Aug 14, 2014

:. غەزەڵی قوزەڵقورت.:

رۆژێک به دەم مڵچه مڵچی ماچی دەم و فڵچتەوه
هەڵخلیسکام له سەر سینگی لووس و بەفرینتەوه

به تاکه بزەیەک و هەر به پەله پڕووسقێ
گیرسامەوه به لووتەوانەی لووتی بەرزینتەوه

له شەقامی چاوەکانت چراکان هەموو سوورن و منیش
گوێ به فیتۆی پۆلیس نادەم و دەخزێمه نێو سینگتەوه

دڵی ماندووم ئەگەرچی تەم دایگرتوه، بەڵام
راچڵەکاوم، راپەڕیوم به ویزەی فیشەکی نیگاتەوه

هەسته گیانه وەرە ئامێزم بەسیه ئیتر مەڵێ
عەیبه عەیبه و رۆژی روونه چۆن بێمه نێو کۆشتەوه

با بۆ چقڵی چاوی داعەش و داگیرکەران ئێمه
بیماچێنین تا تنوور گه‌رمه و له نێو دڵم بتوێیتەوه

گەر لووته لای لەم شێعره و جیقڵدانت نایگرێ بەرگه
بگره‌: ئای لاڤ یوو، تۆش بڵێ: خۆشم دەوێیتەوه

"کورده گیان"، مۆمی هیوا هەڵده‌کا بۆ تاکه ساتێک
چون به ته‌مایه سینگی بئاڵێنێ به سینگی نەرمینتەوه