هه‌رچه‌نده سه‌دام نه‌ماوه به‌ڵام ؛ ئایدۆلۆژیای به‌عسی ؛ فکری سه‌دامیسم، دیکتاتۆری ئه‌و فکره بۆگه‌نه، هه‌رماوه به تایبه‌ت له ناو زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌کان و هه‌روه‌ها له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش دا.
له کاتی شه‌ڕی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی جیهان دژ به سه‌دام زۆربه‌ی خه‌ڵکی له مزگه‌وته‌کان دا دۆعایان بۆ سه‌دام ده‌کرد ، سه‌دامیان به حه‌زره‌تی عومه‌ری زه‌مانه ده‌زانی . ده‌یانگووت ئه‌مه شه‌ڕی کافر و موسڵمانه!!!!!!!!!!!!!!! سه‌دامیان به سه‌مبولی گون ڕه‌شی موسڵمانان ده‌زانی .
ئه‌ویش به بۆنه‌ی ئه‌وه‌بووکه له دوای شه‌ڕه‌که‌ی کویت؛ بۆ ساویلکه کردنی خه‌ڵکی له ناو ئاڵاکه‌ی دا'الله‌اکبرێکی' دانابوو .
tv کانی ئیراقیش په‌یتاپه‌یتا سه‌دامیان پیشان ده‌دا که خه‌ریکی نوێژ کردن بوو .
دیسان له روی سوره‌ی ئه‌نفاله‌وه ده‌ستی کرد به عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفال و کوشتنی خه‌ڵکی عێراق به تایبه‌ت کورده‌کان که182000 که‌سی به ناوی عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفاله‌وه شه‌هید کرد .
سه‌دام که‌وته زبڵدانی مێژوه‌وه؛ و له دوای خۆیی نه‌گبه‌تی ورۆژ ڕه‌شی بۆ به‌غدا به‌تایبه‌تی و بۆ عێراق به‌گشتی و هه‌ر وه‌ها ئازادی بۆ کوردستان مایه‌وه.
به‌ڵام ئایدۆلۆژیای سه‌دامیسم، له ناو زوربه‌ی خه‌ڵکی دا ون نه‌بوو؛ هه‌روه‌ها؛ به‌ره به‌ره له نێو کاربه‌ده‌ستانی کورد داسه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. که نموونه‌ی به‌شکردنی شاره‌کانی کوردستان ، به‌شکردنی ره‌نگه‌کان، به‌شکردنی کورسیه‌کان و وه‌زیره‌کان بوو؛ که هه‌موان ده‌زانن به‌شکردن و سنوور کێشان تایبه‌ت به دیکتاتۆره‌کانه ، وهه‌ر وه‌ها نموونه‌ی ئه‌م دوایانه ده‌ست به سه‌ردا گرتنی دوکتۆر که‌مال سه‌ید قادره !!!!!!!!!!!
ئیتر خه‌بات گێر و شۆڕشگێری دوێنی کورد ئه‌مڕۆ له ناو گه‌نده‌ڵی ئیداری و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌دا ئه‌تلێته‌وه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
که ئه‌گه‌ر له جێی سه‌دام بوایه ن .....................