ته‌م و مژێکی چڕ و پڕ و پڕ له ته‌پ وتۆز سه‌رمیچی شاری داپۆشیبو . خه‌ڵکی شار گێژ و وێژ و هه‌مویان ده‌ستیان به کڵاوی خۆیان و به حه‌گاڵه‌کانیان گرت بوو . زۆربه‌ی خه‌ڵکی له به‌ر ده‌رگه و دووکانیان دانیشتبوون ، تا بێ شار له گێژاوی ته‌پ وتۆز و بێده‌نگیدا هه‌ڵده‌ماسی .
مافی قسه کردن و ڕاده‌ربڕین نه‌مابوو . نه‌م ده‌زانی له‌م شاره‌دا له کێ بپرسم که چی قۆماوه تاکو مێرمنداڵێکم په‌یداکرد و پێم گووت:" ئه‌رێ چ قۆماوه " گووتی: "ا‌ستغفرالله ، سبحان الله ، الحمد الله ،. . . هه‌ر به ده‌م ئه‌م قسانه‌وه به په‌له ووتی: "دایه پیره‌م گوتوویه:له‌م قسانه زیاترهیچ نه‌ڵێم " . گووتم بۆیه خه‌ڵکی له به‌ر خۆیانه‌وه شتێك به ته‌زبێحه‌کانی ده‌ستیان و ملیان ده‌ڵێن .
دیسان وازم له کوڕه نه‌هێنا ووتم باشه بۆ ئه‌بی هه‌ر ئه‌م شتانه بڵێت . وڵامی دامه‌وه وگووتی :" ئاخر ئه‌م ته‌پ و تۆزه‌ی که ده‌یبینیت ئاسمانی شاری داپۆشیوه ، ئه‌مه ئه‌ڵێن لای مه‌که و مه‌دینه‌وه دێت . موباره‌که ، موفه‌ڕکه خه‌ڵکی له به‌ر ده‌رگا و له‌سه‌ر بان دانیشتوون بۆ ئه‌وه‌ی موباره‌کییان بۆ بێت و ئه‌م شتانه‌ش بڵێن.
منیش هه‌ناسه‌یکم بۆ شاری ئیشڵا و ماشاڵا هه‌ڵ کێشا و له به‌ر خۆمه‌وه گووتم: "بۆیه زمانه‌که‌یشیان له بیر چوه‌ته‌وه له جیاتی به‌یانی باش و چاکی چلۆنی ده‌ڵێن مه‌رحه‌با، السلام علیکم . . . . . . .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه