Dec 21, 2021

بۆ ئاڵماندۆستان و مێرکێل نەویستان

تکایەکی کوردانه لەو هاوڕێیانەی که بوونەته دڵسۆز بۆ ئاڵمانییەکان!


هاوڕێیان بیکەن به خاتری خودا و پێغەمبەرتان، بیکەن به خاتری موقەدەساتان، بیکەن به خاتری خاکی پیرۆزی ئاڵمانەکەتان، واز له خانمی مێرکێل بێنن. راسته ناشارەزا بوو. هەندێ کاری نەباشی کرد. 
ڕاسته له خۆڕا دەرگای ئاڵمانی کردوە به سەر پەنابەرانی سوریا و ئەفغان و کوردە حەیاتەکەشدا ئیتر ئیشی قۆڕی کرد و لێی ببورن.. داماو وایزانی نابێ وڵاتەکەی جێبمێنێ له وڵاته ئیسلامییەکان له سەروویانەوە عەرەبستان و قەتەر و ئێران، که ڕەحم و بەزەیی تێیاندا جمەی دێ! تازه له 
دەستی دەرچوو ڕێگای دا به پەنابەرە قوڕبەسەرەکان، لێی ببورن مەردانه..
 

ئەو کردی ئێوە مەیکەن.. با بە هەموومان هەوڵ بدەین ئەم سەرۆکی تازەی ئاڵمانه فێر بکەین که ئیشی قۆڕ نەکات و ڕێگا به تاقە پەنابەرێک نەدات، خۆمان تازه جێگامان پتەوە.. 

ئەڵبەت هیچ نکوولی لەوەش ناکرێ که ڕەخنەکانتان له ڕووی دڵسۆزی بۆ ئاڵمان و ئاڵمانییەکانه. بەڵام خۆ ئەگەر ئەم خانمی «مێرکێل»ه خۆیی پەنابەر بوایەت هەستی به ئازاری ئاڵمانییەکان دەکرد که به دەستی پەنابەرانەوە چی ئەکێشن.. بەڵام حەیف خۆیی ئاڵمانی بوو و ئیتر ئەقڵی بەو شتانه نەشکا.. لێی ببورن.. تازه ڕۆیشت بەڵکوو تێکەڵ به کۆمەڵگای ئاڵمانی بێت و چوار شت فێر بێت

ئێوەش ئەم «تکایه» وەرگرن و کەم جنێوی پێبدەن، هەر چەن دەمپاراستن له جنێو، لادان له کلتووری ڕەسەنیشمانه، بەڵام ئێوە گەورەیی بفەرموون و لێی ببورن..
بەڵکوو ئەم سەرۆکه نوێیەی ئاڵمان یەکی میدالیاکی باشترین سەرڕەشی ئالماندۆستان بداتێ..

No comments:

Post a Comment

په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه