عه‌تا نه‌هایی: من چیرۆکنووسێکی کوردم. ئه‌مه له هه‌مان کاتدا که
خۆناساندنێکی کورت و ساده‌یه، باری به‌رپرسیایه‌تییه‌کی قورس و گرانیشه، به‌رپرسیایه‌تییه‌کی
به‌رامبه‌ر خۆم، وه‌ک مرۆڤێک که قه‌راره جاریک بژیم و حه‌زده‌که‌م له‌م ماوه‌ی
کورته‌ی ژیانمدا به‌رامبه‌ر به بڕیاری سه‌خت و دژواری داهێنان و نووسین و گێڕانه‌وه،
به‌رامبه‌ر به بیر و ئه‌ندێشه و خه‌م ، داڵغه و پرسیاره‌کانم. به‌رامبه‌ر
به خه‌ون و روئیا و فه‌نتازییه‌کانم وه‌فادار بم .
له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌رپرسیایه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵکانه‌ی که له‌گه‌ڵیاندا
ده‌ژیم . به‌رامبه‌ر به‌و نه‌ته‌وه که کێشه و گرفت ناته‌بایی و ناته‌واییه‌کانی،
کێشه و گرفتی منه . به‌رامبه‌ر به‌و مێژووه که مێژووی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای باب و
باپیرانی من و مێژووی هه‌وڵ و تێکۆشانی منه به‌رامبه‌ر به........ .
کاک عه‌تا له ساڵی 1339ی هه‌تاوی له شاری بانه له دایک بووه .
بنه‌ماڵه‌یان چوار که‌س بوون. دایکی کاک عه‌تا وه‌ک له نووسراوه‌کانی دا ده‌رده‌که‌وێت
کاریگه‌ریه‌کی زۆری له سه‌ر داناوه، تا راده‌یه‌ک له رۆمانی "گوڵی
شۆڕان" به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئاوڕی له ژیانی دایکی و فرمێسکه شاراوه‌کانی
داوه‌ته‌وه .
کاک عه‌تا شانزه ساڵان بووه، که وه‌رده‌گیرێ بۆ په‌یمانگای مامۆستایان
(دانشسه‌رای سه‌ره‌تایی)به بڕوای خۆیی ئه‌مه یه‌که‌م هه‌نگاو بوه بۆ ده‌رچوون له
جه‌غزی بازنه‌ی باوکی و نیزامی باوکایه‌تی..
وه‌ک خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه :" من له خه‌ڵوه‌تی به ڕواڵه‌ت سارد و سڕی شه‌وان
و رۆژانی ده‌هه‌ی سێیه‌می ته‌مه‌نم ، له ناو قه‌ره‌باڵغی ده‌یان و سه‌دان که‌سی
زهنی که هه‌ر کامیان بۆ خۆیان که‌س یان کۆمه‌ڵه که‌سێکی واقعی ده‌وروبه‌ریشم بوون
و به‌رۆکیان ده‌گرتم که ژیان و سه‌ربوورده‌یان بگێڕمه‌وه، یه‌که‌م چیرۆکه‌کانم
نووسی".
یه‌که‌م چیرۆکی به ناوی "دوو که‌ڕه‌ت دوو" بوه که تا کوو ئێستا وه‌ک
زۆر چیرۆکی تری ئه‌و سه‌رده‌مه بڵاوی نکردوه‌ته‌وه .
به‌رهه‌مه‌کانی کاک عه‌تا بریتین له‌مانه:
- به‌رهه‌مه رۆمانه‌کان : گوڵی شۆڕان . باڵنده‌کانی
ده‌م با
- به‌رهه‌مه چیرۆکه‌کان : زریکه . ته‌نگانه . ئه‌و
باڵنده برینداره که منم
به هۆی ئه‌و ناحه‌زی و ناته‌واوی و ره‌شاییانه‌ی ژیانی ده‌وروبه‌ری که گه‌مه‌ی
تێدا کردوه و مه‌ینه‌ت و تاریکی له نووسراوه‌کانی به‌دی ده‌کرێ که وه‌ک خۆیی ده‌ڵێ
به نووسه‌رێکی تاڵ و ره‌شبین و ته‌نانه‌ت نه‌یهیلستم تاوانبار کراوه!! وڵامی ئه‌م
که‌سانه‌ی به‌م شێوه‌یه داوه‌ته‌وه" من نامهه‌وێ خه‌یانه‌ت له خۆم و که‌سانی
ده‌وروبه‌رم و مێژووی پڕ له‌نامورادی نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م. ناتوانم و راستیه‌که‌شی
بڵێم نازانم" .
دیسانه‌وه ده‌ڵێ:" چیرۆک نووس داهاته‌ی جیهانی ، چیرۆکه‌که‌یه‌تی. من وه‌ک
ته‌جروبه و ئه‌زموونی خۆم ، چاک یان خراپ ، سه‌رکه‌وتوو یان تێکشکاو، به هۆی
گێڕانه‌وه‌کانمه‌وه خۆم ده‌ناسم و له خۆم و خه‌م و خۆزگه و داڵغه‌کانم ده‌گه‌م.
من به هۆی چیرۆکه‌کانمه‌وه خۆم و مرۆڤه‌کانی ده‌ور و به‌رم ، دۆخ و سه‌رده‌مه‌که‌م
که‌شف ده‌که‌م . له زۆربه‌ی کاره‌که‌مه‌کانمدا که‌سێک له دووره‌وه ، له شوێنێکی
دیار و نه‌دیاره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، تا شوناسی پارچه پارچه بووی خۆی کۆ بکاته‌وه
. کێم ؟ چیم به سه‌رهاتوه؟ به‌ره‌و کۆی ده‌چم؟خه‌م و داڵغه‌ی ده‌سته به‌ر کردنی
شووناس ، خه‌م و داڵغه‌ی درووست کردنی بوون. خه‌م و داڵغه‌ی دروست کردنی بوون ، خه‌م
و داڵغه‌ی وڵام دانه‌وه به‌و پرسیارانه قورس و گرانه.....".
کاک عه‌تا له ئاخری نووسراوه‌که‌ی دا که بۆ به‌رنامه‌ی سۆمه‌ر پراترا (وته‌بێژی
هاوینه)ی رادیوی ده‌وڵه‌تی سوید نووسیوه؛ باسی ئه‌وه ده‌کات که پێی خۆشه باس له
زۆر بابه‌تی تر بکات که رۆژێک ده‌بێت بیانڵێته‌وه . ئه‌ویش ئاوڕدانه‌وه له خه‌مێکی
قووڵی تر که خه‌می ژنانه...
ئه‌م چه‌مکه‌ش به‌وه ده‌زانێ که گه‌ڕان له شوین که‌شف و دۆزینه‌وه‌ی
قووڵایی خه‌م و ئازاره‌کانی ژن به به‌شێک ده‌زانێ له ته‌جره‌به‌ی گه‌ڕان له شوین
که‌شف و دۆزینه‌وه‌ی خودی خۆیی..
هه‌روه‌ها داستانی ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆکانه شه‌رمه‌زار ده‌کات که پیاوان زۆرترین
هه‌وڵ بۆ سه‌رکوتکردنی لایه‌نی رۆح و ژنانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها زۆرترین هه‌وڵیش
بۆ سه‌رکوتکردنی لایه‌نی پیاوانه‌ی ژنه‌کان ده‌ده‌ن. له درێژه‌ی ئه‌م باسه دا ،
باس له نگریسترین سیسته‌می که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌کات که ژنان
تێیدا مل کز و شه‌رمن نین . و به خۆسووتاندنێک ته‌سلیم نه‌بوونیان به راستیه
تاڵه‌کان ده‌بینێت و به هێمای راسان و به‌رخۆدان و به‌رگری ده‌زانێت .
.....................................
کورده گیان: هیوادارم که‌سانی وه‌کا کاک عه‌تای خاون بیر و قه‌ڵه‌م پانتایی ئه‌م
کوردستانه ره‌نگینه به‌ره‌و ، دونیایه‌کی پر له ئاشتی و ته‌بایی و خۆشه‌ویستی
مرۆڤه‌کان به‌رن.