Mar 19, 2013

مەلا نەورۆز

له بیرمە ئایانوت :
(ئاور نەورۆز کراو، حاجی تۆفێق بووراو)
بەسەرهاتی ئەم دێرە شێعرە چی بێت و چۆن بێت، لام روون نییه، بەڵام ئەوەی راستی بێت وا بزانم ئەگەر ئەم کابرایه "حاجی" نەبوایه شتی وەهای به سەرنەدەهات.. لەوانەیە ئەم حاجی و مەلا و شێخانەی کوردستان هەر ناوی نەورۆزیان لێ ئەبەن جەڵدەش لێیان بدات.. چاویان نابینێت ئەو خەڵکه تۆزێک هەڵپەڕن به جلی ئاڵ و واڵاوە.. هەر دەڵێن گوناهه، قەدەغەیە، له سونەت‌دا نییه، له قورئان دا نییه.. ئیتر ساڵ نییه مەلایەک خۆی بێ‌تام نەکات و فتوای حەرام بوونی نەورۆز نەدات.

http://peyvlog.blogspot.com
ئەمساڵ ئەم شانازی خۆ بێ‌تام کردنه بڕاوە به "مەلا عەبدولسەمەد" و میدالیای تەکفیر کردنی کردوەتە مڵی کوردان.
ئەم پیاوە ماقوڵه سمێڵ تاشراوه فەرموویەتی: (جائیز نییە بە نەورۆز بگوترێت جەژن) لە رونكردنەوەكانیدا نە ئایەتێك نە فەرمودەیەكی لەبەر دەستدا نیە كە نەورۆزی پێ حەرام بكات، بەڵكو نەورۆز دەچوێنێ‌ بە جەژن و بۆنە یەهودی و جاهیلیەكانی عەرەب.
ماوەتەوە بڵێم:
خوێن تاڵی مەلا به ریش و پەشم و جبەوە،
ئەمڕۆشت لە دەس دەچێ به بیری سبەوە
زۆر ویشکی دەبیە دەستەچنەی ئاگر
فەرموو وەرە مەیخانه لێووێ تەڕ ببوە
"خەییام"

Mar 16, 2013

سێ کوچکەی هەڵەبجە


وڵاتانی ئووروپی تەنیا وان له بیری پڕ کردنی گیرفانی خۆیان تەنانەت ئەگەر به کوشتنی منداڵ و تەنانەت سڕینەوەی نەتەوەیی بێت.. له کارەساتی هەڵەبجەدا ئاڵمانیا و هۆڵەندا چەکی کیمیاویان به دیکتاتۆرێکی وەک سەدام حوسەین فرۆشت و ئیستاش له رەشەکوژی سووریادا، راستەوخۆ چین و رووسیا چەک به بەشار ئەسەد ئەفرۆشن و هیچ بۆیان گرینگ نییه منداڵ و ژن و خەڵکی سڤیل بکوژرێن یان بێ خانه و لانه بن..


له گەل کارەساتی هەڵەبجه، ئێران خیرا پارەی بانقەکانی هەڵەبجەی وەک غەرامەی شەڕ گواستەوە بۆ تاران و سپای پاسداران به شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر کەوته دزی و فزی و تاڵان کردنی ماڵی لێقۆماوان! ئێران وەک یەک لایەنی شەڕکەر خۆیان له گەل سەدام ساختە و پاختەیان کرد که هەم خەڵکی سڤیل و هەم هێزی پێشمەرگە پاکتاو بکەن.
له کاتی دادگایی کردنەکەی سەدام‌دا، ئێران به تەواوەتی کەوتبوە گل و ژانی ئەوەی که بەڵکوو زوو به زوو سەدام له سێدارە بدرێت نەکا لایەنە شاراوەکانی ئێران رووماڵ بکات.


خەڵکی خودی هەڵەبجەش ئێستاشی له گەل بێ، له بریتی هەوڵدان بۆ به جینوسایدناسینی ئەو کارەساته به خەڵکی جیهان، هەر وان له بیری وەرگرتنی پارەی شەهیدانیان، کەچی هەیانه تەنانەت یەکجاریش نەڕۆشتوەتە سەر مەزاری شەهیدانی.

Mar 1, 2013

وێنەکان خۆیان دەدوێن..عکس‌ها نیز سخن‌ها دارند.

رەشەکوژیەکەی ساڵی 1980 به فەرمانی شێخ سادق خەڵخاڵی له ناوچه کوردنشینەکان!



اعدام فلەای خلق کورد در سال 1358 به دست جوخه های آتش شیخ صادق خلخالی!
.......................................................


بمباران و گلولەباران شهرهای کوردستان همزمان با روی کار آمدن جمهوری اسلامی از سوی کارگزاران خمینی!
عکاس: رضا دقتی