Sep 27, 2016

جگەرە و شێعر


جاران ئەگەر لاوێک جگەرەی بکێشایه، بۆ دایک و باوکی جێگای پۆزلێدان بوو و تەنانەت خۆیشیان لێ دەکرد به کەڕ، خۆیان لێدەشاردەوە بۆنیان پێوە دەکرد له ناکاو باوک خۆی گرژ و مۆن دەکرد و دایکیش به ناچاری سووکه ماستاوێکی بۆ کابرای پیاو سارد دەکردەوە و پرۆسەکه به له ماڵ چوونەدەری کوڕە، دەچووە قۆناغێکی دیکەوە..
کاکی لاو ئیتر تا نیوە شەوان له بن پاسار و لادیواران هەڵدەترووشکا، یەعنی قینی کردوە، له گەل یەک دوو هاوڕێیدا بن چنارەکان و لای کانی ئاوایی دەکرد به بنکه و به دەم مژی جگەرەی سۆمەر و تیر و جاروباریش وێنستۆن، به دەم کزەی بای پاییزەوە و به دەم نەرمه گۆرانییەوە، ئاخێکی هەڵدەكێشا و هەر به نیوچه یادی لەنجه و لارەکەی مەحبووبەی گلێنەی، له ناکاو شێعر و هۆنراوە خۆیان له دەلاقەی دڵی دەدا و قافیە و رەدیفی چەند خشتەکی دادەڕشت.
ئێستا هەر ئەو لاوە که ئیتر بوە به پیرە شاعیر، دادەنیشێت پرۆفایلی عەنتیکه و فەمین هەڵدەداتەوە بەڵکوو شێعرێ هەڵکڕێنێت. به لای نیوە مێعرێکەوە پاکەتێ جگەرە دەکێشێت، کەچێ هاتنی مەسێجێک خۆری شێعرەکەی لێ ئاوا دەکات و رەدیف و قافیەکەی لێ دەکات به ماستاوێکی خەست بۆ مەحبووبەکەی گلێنەکەی جارانەکەی!
لەم قۆناغەدا، زیاتر به ناچاری هەوڵ ئەدا شێعرەکانی بخاتە دوو تووی کەمپینەکانی وەک کۆبانی و شەنگال و ئەو شتانه و پێی ناخۆش نییه کارەساتی وەهاش هەبن که هیچ نەبێ به ئاسانی بتوانێ هۆنراوەیەکانی بهۆنێ، ئەگینا قوڕگی ئەتەقێ..

Sep 26, 2016

مەلا داروین


کابرا کوڕەکەی ناو ناوە داروین، کەچی ناردوویەتی بۆ حوجرە و بۆ بەردەست مەلای مزگەوت.. ئەمه چەند حاڵەتی هەیه، یان ئەیانهەوێ له داهاتوویش دا داروێنێکی موسلمان هەبێ. یان تێز و مێزی داروین به لاڕێدا دەبن به بەرنامەوە. یان ئەوەی.. .