ئه‌بێ شینی چلۆن بێ مه‌رگی شارێ
له ساڵیادی کیمیا باران کردنی هه‌ڵه‌بجه دا ئه‌مرۆ هه‌ینی 16ی مارس رێکه‌وتی 25ی ره‌شه‌مه‌ی 2706ی کوردی له شاری مه‌ریوان رێپێوانێکی هێمنانه و مه‌ده‌نیانه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و خۆشه ویستی به‌رانبه‌ر به شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی خوێناوی به‌رێوه چوو .
ئه‌م رێپێوانه که له کاتژمێر 11:31 به‌کاتی هه‌ڵه‌بجه یانێ کاتی کیمیاباران کردنه‌که‌ی ساڵی 1988 له سه‌ر به‌ربه‌ستی ئاوه‌که‌ی زرێبار به گرتنی یه‌ک خولوک بێده‌نگی ده‌ستی پێ کرد ، و تا به‌رانبه‌ر زانکۆی مه‌ریوان درێژه‌ی هه‌بوو . ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م رێپێوانه له لایه‌ن هیچ رێکخراوه یان که‌سانێکه‌وه رێک نه‌خرابوو . به‌ڵكوو به ئیراده‌ی پڕ له هه‌ست و مروڤ دوستانه‌ی به‌شداربوون به‌ڕیوه چوو . بۆیه به‌شداربوون توانیان رێگای چوار کیلومه‌تری له ژێر به‌فر و بارانێکی زستانه‌دا ببڕن .