری سێدارەی ئێران. لەمه به دوا وێڵ بوون به دوای پراکسی و فیلترشکێن دەبێته کێشەی سەرەکی خەڵکی کوردستان.

Oct 4, 2015

بەشداری خزمەتی زمانی کوردی بین.

لەوانەیه ئاگادار بن که وا زمانی کوردی ناوەندی (سۆرانی) هاتوەته ریزبەندی زمانەکانی فەیس بووک. بۆ پەرە پێدان و رێز گرتن له زمانی کوردی وەک ناسنامەی نەتەوەیی، باشتر وایه هەموومان زمانی به کارهێنانی ئەکاونتەکەمان بکەین به کوردی، تا کوو بۆ هەمیشه زمانی کوردی سەقامگیر بێت له سەر فەیس بووک.