به هه‌زاران گه‌ڕه‌گه‌ڕ و نقه نق و کسکه کسک و بۆڵه بۆڵ و ترسه ترس و له‌رزه له‌رز و جووقه جووق و یائه‌ڵڵا یائه‌ڵڵا، خۆمان خستبوه باوشی "ئیسفه‌هانی نیسفی جیهان" وا ئێستا واین له ناخی ئه‌م بازاره پڕ له که‌ل و په‌ل و شتی سه‌یرسه‌یر و دڵڕفێن.. من که هه‌ر سه‌یری ده‌ر و دیوار و کاشیکاری و ده‌رگا و ده‌لاقه و به تێکڕا له بیری ئه‌وه دا بووم که ئه‌م هه‌موو هونه‌ر و جوانیانه چۆناوچۆن له‌م شاره‌دا کۆبوه‌ته‌وه. مرۆڤ وا ده‌زانێ ئیتر هیچ نه‌ماوه له دونیا دا هه‌موو هونه‌رێک خۆیی خزاندوه‌ته ئامێزی ئه‌م شاره‌وه.. مۆبایله‌که‌م به ده‌ستێکمه‌وه وه‌ک نه‌دیوو بدیوو هه‌ر وێنه‌م ده‌کێشاو و فیلمم هه‌ڵده‌گرت.. به‌و ده‌سته‌که‌یشم، دوو سێ نایلۆن پڕ له شتی کڕداو بوو، به لا ملم دا شۆڕ ببوه و وه‌ها لاخواری کردبووم وه‌ک گێڕ و گه‌وێج به‌ڕێدا ده‌ڕۆشتم.. ئه‌م ژنه‌ی من چاوی به هه‌ر شتێک بکه‌وتایه ئه‌گه‌ر ئه‌و شته که‌ڵکی هه‌بایه یان نا، ده‌یکڕی جا ئه‌ڵبه‌ت خۆ خوا هه‌ڵناگرێ نه‌ک هه‌موو شتێکش، بۆ نمونه شانه‌ی داری کڕیوه.. جا وه‌ره له داخا مه‌مره ده ده‌نک شانه‌ی داری کڕیوه بۆ ئه‌م پوورزا و ئه‌و پوورزا، یه‌عنی سه‌وغاتیه، هه‌ر ئه‌و شانانه‌ی که هه‌جیجیه‌کانی هه‌ورامان سازیان ده‌که‌ن به‌ڵام چوونکا به‌رهه‌می خۆماڵیه خۆ قه‌دری نیه، ئه‌وا حه‌زره‌تی چین به ته‌واوتی به‌م شتانه‌وه بازاڕی ئه‌سفه‌هانی داگیر کردوه! ئه‌م ژنه‌ی منیش وایده‌زانی به‌رهه‌می هونه‌ری ته‌واو ره‌سه‌نی ئیسفه‌هانی ده‌سکه‌وتوه.. دواتر هه‌ر له گه‌زی ئه‌سفه‌هانه‌وه بگره که نزیک به ده به‌سته‌ی کڕێ تا ده‌گاته مله‌وانه و خڕ و پڕی ژنانه بۆ ئه‌م و بۆ ئه‌و، به هیچ شیوه‌یه‌ک ده‌سپارێزی نه‌ده‌کرد. ئه‌و که‌یفی ده‌کرد و منیش ده‌تگووت له جه‌رگم ده‌بڕن ئاخر هه‌ر چی سه‌ر و بنیم لێک ده‌دایه‌وه ئاخر دووسه‌د هه‌زار تمه‌ن پاره‌ی گیرفانی منداڵێکه، ئه‌رێ ئه‌م ژنه بۆ وا ده‌کات.. تا عاقیبه‌ت خۆم پێ رانه‌گیرا و هێنام به گۆیی دا... له وڵامم دا، به‌س گووتی:"تۆ حه‌قت نه‌بێ".
جا وه‌ره ئیتر مه‌مره له داخا، خۆ هیچم پێ نه‌ده‌کرا، ئه‌گینا زمانی ئه‌میشم وه‌ک زمانی کابرا رووسیه‌کان که پێم خۆش بوو ببڕم، هی ئه‌میشم ده‌بڕی که به‌رده‌وام له بریتی (چطوری؟) پێیان ده‌گووتین(شتری؟) قسه‌که‌ی کاک "موسته‌فا"م هاته‌وه یاد که ده‌یگووت: پیاو که رۆشته سه‌فه‌ر له گه‌ل ژن و منداڵ دا؛ هه‌ر زووخاوی بۆ ده‌مێنیته‌وه و به‌س، پیاو ده‌بێ بۆ گه‌شت و سه‌یران، بڕوات بۆ سه‌ر که‌ش و کێو ئیتر ئه‌و ده‌م بیر له هیچ ناکاته‌وه و زووخاو ناچێت به دڵی دا، چونکا له سه‌ر کێو دا به‌س له بیری ئه‌وه دایه به‌ر نه‌بێته خواره‌وه و ئاگای له خۆی بێ".. به بیلاهی و تیلاهی راستی گووتوه، ئه‌ها ئه‌ها..ها ئۆباڵ به ئه‌ستۆم.... له نێو ئه‌م داڵغانه‌دا کێشام به په‌نا ملی خۆم دا!! که‌یبانووشم به سه‌رسووڕمانێکه‌وه کوتی :"ئه‌وه شێت بویت" تازه وه خۆ هاتمه‌وه که چۆناوچۆن نووقمی خه‌یاڵات بووبووم. گیرم به ده‌ستی ئه‌میریشه‌وه کردبوو، جار به جار زه‌نگێکی لێده‌دا بۆ فاتم و برینی ئه‌ویشی ده‌کوولانده‌وه و ده‌یدا به نێو چاوانی دا که ئه‌و خه‌ریکی چیه له باکوو و چۆناوچۆن خۆیی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و شاڵاوی به‌زم و هه‌ڵایه... ئه‌و سه‌یری ره‌قس و سه‌مای کۆنسێرتی ده‌کرد فاتمیش وه‌ک کلک له دووی ئێمه‌وه ده‌گه‌ڕا... جار به جار دایکی پرسیارێکی لێده‌کرد که ئایا ئه‌مه جوانه یان ئه‌وه‌ی دیکه‌یان، فڵانه که‌س ئه‌م ره‌نگه په‌سه‌ند ده‌کات یان ئه‌و ره‌نگه...
رۆژی دواتر که له حه‌ماڵچیه‌تی خێزانم رزگارم بوو، بڕیارمان دا تۆزێک بۆ خۆمان بگه‌ڕێن و دیمه‌نه سه‌رنجراکێشه‌کانی شاریش ته‌ماشا که‌ین، رۆشتینه مه‌یدانی نه‌قشی جیهان، دواتر بۆ سی و سێ پول، دواتر بۆ چل ستوون، خۆ له به‌ر خه‌ڵکی ده‌رفه‌تی سه‌رخواراندنێکمان نه‌بوو، به چوار ده‌ورت دا هه‌ر دووربین و هه‌ر موبایل بوو خه‌ریکی فیلم هه‌ڵگرتن بوون، جا من و فاتم و دایکی فاتم، هه‌ر سێکمان وامانده‌زانی به جێ ماوین، ئێمه‌ش هه‌ر خه‌ریک وێنه گرتن و فیلم هه‌ڵگرتن بووین، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دا بوو هه‌ر که رۆژ ده‌بوه‌وه عه‌زیز و ژنه‌که‌شی خۆیان ون ده‌کرد و ئێستاش نه‌مانزانی بۆ کوێ ده‌رۆشتن، دوای سه‌یر کردنی ئاسه‌وار و هه‌ر وه‌ها سه‌یر کردنی ئینسانه‌کان که بزانین ئه‌وانیش چی ده‌که‌ن ئێمه‌ش ده‌مانکرد، ئه‌مجاره ئاده‌ی برا گیان خۆ برسیمانه و هیچیش ده‌س ناکه‌وێ، ریستوران هه‌ر زاتمان نه‌بوو خۆمان له قه‌ره‌یان بده‌ین، بۆ بابۆڵه و ساندویچ و شتی وا ده‌گه‌ڕاین، هیچمان ده‌س نه‌که‌وت، وه‌ک بڵێی ئه‌م خه‌ڵکه وه‌ک سوون به گیانی شار که‌وتبن، هیچیان بۆ نه‌هێشتبووینه‌وه، ئه‌م ژنه‌م له گه‌ل خۆیی بازێک په‌تاته و پیاز و ئاردی هینابوو، له قه‌راخ پارکێک دا بۆی که‌وتین بۆ ساز کردنی کوکی، جا برا گیان تازه هه‌ستم ده‌کرد خۆ ئه‌م ژنه‌ی منیش شتی وای له ده‌س دێ، خه‌ریکی نان خواردن بووین پێم کووت ژنه‌که، ئه‌رێ نه‌ڕۆینه‌وه، ماڵه‌که....." که‌لامی زارم به که‌له شه‌کرێک بڕی و کووتی :"بۆ کوێ.. هێشتا دوێنی هاتووین، با بڕۆین سه‌ردانێکی ته‌خته جه‌مشیدیش بکه‌ین". هه‌ر به نه‌رمی کووتم ئاخر پاره‌مان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه، با بگه‌ڕێنه‌وه". کووتی:"تۆ خه‌می پاره‌ت نه‌بێ، خۆم بڕێک پاشه‌که‌وتم هه‌یه..." .
ئیتر ئه‌م قسه‌یه‌م که بیست نه‌مده‌زانی هاوار بکه‌م، بقیژێنم، چی بکه‌م.. وتی:"سه‌د هه‌زارم پاشه‌که‌وت کردوه و ماڵی بابیشم سه‌د هه‌زار نه‌ورۆزانه‌یان داومه‌تێ، ئیتر لێمان تێک مه‌ده با سه‌فه‌ره‌که‌مان بکه‌ین.." نه‌مده‌زانی چی بکه‌م له خۆشی‌دا، خه‌ریک بوو شانێک هێڵکه بکه‌م..
کووتم ئه‌وه به‌ڕاسته، ئازیزه‌که‌م..
کوتی:"ئه‌رێ ئه‌ی بۆ.. ئیتر بۆنی پاره‌ت کرد، بووین به ئازیزه‌که‌م.."
بۆ سبه‌ی هه‌ستاین که به‌ره‌و ته‌ختی جه‌مشید وه‌ڕی بکه‌وێن، له ناکاو ته‌له‌فۆنێکم بۆ هات، خێزانم کوتی خێر بێت به‌م به‌یانی زووه.. که‌شکه‌کیان بۆ هێناوین..
"ره‌حمان"ی ئامۆزام بوو پێی کوتم که دورکه‌ومه‌وه له خاو خێزان، کوتم بۆ؟؟ کوتی پێت ده‌ڵێم. به ناچاری ماشێنه‌که‌م راگرت و دابه‌زیم، هه‌واڵێکی دڵته‌زێنی دامێ، کوتی:"وا "مارف"ی ژن برات، دوێنی بۆ کۆڵ هێنانه‌وه رۆشتوه بۆ سه‌ر سنوور و له وێدا که‌وتوه‌ته سه‌ر مینێک و په‌ل په‌ل بوه". ئیتر ره‌حمان به ده‌م گریانه‌وه خواحافیزیشی بۆ نه‌کرا، خێزانم له ماشێن دابه‌زی و کوتی:"چ بوه"، نه‌مده‌زانی چی بڵێم چۆنی بڵێم، هه‌ر ده‌یگووت:"نێوکم که‌وت پێم بڵی چ بوه".. به ناچاری کوتم:" دایکی کاک موسته‌فا به ره‌حمه‌تی خوا رۆشتوه و ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه" وتی:"داخۆ وتم چی بوه، دایکی کاک موسته‌فا هه‌ر ئیزافه خزمه‌تی ده‌کرد، ده‌مێکه که‌ڕه‌کیفه‌ی هێناوه، خوا عه‌فووی بکات و ئێمه‌ش ده‌ڕۆین بۆ ته‌ختی جه‌مشید و دوای دوو سێ رۆژی دیکه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه".. به ناچاری کوتم:"باشه با وا بێ"، هاتینه‌وه بۆ نێو ماشێنه‌که و به‌رده‌وام چه‌ره‌ساتی ده‌کرد به ده‌م منیشه‌وه به‌ڵام من هه‌ر له نێو خه‌یاڵات و داڵغه‌ی خۆم دا بووم، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ته‌خته جه‌مشید، عه‌زیز زه‌نگی بۆ خێزانم لێدا و به ده‌م گریانه‌وه کوتیان که ئێمه واین له گه‌رانه‌وه دا، هه‌رچی خێزانم کوتی بۆ ئاخر چی بوه، هیچی نه‌کووت، ئاخری خۆی زه‌نگی بۆ خوشکه‌کی لێدا، به ده‌م گریانه‌وه خێرا گوتی که "مارف"ی برایان به سه‌ر مین دا رۆشتوه... دوای ئه‌م قسه‌یه نه‌مزانی شه‌وه یان رۆژه قیژه‌یه‌کی به‌رزی کرد وامزانی دونیا به سه‌رم دا رووخاوه، فاتمیش ئه‌ویش ده‌ستی به زریکاندن کرد، خه‌ڵکمان لێ کۆبووه، پۆلیس هات وایده‌زانی شتێک قۆماوه، ئاده‌ی وه‌ره به‌و فارسیه جوانه و به‌و هه‌موو دڵه‌ڕاوکێ و زه‌خته‌وه ئه‌مانه‌ش تێبگه‌یه‌نه.. نیوه شه‌و گه‌یشتینه‌وه ماڵی خه‌زووره‌م، عه‌جه‌ب هه‌ڵایه‌ک بوو، بۆ کێ..؟ بۆ مارف..؟ تا مابوو، به شێتیان ده‌زانی، له‌و هه‌موو ماڵ و به‌ر و بوومه‌یان تۆزێکیان بدایه، مه‌جبوور نه‌ده‌بوو خه‌ریکی کۆڵبه‌ری بێت، جا له به‌ر چی پێیان نه‌دابوو، چوونکا ده‌یانگووت بێ عه‌مری باوکی کردوه و ئه‌و کچه‌ی که باوکی به‌دڵی نه‌بوه و خۆیی به دڵی بوه، هێناویه‌تی...
هیوادارم سه‌رجه‌م سه‌فه‌ره‌کانتان پڕ له کیف و شادی بێت ...
ئه‌مه‌ش به‌سه‌رهاتی سه‌فه‌ره‌ته‌نزاوی و تراژیکه‌که‌ی ئێمه...
منیش گه‌ڕامه‌وه هیچیان نه‌دامێ...!