رۆژنامه‌وان : _ جه‌نابی مام جه‌لال وێرای پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ئه‌م ده‌سکه‌وته مه‌زنه‌وه بفه‌رموون که چۆن بو، وڵاتی تورکیاتان هه‌ڵبژارد بۆ به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن؟
مام جه‌لال _ : عه‌رزی برای خۆم بکه‌م؛ تورکیا وڵاتێکی دیموکراته، دۆستی کورده، شێعه‌کان ئیرانیان هه‌یه. ئیمه‌ش تورکیا.
_ : ئیوه ئه‌فه‌رموون وڵاتێکی دیموکراته، دۆستی کورده. جا ئه‌مه چۆن دیموکرات و چۆن دۆستێکه؛ که 25 میلیون کوردی ئه‌و وڵاته به مرۆڤ نازانێ؟
_ : (له‌م کاته‌دا ته‌زبێحه‌که‌ی دێنێته سه‌ر زگی و سه‌رێک داده‌خا) جا بۆ ناحه‌قیان نیه به مرۆڤیان نه‌زانێ ئه‌و کوردانه‌ی ئه‌وێ ( تورکه کێویه‌کان ) خه‌ریکی ترۆریست په‌روه‌رین . هه‌ر وه‌ها که له کۆبۆنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌کان دا ئاماژه‌م پێ کرد pkkحیزبێکی ترۆریسته؛ ئیمه‌ش به هاوکاری برا تورکه‌کانمان هه‌وڵ ده‌ده‌ین که له ناویان به‌رین.
_ : هۆی به ده‌ست هێنانی ئه‌و ڕێژه هه‌ره زۆره‌ی ده‌نگه به چی ده‌زانن.
: _ زۆر شت بوون ؛ ئه‌گه‌ر بووش و سه‌دام نه‌بوایه‌ن؛ منیش ئه‌مه‌م ده‌س نه‌ئه‌که‌وت ئیتر با باسی ڕۆڵی ئیران وتورکیا و سوریا و ئیسرائیلیش بوه‌ستێت. که من شایانی خۆیه‌تی سوپاسی هه‌مویان بکه‌م.
_ : ئیستا ته‌نیا خراپی تورکیا وه‌ک برایه‌ک ده‌رحه‌ق به براکه‌ی تری ئه‌شێ چی بیت؟
_ : وه‌ڵاهی من نکولیه‌کی وه‌ها به‌دی ناکه‌م که بوبێته هۆی کێشه. ته‌نیا تۆزێک تۆزێک قینم له‌و گومریکه‌که‌ی ئیبراهیم خه‌لیله ( به کزیه‌وه ) نازانم بۆ ناتوانن هه‌ڵی پێچن با ئه‌و بارزانیانه یه‌ک سه‌ر بمرن له برسا.
_ : جا خۆ هه‌ر دوێنێ بو له ریوره‌سمی به خاک سپاردنی بارزانیه ئه‌نفال کراوه‌کان دا به‌شداریتان کرد؟
_ : کوره ئه‌وه هه‌مووی له به‌ر مه‌سعوود و نێچرڤان و قسه‌ی ئه‌م ئه‌وه. ئه‌گینا له 990 به‌م لاوه ئیمه‌ش هه‌زارانمان لێ کوشتن (له ژێر لچێکه‌وه) ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وانیش له ئیمه‌یان کوشتوه.
_ : ئیستا کێشه‌ی سه‌ره‌کیتان له‌گه‌ل پارتی دا چیه؟
_ : کێشه‌یه‌کی ئه‌و تۆمان نیه. هه‌موو شتێکمان به‌ش کردوه ره‌نگه‌کان، جامانه‌کان، سه‌رۆک کۆماری، سه‌رۆک هه‌رێمی، پارله‌مان، وه‌زیره‌کان، ته‌نانه‌ت بۆقله‌یه‌کیشم بۆ هه‌ناردون....... .
_ : ئه‌رێ باشه ؛ پرسیارێکی تایبه‌تی؛ باسی سه‌ربه‌خۆیی، سه‌ربه‌خۆیی کۆردستان؟
_ : جائه‌وه پرسیاره !!!!!! من هه‌میشه ووتومه ؛ ئیستاش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه؛ که له‌ماوه 57 ساڵی خه‌باتم دا قه‌د بیرم له سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق نه‌کردوه‌ته‌وه. سه‌ربه‌خۆیی تایبه‌ت به نژاد په‌ره‌ست و شاعیره کورده‌کانه.
_ : یه‌عنی به بڕوای جه‌نابتان کوردستان سه‌ربه‌خۆیی ناوێ ؟
_ : نه‌وه‌ڵا نایه‌وێ !!! ئیمه واین له ژێر ئاڵای عیراقێکی دیموکرات و پڕ له تیرۆر.
_ : ئه‌وه ناوی تیرۆرتان هینا؛ ئیوه چۆن ئه‌ڕواننه دیارده‌ی تیرۆر؟
_ : زۆر رقم لێیه‌تی؛ ناوی تیرۆر نه‌هێنیت ئه‌گینا ئه‌وکه‌م به قه‌پاڵه‌یه‌ک.
_ : که وای لێ هات ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پرسیاری پێشومان باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان؟
_ :ئه‌ها . . ها . . کورده‌کانی تورکیا یا باشتر بڵێم ( تورکه کێویه‌کان) ئه‌وانیش جه‌نابی ئه‌ردوغان بۆی چاره‌سه‌ر کردون ئه‌وه‌بو له 25/8/ 2005 له ئامێد فه‌رموویان؛ کێشه‌ی کورد؛ کێشه‌ی منه ئیمه کێشه‌ی کورد به تاک ئاڵا به تاک وڵات چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین .
_ : دیسانه‌وه سوپاسی جه‌نابتان ده‌که‌ین و له‌گه‌ل پیرۆزبایه‌کی گه‌رم و گوڕدا. له ئاکامدا ئه‌گه‌ر شتێک ماوه بۆ ووتن بفه‌رموون.
_ : هیچم پێ نه‌ماوه به‌س با وێنه‌که‌م به لادا پیشان نه‌درێ.
له ماوه‌ی 24 کاتژمێری داهاتوو دا ده‌رئه‌نجامی رێفراندۆمه‌که‌تان پێشکه‌ش ده‌کرێ .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه