سانسۆڕ چیه؟
سانسۆڕ به کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێک یا خۆ ڕێکخراوێکی ته‌ئسیردانه‌ر، یا خۆ سیسته‌مێکی یاسایی ده‌کوترێت که ناوه‌رۆکی بڵاوکراوه‌ێک کۆنتڕۆڵ بکه‌ن، یا گوتارێکی نابه‌دڵ ونه‌خوازراو بخه‌نه ژێر فشار و یا ئه‌وه‌ی که هه‌مو حه‌ول و ته‌قه‌لاێک بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی که به‌س نوسراوه یا بیروبڕوا یا گوتارێکی خوازراو بڵاو بکریته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی که سانسۆریان ده‌خرێنه سه‌ر زۆرتر هه‌واله‌کان، بۆچونه هونه‌ریه‌کان و بیر و بڕوا سیاسی و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌کان و هتد له خۆ ده‌گرن.
له هێندێک له وڵاته دێمۆکڕات و ئازاده‌کانی جیهان به تایبه‌ت ئوروپایه‌کان سانسۆر قه‌ده‌غه‌یه و وه‌ک به‌ندێکی یاسایی له ناو یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌کانیان داندراوه و حکومه‌تی یاسامه‌ندی ئه‌و وڵاتانه پشتیوانی و گاڕانتی و زه‌مانه‌تی نه‌بونی سانسۆڕ له وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن. بۆ نمونه له وڵاتی ئاڵمان مافی ده‌ربڕینی بیر و بڕوا و هاوکات قه‌ده‌غه بونی سانسۆڕ به پێی ئاڕتیکێڵی 5 له به‌ندی 1ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته زه‌مانه‌ت کراوه و ئه‌و به‌نده له کتێبی یاسای ئاڵمان‌دا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه هاتوه و ده‌ڵێ:
" هه‌مو که‌س ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که، بیر و بڕوای خۆی چ به گوتار چ به نوسراوه و چ به وێنه ده‌رببڕێت و له ناو کۆمه‌ڵگاشدا بڵاوی بکاته‌وه و له ڕێگای هه‌مو سه‌رچاوه‌ێکی باوه‌ڕ پێکراو به بێ هیچ به‌رگریلیکردنێک مه‌علومات بۆ خۆی وه‌رگڕێت و که‌ڵکیان لێ ببینێت. ئازادی بڵاوکراوه و بڵاوکه‌ره‌وه (مه‌تبوعات یا پرێسه) و ئازادی هه‌واڵنێری له ڕێگای میدیاکان و فیلمه‌وه به هه‌مو تاکێک ده‌درێت. هیج جۆره سانسۆڕێک له‌م بوارانه‌دا ڕێگای پێ‌نادرێت." له وڵاتێکی ئازاد یا خۆ نیوه ئازاد هیچ نه‌بیت ڕێگا به پێش سانسۆر نادرێت، (نمونه‌ی پێش سانسۆڕ ئه‌وه‌یه که له ئێران پێی ده‌ڵێن ئیڕشادی ئیسلامی یا خۆ گوزینێش،) واته هیچکه‌س له خۆڕا و له پێش ئه‌وه‌ی که شتێک بڵاو بکاته‌وه یا قسه‌ێک بکات یا فیلمێک و کاریکاتۆڕێک بلاو بکاته‌وه، به‌رگیری لی ناکه‌ن، به‌ڵام هه‌مو که‌س ده‌بیت له به‌رابه‌ر یاسا دا به‌رپرسیار بێت و ئه‌و شته‌ی که دژی یاسا بێت واته ئیهانه‌ت به که‌سێک یا کۆمه‌ڵێک یا دینێک و هتد بکات، بۆخۆی بڵاوی نه‌کاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دوای بڵاو بونه‌وه یاساێکیان هه‌یه به ناوی دوای سانسۆر و له‌م کاته‌دایه که یه‌خه‌ی خاوه‌ن بڵاو کراوه‌که ده‌گرن و لێپڕسینه‌وه‌ی لێ ده‌که‌ن که بۆچی به پێچه‌وانه‌ی یاسا جوڵاوه‌ته‌وه و بابه‌تی دژی یاسایی بڵاو کردۆته‌وه و له‌م حاڵه‌ته‌دا به پیی ڕاده‌ی خراپی ئه‌و بابه‌ته و ڕاده و ڕێژه‌ی بڵاو بونه‌وه‌ی و به پێی لێکۆڵینه‌وه له دادگاێک سزای ده‌ده‌ن. (ڕه‌خنه به هیچ شێوه‌ێک لێپڕسینه‌وه‌ی نیه، مه‌گه‌ر تۆمه‌تی ناڕاست بێت یا خۆ له عورفی نوسین چوبێته ده‌ر). دیاره زۆر که‌م پێش دێت که که‌سێک به یاسا بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی که ئازادی له‌م وڵاتانه زۆر به‌ربڵاوه و شعوری گشتیش زۆر به‌رزه و خه‌ڵک یا نوسه‌ر یا کاریکاتۆریست یا هه‌ر که‌سێکیتر ئه‌وه‌نده ئازادیان پێدراوه که تا مه‌رزی سوری یاسا ده‌چنه پێش، به‌ڵام که‌متر له مه‌رزه سوره‌که ده‌په‌ڕنه‌وه. جار و بار له سه‌ر نه‌مانی خه‌ته سوره‌که‌ش قسه زۆر ده‌کرێت و کێشه دروست ده‌بیت که له‌م حاله‌ته‌دا دادگای باڵا یا حکومه‌ت ته‌داخول ده‌که‌ن. بۆ نمونه پارێکه له دانمارک و دواتر له چه‌ند وڵاتی ئوروپاییتر له‌وانه فه‌رانسا و بلژیک و ئاڵمان و چه‌ند وڵاتی تریش به هۆی کێبه‌رکێی کاریکاتۆری که له سه‌ر موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانه‌کان به‌ڕێوه چو و ناڕه‌زایه‌تی زۆربه‌ی حکومه‌ت و گروپه ئیسلامیه‌کانی به‌دواوه بو، یاسا هیچ لیپرسینه‌وه‌ێکی له به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی ئه‌م کێبه‌رکێیه، یا خۆ کاریکاتۆریسته‌کان یا خۆ ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی که کاریکاتۆڕه‌کانیان بڵاویان کردبوه نه‌کرد و به ناوی ئازادی ڕا ده‌ر بڕین و زه‌مانه‌تی قه‌ده‌غه‌بونی سانسۆڕ، له گوڵ کاڵتریان پی نه‌وتن. هێندێک که‌س پێیان وابو که لێپڕسراوه‌کانی ئه‌و کاره ده‌بێت به یاسا بسپێردرێن چونکو له خه‌تی سور لایانداوه بۆ ئه‌وه‌ی که ئیهانه‌تیان به یه‌ک میلیارد موسوڵمان کردوه، به‌ڵام که‌سانیکیتریش وتیان که کاریکاتۆریست له وڵاتی خۆی شۆخی به گه‌وره‌ترین پیاو یا ژنی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی یا خۆ پاپی کلیسا ده‌کات و یاسا یه‌خه‌ی ناگرێت، ده‌با موسوڵمانه‌کانیش فێر ببن ڕێز له ئازادی بیر و ڕا ده‌ربڕین بگرن. به جۆرێک که له ئاڵمان ئه‌نگێلا مێڕکێل سه‌دری ئه‌عزه‌م ده‌خاڵه‌تی کرد و به توندی پشتیوانی له بڵاو بونه‌وه‌ی کاریکاتۆره‌کان و ده‌ربڕینی ئازادی بیر و بڕوا و قه‌ڵم کرد و دژی سانسۆڕ له وڵاته‌که‌ی ڕاوه‌ستا. ئینکیزاسیۆن چیه و له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه؟ئینکیزاسیۆن وشه‌ێکی لاتینیه که به مانای پشکنین دێت و من باس له مانا عامیه‌که‌ی واته پشکنینی بیر و باوه‌ڕ ده‌که‌م. ئینکیزاسیۆن به فۆڕمی دادگایکردنه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ده‌کوترێت که به پیی شه‌ڕعی مه‌سیحی کاتولیکی، مرۆڤ دادگایی و تاوانبار ده‌کران و به خراپترین و ناشیرین‌ترین شێوه مرۆڤه‌کانیان دوای حوکمی دادگای کاتۆلیکی ده‌کوشت. ئه‌وان هه‌روه‌ها مه‌سیحیه ڕێفۆڕمخوازه‌کان و هه‌روه‌ها بیرجیاوازان و پیاوه زاناکان بۆ وێنه گالیله‌یان حوکم ده‌دان و داوایان لێده‌کردن که تۆبه بکه‌ن یا خۆ له بیر و بڕوا و وته‌کانیان پاشگه‌ست ببنه‌وه. هه‌ر که‌س تۆبه‌ی کردبایه نه‌یان ده‌کوشت، به‌ڵکو سزای که‌متر له مردنیان ده‌دایه! ئه‌گه‌ر چی ئه‌م دادگایانه له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست له ئوروپا سه‌ریان هه‌ڵدا و به دوا ئه‌ودا ڕینێسانس (ڕێنێسانس وشه‌ێکی فه‌ڕانسه‌ویه و به مانای له دایک بونه‌وه‌ی نوێ یا دوباره له‌دایکبونه‌وه دێت) و ده‌وره‌ی ڕۆشنگه‌ری و مۆدێڕنیزم سه‌ری هه‌ڵدا و ئوروپا ئه‌مڕۆکه به‌م شێوه‌ی ئێستا ده‌ژی که سانسۆر به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه به‌ڵام ئه‌م جۆره دادگایانه هه‌ر ئێستا له ئێران، عه‌ره‌بستانی سعودی و وڵاته موسوڵمانه‌کانیتر به‌رده‌وامن و له ژێر ناوی ئایین کۆلکه مه‌لاێک حوکمی شه‌ڕعی بۆ به‌شه‌ری هاونه‌وعی خۆی به‌س له به‌ر خاتری ده‌ربڕینی بیر و بڕوا، ده‌بڕێته‌وه و له ئه‌شکه‌نجه و بڕینی قامکی ده‌سته‌وه تا ته‌واوی ده‌ست و بڕینی سه‌ر و شه‌لاق و سه‌نگسار و هه‌ڵواسین واته ئێعدام به ته‌نافی دار مه‌حکومیان ده‌که‌ن! بۆ مه‌علوماتی زۆرتر تکایه سه‌ردانیکی ئێران یا خۆ عه‌ره‌بستان بکه‌ن و بیر و بڕواتان ده‌رببڕن!!یۆهان نێسترۆی، یاریکه‌ری به‌ناوبانگی شانۆ له شاری وین پێته‌ختی ئوتریش که له ساڵه‌کانی 1801-1862 ژیاوه وتویه‌تی:" سانسۆڕ لاوترینی ئه‌و دو خوشکه خراپه‌کاره‌یه، خوشکه به ته‌مه‌نترینه‌که ناوی ئینکیزاسیۆنه" واته دو خوشکی خراپه‌کار هه‌ن، که گه‌وره‌که‌یان ئینکیزاسیون یانی گه‌ڕانی بیر و باوه‌ڕی مرۆڤ و خوشکه چکۆله‌که‌یان سانسۆڕه، ئه‌مه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ێنێت که سانسۆڕ فۆرمێکی خاوتری ئینکیزاسیونه.
سانسۆڕ له ناو کورد دا و چه‌ند ورده گله‌یێکسانسۆڕ له ناو ئێمه‌دا کورد وته‌نی له خوا به‌زیا بێت زۆر باشه! ئه‌وه‌نده زۆره که که‌م و کوری تێدا نیه! له لایکه‌وه که‌س ناوێرێت بابه‌تیک بڵاو بکاته‌وه، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ده‌بیت ڕه‌خنه له که‌س نه‌گریت و دژی که‌س نه‌نوسیت، چونکو بێ یه‌ک و دو به دوژمنایه‌تی چاوی لێده‌کریت و سانسۆڕ ده‌کرێت، دوهه‌م ئه‌وه‌ی که به‌س ده‌بێت تاریف و ته‌مجید له به‌رانبه‌ره‌که‌ی بکرێت و به شاخ و باڵیاندا هه‌ڵبدرێت، جا ئه‌مه بی‌شک باشه و بڵاویش ده‌کریته‌وه! له لایکی تره‌وه نوسه‌ر یا خۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له‌سه‌ر بابه‌تێک شتێک بڵاو ده‌کاته‌وه له گه‌ل ڕه‌خنه‌ی توندی خۆشی‌دا که ده‌یگرێت، با ئیهانه‌ت و ته‌وهین به به‌رانبه‌ره‌که‌ی خۆی نه‌کات، ڕه‌خنه ته‌وهین و شتی نا ڕاست نیه به‌ڵکو ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی بیر و بۆچون یا خۆ کرده‌وه‌ێکی به‌رانبه‌ره‌که‌ته، جا ئه‌و به‌رانبه‌ره حیزبێک بێت یا خۆ حکومه‌تیک یا کارێکی هونه‌ری یا سیاسی یا خۆ کلیسا و مزگه‌وت و دێڕ و ئه‌مانه بێت.جاری واشه مرۆڤ تاریفی شتێک یا خه‌تیک ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م تاریفه ئه‌گه‌ر باشیش بێت، هێندێک که‌س ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه به دڵیان نیه و له ئاکامدا ده‌سبه‌جی سانسۆڕی ده‌که‌ن و بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سانسۆڕچی ماڵپه‌ڕێکی ئینتێڕنێتی هه‌بێت یا که‌ناڵێکی تلویزیۆنی و یا ڕادیو، له‌وی بڵاوی ناکاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شته‌که‌ی پی مه‌نتقیش بێت باسی ناکات بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ته‌که‌ی خۆی ده‌چێته ژیر پڕسیار، که ئه‌مه به‌س دوگماتیزم ده‌گه‌ینێت و نیشان ده‌دات که ئه‌و خه‌ته‌ی ئه‌و ئه‌مڕۆیی نیه و پێویستی به ئاڵ و گۆڕه. به بڕوای من هه‌مو شتێک ئال و گۆڕی به‌سه‌ردا دێت و ده‌بێت دایمه‌ن باوه‌ش به‌ره‌و ئاڵ و گۆڕ ئاوه‌ڵه بێت. ئایینی ئیسلامی توندڕه‌و و یه‌هودی توندڕه‌و هیچ ئاڵ‌و گۆڕێکیان له گه‌ڵ چونه‌پیشه‌وه‌ی مروڤ به خۆیاندا پێک نه‌هیناوه، بۆیه ئه‌مڕۆکه کێشه‌یان هه‌یه له گه‌ڵ شته نوێکاندا. هاوکات مارکسیسته‌کانیش که من پێم وایه ده‌بیت هه‌ڵگری نویترین بیر و باوه‌ڕه‌کان و ئینسانیترین باوه‌ڕه‌کان بن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ترسی به‌رچه‌سپ خواردن هیج ئاڵ و گۆڕێکیان نه‌کردوه، له ڕه‌وتی ئاڵ و گۆڕه‌کان وه‌دوا که‌وتون. ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆکه له نه‌بونی چه‌پدا سه‌رمایه‌داری و پارلمانتاریزمی کاپیتالیستی خۆی وه‌ک ئالتیرناتیڤێکی به هێز ده‌رخستوه و بته‌وێ و نه‌ته‌وێت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی له ده‌وری خۆی کۆ کردۆته‌وه و ئه‌وه‌تا به‌رینترین ئازادی و دیمۆکڕاسی سه‌رمایه‌داریان پێک هێناوه و پشتیوانی له قه‌ده‌غه بونی سانسۆر به هه‌ر شکڵێک ده‌که‌ن. هاوکات چه‌وساندنه‌وه‌ی مۆدێڕن و کۆلۆنیالیزه کردن و دابه‌ش کردنی جیهانیش هه‌ر به‌رده‌وامه و چه‌پ هێنده بێ هێزه ده‌نگی به هیچ کوی ناگات، بۆ ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ئاڵ و گۆره‌کان نه‌هاتونه‌ته پێش و ئێستاش حازر نین ئاڵ و گۆر بکه‌ن. بۆ نمونه ئیمه له کوردستان گه‌وره‌ترین کێشه‌مان نه‌بونی سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه، بۆ حه‌ڵی ئه‌م کێشه، هیندێک له حیزبه‌کان به ته‌مان کورد به خواستی حیزبه‌کانی خۆیان به‌رنه ناو ئالیانسێکی نه‌خوازراوه‌وه به ناوی فێدڕالیزمی ئێڕانی! کێشه‌که به‌مه نه ته‌نیا حه‌ل نابێت، به‌ڵکو عێڕاقیزه‌ی ده‌کات، بۆیه هه‌لی ڕه‌خساو و هه‌ڵکه‌وتو بۆ کورد ده‌بیت به سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی کۆتایی پێ بێت و ئاپاڕتایدی نه‌ته‌وه‌یی کورد به سه‌ربه‌خۆیی ڕزگاری ده‌بێت! ئالێره‌دایه که حیزبی به که‌ڵک بۆ گه‌لی کورد ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵده‌کات و خه‌ڵک شوێن ئه‌م شیعاره ستڕاتیژیه گرنگه ده‌که‌ون، نه‌ک مانه‌وه به زۆر له چوار چێوه‌ی ئێڕان‌دا. با بێمه‌وه سه‌ر سانسۆڕ: سایتێکی سه‌ر به حیزبیکی کوردی ڕاست، باسێکی کرێکاری و مارکسیستی بڵاو ناکاته‌وه، ئه‌گه‌ر چی خۆشی به شیعار پشتیوانی له مافی ئه‌و کرێکاره هه‌ژاره ده‌کات یا خۆ ده‌زانیت که چه‌وساندنه‌وه کاریکی دژی مرۆڤانه‌یه و له ئازادی و دیمۆکڕاسی به‌دوره، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که حیزبیکی چه‌پ ئه‌م باسانه ده‌کات، ئه‌و بڵاوی ناکاته‌وه، ئه‌مه نا دیمۆکڕات بون و نا هه‌مه چه‌شن بون ده‌گه‌ێنێت!!سایتیکی سه‌ر به حیزبێکی کوردی چه‌پ، باسیکی نه‌ته‌وایه‌تی، ئه‌گه‌ر چی خۆشی به پشتیوانی مافی نه‌ته‌وه‌کان ده‌زانێت و له‌م باره‌وه تێئۆری هه‌یه بلاوی ناکاته‌وه، هه‌روه‌ها نوسین له سه‌ر سیسته‌می دێمۆکڕاسی رۆژئاوایی که زۆر خاڵی باش و به که‌ڵک و ئینسانی تێدایه، بلاو ناکاته‌وه، چونکو ده‌ترسێت حیزبه هاوخه‌ته‌کانی خۆی به‌رچه‌سپی سازشکار یا خۆ ڕویزیونیست و لیبڕاڵی و ناسیونالیستی و ئه‌مانه‌ی لێبده‌ن. ئه‌م نمونانه ئه‌وه ده‌گه‌ێنن که حیزبه چه‌پ و ڕاسته‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بیریان ته‌سکه و چاولیکه‌ری له یه‌کتر ده‌کن و وه‌ک حیزبی مودێڕن هه‌لس و که‌وت له‌گه‌ڵ یه‌کتر و کۆمه‌ڵگا و ده‌وره و زه‌مانه‌ی ئێستای خۆیان ناکه‌ن. ڕۆشنبیر و سیاسه‌توانی کورد پێویسته خۆی حیرفه‌یی کاته‌وه، خۆی ئه‌مرۆیی بکاته‌وه، ئاڵ و گۆر له خۆیدا پیک بێنێت، زیندو بێته‌وه، ته‌پ و تۆزی کۆن له خۆی ده‌رکات و کای کۆن له‌مه زیاتر به با نه‌کات، ده‌وره‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌رزدار بکات و سه‌رۆک نه‌بێته خاوه‌نی حیزب، به‌ڵکو دوای ده‌وره‌که‌ی خۆی یا له حیزبه‌که‌یدا درێژه به کار بات، یا ببێته موشاوێر و یا خۆی بخاته پشوی ته‌واو بونی کار (بازنشه‌ست بێت). هاوکات حیزب واز له خۆ گه‌وره بینین بێنێت و ئه‌وه‌نده بێت که هه‌یه و دایمه حه‌ول بات که گه‌وره‌تر و جه‌ماوه‌ریتر ببێته‌وه. واز له سانسۆر بێنێت و هه‌مو بیر و باوه‌ڕێک بڵاو بکاته‌وه و پێویست و حه‌یاتیه که ئاڵ و گۆڕیش له خۆیاندا پیک بێنن. رۆژنامه‌وانی ئازاد ده‌بیت ببێته باو له کوردستان و له پیشدا پێویسته که حیزبه‌کان و ڕۆشنبیران ئه‌مه بکه‌ن، با خه‌ڵکیش دوایان که‌ون. په‌ره به ئازادی بده‌ن و له عه‌ینی حاڵ‌دا گوێ له بیری جیاواز و دژی خۆشیان بگرن و بیبیستن و له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که دوژمنایه‌تی ناکه‌ن، وڵامی خۆیانی بخه‌نه پاڵ و دڵنیابن که خه‌ڵک مه‌نتقیترین وڵام هه‌ڵدابژێرن. دێمۆکڕاسی به شیعار پێک نایات، به‌ڵکو به‌م کرده‌وانه‌ی سه‌ره‌وه پێک دێت، هه‌ر که‌س یا هه‌ر حیزبێک ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه و هێندێک خاڵی گرنگیتریش ڕه‌چاو بکات، ئه‌وه دێمۆکڕاته و به دلنیایه‌وه به‌رینترین کۆمه‌ڵ و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له ده‌وری ئه‌و کۆ ده‌بنه‌وه، نه‌ک حیزبێک که پشتیوانی له به‌رینترین دێمۆکڕاسی له شیعاردا ده‌کات، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا به‌س خۆی قه‌بوڵه و حازر نیه بڵاو کراوه‌یک که دژی خۆی بێت بڵاوی کاته‌وه و سانسۆڕ بکاته کاری ڕۆژانه‌ی خۆی و به‌م شێوه به حیسابی خۆی چاوی کۆمه‌ڵگا ده‌به‌ستێت! دیاره کۆمه‌ڵگا به‌مه چاوی نابه‌سترێت، چاو له خه‌ڵکی کوردی بنده‌ستی ئێران بکه‌ن، سه‌ره‌ڕای به‌رینترین سانسۆڕ و خه‌فه‌قان و جیاوازی و ئاپارتاید و خنکاندنی ئازادی، به‌ڵام هه‌مو شتیک ده‌زانن و ده‌بیستن و چاوه‌ڕێی کرده‌وه‌ی دروستی حیزبه‌کانن و ئاماده‌ی به‌ڕێوه بردنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و دێمۆکڕاتی نه‌ته‌وه‌یین و ئیتر له‌مه به دوا ناچنه ژیر هیج به‌ره‌یکی ژێرده‌سته‌ی ئێرانی و به حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت ڕازی نابن. ئه‌وان مافی چاره‌ی خۆ نوسین، واته حه‌قی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه و حازر نابن هیچ که‌س و هیچ حیزبێک و هیچ نه‌سیحه‌تکه‌رێکی فارس ڕێگای فیدڕالیزمی ته‌واویه‌تی ئه‌رزی ئیرانیان نیشان بدات، ئه‌وان خۆیان ده‌زانن چیان ده‌وێت، هه‌ر ئه‌وه‌ی که تا ئێستا ویستویانه، سه‌ربه‌خۆیی و حکومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی!
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
rahmayub@yahoo.de
5ی پوشپه‌ڕی 2706