به‌داخه‌وه ديسان ژيانی ژنێک به تراژديای مه‌رگ و ئێشقدا كۆتايی پێهات. كچێكي 17 ساڵان به تاوانی پساندنی زنجيری سوننه‌ت و مه‌زهه‌ب له مه‌عبه‌دی كۆنه‌په‌رستیدا قوربانی كرا.
ديسان په‌نجه‌ی جه‌لادی شه‌ره‌ف به خوێنی ژنێك سوور بوو كه ويستی له بازنه‌ی ياسا كۆن و دياریكراوه‌كان ده‌رباز بێت.
مه‌رگي دڵته‌زێنی (دوعا) به رِاستی رووداوێكی ناله‌بار و سه‌ير بوو، واته په‌لامارێكی دڕندانه به‌سه‌ر ژنێكدا به بيانووی پاراستنی شه‌ره‌ف.
ئه‌و كاره‌ســاته له حاڵێكدا روویداوه كه حكوومه‌تــی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌هێزكردنی بزاڤی به‌رانبه‌ری خوازانه‌ی ژنان پشتگيریی ئابووری و مه‌عنه‌ویی رێكخراوه‌كان، چالاكـــان و ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ناوچه‌كانی تر ده‌كات.
(دوعا) له‌كاتێكدا به‌ردباران كرا و ته‌رمه‌كه‌ی به‌سه‌ر خاك و به‌ردی شه‌قامه‌كاندا كێشرا كه هێشتا بڕيارنامه‌ی كۆنفرانسی جيهانیی ژنانی كورد له هه‌ولێر له‌سه‌ر سايته‌كاندايه و هێشتا به‌شداربوان ماندوويه‌تیی سه‌فه‌ريان پێیه.
ئه‌م جه‌نايه‌ته زايه‌ڵه‌ی مه‌ترسيیه‌كـی گه‌وره‌يه كه له گوێی مــرۆڤی روشنبير و ئـازادیخــوازدا ده‌زرنگێته‌وه تا به شێوه‌يه‌كی راديكال و به‌ربڵاو دژ به ياسا كــۆن و نالــه‌باره‌كان بوه‌ستن و لــه
كۆمه‌ڵگادا بزووتنه‌وه‌يه‌كی گشتی سازكه‌ن.
خه‌باتی به‌رهه‌ڵستانه و رِاوه‌ستان به‌رانبه‌ر به قانـوونه نووسراو و نه‌نووسراوه دواكه‌وتوه‌كان ئه‌ركی هه‌موو ئينسانێكی ئازاديخوازه، كه ئه‌م راستيه به جه‌ماوه‌ر بسه‌لمێنين، ژن ئامراز و مڵكی پياو نيه و هه‌ردووكيان مافی يه‌كسانی بنه‌ماڵه‌يی و كۆمه‌ڵايه‌تييان هه‌يه.
له كۆتاييدا ژنانی نووسه‌ری كورد چاوه‌رِوانی سزادانی تاوانبارانی ئه‌م كاره‌ســاته نائينسانيه و ده‌ركردنی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ به‌رگــری كردن له په‌ره‌پێدانی كوشتنی ژن به بيانووی پاراستنـی شه‌ره‌ف ده‌كه‌ن:
به‌ڕێز سه‌رۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز سه‌رۆکی پارله‌مانی كوردستان
به‌ڕێز وه‌زیری رۆشنبيری كوردستان
به‌ڕێز وه‌زیری دادی كوردستان
به‌ڕێز وه‌زیری مافی مروڤی كوردستان
سه‌رجه‌م ده‌زگا رِاگه‌ياندنه‌كان
سه‌رجه‌م رێكخراوه مه‌ده‌نيه‌كان
سه‌رۆکی كۆميته‌ی ژنانی نووسه‌ری پێنی كوردی
سيمين چايچی
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه