له نێوان زۆربه‌ی ئافره‌تان و زێڕ و زیوو پێوه‌ندیه‌کی حاشا هه‌ڵ نه‌گر هه‌یه. له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆربه‌ی ئافره‌تان کاتێ هاوژینی خۆیان هه‌ڵ ده‌بژێرن؛ ئه‌گه‌ر مه‌جالیان هه‌بێت تا بتوانن ماره‌یی و ئاڵتوون له لایان ماڵی کچه‌وه بۆی ده‌ستێنن چونکا نه‌وه‌ک کچه‌که‌یان له لای تایفه و هاوڕییانی که‌می هێنابێت له‌کلاس و فه‌خر فرۆشتن دا!!!!
له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا که ژن وه‌ک ئامێرێک و وه‌ک کالایه‌ک سه‌یری ده‌کرێت پیاو ئه‌گه‌ر چه‌ند ژن بهێنێت فه‌خر و شانازی پێوه ده‌کات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خودای نه‌کرده!! ژنێک له مێرده‌که‌ی جیا بێته‌وه ئه‌وه ئیتر بێوه ژنه و مایه‌ی سه‌ر شۆڕیه بۆ ئه‌و ژنه و بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی!!!
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ؛ به بڕوای من، ژنان و کچانی ئیمه ئیتر نابێ خۆیان به ئاڵتوون و ماره‌ییه‌وه ببستنه‌وه و عیشق و وه‌فاداری و ئه‌وینێکی پاک، به ئاڵتوون و ماره‌یی بگۆڕنه‌وه.
چونکا له‌وانه‌یه مێرده‌که‌ی به هه‌زاران فێڵ ئاڵتوونه‌که‌ی له ده‌ست بستێنێته‌وه؛ که من قه‌رزارم، چه‌کم گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ماڵ ده‌ستێنم، ماشینی جوانتر ده‌کڕم، وه‌عدیشی پێ ده‌دا که بۆتی ده‌ستێنمه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیمانی به وعد و به‌ڵێن نه‌بێت ئیتر هیچ خه‌به‌رێک له سه‌ندنه‌وه‌ی نیه ... .
هه‌ر وه‌ها ده‌یان فڕ و فێڵی دیکه که تۆ ماره‌یه‌که‌ت به من ببخشه تا زه‌کاتی نه‌که‌وێت. هه‌ر وه‌ها بازێک له پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ژنێکی دێکه بهێنن په‌نا ده‌به‌نه هه‌ڵ خڵه‌تاندنێان" که ئه‌گه‌ر تۆ رازی بیت من فڵانه کچ یان فڵانه ژن بهێنم ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده ته‌ڵا و جل و به‌رگت بۆ ده‌کڕم" .
ژنان و کچان له‌م سه‌ر ده‌مه‌دا ئه‌بێ بێر له‌وه بکه‌نه‌وه که ئیتر به ئاڵتوون و ماره‌یی ناتوانن ئه‌وین و خۆشه‌ویستی بکڕن ... .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه