May 5, 2018

له‌ به‌ سه‌رهاته‌كانی قانێع



قانێع له سه‌ییده‌كانی چۆڕ بوو، باوكی شێخ بوو، كه باوكی مردوه له فه‌قێه‌تییه‌وه‌ هێناویانه‌ته‌وه‌ له جێگای باوكیان داناوه، كه هیچ زه‌وقی له سه‌ر نه‌بوه. شه‌وانه شێخانه‌ی زكر و ته‌لیله‌ی بۆ موریدان دامه‌زراندوه‌ و هه‌ر كه چاویان نووقاندوه‌ و بێ هه‌ست به جێی هێشتون و ملی له چای خواردنه‌وه‌ ناوه‌و تاو تاوه‌ هاتوه‌ زكری بۆ تازه كردوونه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و به ئاقڵی ده‌روێشه‌كانی پێكه‌نیوه. ده‌روێش به‌مه‌یان زانیوه‌ و ده‌ریان كردوه‌.

«كتێبی چێشتی مجێوری هه‌ژار موكریانی»

May 1, 2018

به‌شێك له شێعری زام پێوان

...
فستیوالی گه‌لاوێژ، سلێمانی/2011
تاران په‌چه‌ی به دره‌خت گرته‌وه‌
عه‌بای دا به سه‌ر ئاواو
جبه‌ی كرده‌ به‌ر جاده
عه‌مامه‌ی كرده‌ سه‌ر باخچه
به زۆر ریشی به گۆرانی هێشته‌وه‌
كراسی عاشوورای كرده‌ به‌ر شێعرو
مۆسیقای بێوه‌ژن كردو
ژیانی كرد به پرسه!
تاران به ده‌م كه‌سه‌وه‌ پێناكه‌نێ
به‌ ده‌م مه‌رگه‌وه‌ نه‌بێ
ئه‌و خۆشی له هیچ نابینێ
له مه‌رگ نه‌بێ
ژنی ئه‌و، كوڕی ئه‌و، كچی ئه‌و
هه‌موویان ناویان مه‌رگه
ئه‌وه‌ی له‌وێ له دایك نابێ، ژیانه.. .

شێركۆ بێكه‌س
له دیوانی هه‌ست و نه‌ست