ئازارێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر پایتا په‌یتا پال به هه‌ناسه‌مه‌وه ده‌نێ؛ و وه‌ک هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ خۆیی ده‌خاته ده‌ره‌وه...
هه‌ست به ئازارێکی پڕووکێنه‌ر ده‌که‌م... هه‌ورێ چڵکن سه‌رتاسه‌ری له‌شمی داگرتووه... دۆڕاندن سه‌ری تێکردووم .. زۆر کات به زۆر له‌شم له سه‌ر قاچم بار ده‌که‌م.. تا راده‌یه‌ک که به ته‌واوی له سه‌ر جمگه‌کانی له‌شم کاریگه‌ری هه‌بووه.. له‌رزینی ده‌سته‌کانم زیاتر و زیاتر بووه.. هیچم پێ ناکرێ بۆیان به‌س سه‌یریان ده‌که‌م هه‌ستیش به‌وه ده‌که‌م، که خه‌ڵکی چۆن به‌زه‌یان دێته‌وه پێم دا و له روویان نایه بڵێن ئه‌رێ کاکه! بۆ وا ده‌ستت ده‌لرزی و تووشی شه‌قشه‌قه هاتووی له‌م ته‌مه‌نه که‌مه دا..
دڵم بووه‌ته مه‌کۆی خه‌مان... رۆژ نیه له‌م مه‌مله‌که‌تی الله‌اکبره دا ده‌یان که‌س نه‌کووژرێت، ده‌یان که‌س بڕیاری سێداره‌یان بۆ ده‌رنه‌چێ، ده‌یان که‌س نه‌فرۆشیه‌ت، ده‌یان که‌س گورچیله‌ی خۆیان نه‌فرۆشن، ده‌یان که‌س له‌ش فرۆشی نه‌که‌ن، ئه‌ویش بۆ چی؟
ته‌نیا بۆ تێر کردنی زگێکی برسی!!!
بایه‌خی مرۆڤ و ده‌عبا وه‌ک یه‌ک وایه، بایه‌خی هێستر و مرۆڤ وه‌ک یه‌ک وایه _هه‌ر وه‌ها که له یه‌کێک له ئاوایه‌کانی مه‌ریوان دا کچێک‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه به هێسترێک!!!؟؟
له‌م مه‌مله‌که‌تی _مستضعفان و پابرهنگان_ دا قه‌ڵه‌م بایه‌خی نیه ، نووسین بایه‌خی نیه، کتێب بایه‌خی نیه، رۆژنامه بایه‌خی نیه، رۆژنامه نووسیش تاوانباره وڵاتێک که پر بێت له درۆ و دزی و حیزی و به‌رتیل و ده‌یان شتی تر؛؛ زیندوو مانه‌وه و دیتنی ئه‌م دیمه‌نه ناحه‌زانه بۆ خۆی سه‌دان هونه‌ره...
ئیتر تێر کردنی زگی منداڵه‌کانت، پۆشته و په‌رداخ کردنی جل و به‌رگیان بوه‌ته ناسۆرێک، (ئه‌ڵبه‌ت ته‌نیا بۆ چینێک)..
ئه‌وه‌تا ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رده‌وام خه‌ڵکی هان ده‌ده‌ن بۆ هاتنه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگ دان و به‌رده‌وام خۆیان به خه‌م خۆری چینی بن دست و بێ ده‌ره‌تان له قه‌له‌م ده‌دا !!! هه‌ر یه‌که‌یه‌ک له‌و (با بڵێن) نوێنه‌رانه‌ی خه‌ڵکی له په‌رله‌مان دا بڕی 100 میلیون تمه‌ن پاره‌یان وه‌ک وام پێ دراوه ئیتر جاران که شه‌هرامی جه‌زایه‌ری ببوه بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زاران، ئه‌وا ئه‌مڕۆکه ته‌واوی نوێنه‌رانی مه‌جلیس هه‌ر یه‌که‌یا‌ن شه‌هرامێکن..
راده‌ی جاشیه‌تی بۆ حکوومه‌تی ناوه‌ندی و القاعده و حیزبه‌کان و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش رۆژ له دوای رۆژ له به‌رز بوونه‌وه دایه. له‌م وڵاتی (مستضعفان و پا برهنگان)دا... سه‌دان که‌س مل که‌چی ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌کانن و له سه‌ر مووچه و جیفه‌ی ئه‌وان خه‌ریکی کاسه لێسین و دروشمی بژی کۆیلایه‌تی یان به‌رز راگرتوه..
به‌رده‌وام له سه‌ر تا سه‌ری مێژوو دا چینێک له کۆمه‌ڵگا بوونه‌ته به‌ردی ژێر هاڕه‌ی ئاش و ده‌سته‌یه‌کی تر به‌هره‌ی ئاشه‌که‌یان خواردوه.. چینی هه‌ژار خه‌بات گێڕ بوون و ، چینی ده‌وڵه‌مه‌ندان _ وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن _خه‌بات پارێز بوون و له سه‌روی حکوومه‌ته‌وه بوون ..
جا به ده‌س ئه‌م هه‌موو ناسۆر و برین و ئێش و ئازارانه‌وه قه‌تاریش ده‌س ناکه‌وێ خه‌مانی پێ بار که‌یت.........