م دوازدهم اردیبهشت 1386
به بۆنه‌ی رۆژی مامۆستا له ئێران دا؛ مامۆستایانی زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران ده‌ستیان دایه مان گرتنێکی هێمنانه و مه‌ده‌نیانه .
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له شاری مه‌ریوانیش مامۆستایان،ده‌ستیان دایه مانگرتن له به‌رده‌م ئیداره‌ی فیرکردن و بارهێنانی ئه‌م شاره .
ئه‌م مانگرتنه کاتژمێر 9ی سه‌ر له‌به‌یانی ده‌ستی پێ‌کرد تا کاتژمێر 12 درێژه‌ی هه‌بوو .
له ئاکام دا یه‌کێک له مامۆستایان بڕیارنامه‌یه‌کی له 13 به‌ندداخۆێنده‌وه که مامۆستایان به چه‌پڵه‌ڕێزان، پێشوازیان له یه‌ک به‌یه‌کی به‌نده‌کان ده‌کرد .
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌ی بڕیارنامه‌که:
- ئازادکرانی مامۆستایانی گیراو
- ڕاگرتنی بڕیاری ده‌رکردن و دوورخستنه‌وه‌ی مامۆستایان
- ڕێگه‌دان بۆ دامه‌زراندنی پێکهێنانی شۆڕایی سینفی مامۆستایان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
- گۆرینی فاکته‌ره‌کان و شێوازی هه‌ڵبژاردنی مامۆستایی نموونه
- هه‌لبژارده کردنی به‌رپرسان و مودیرانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
- پێکهێنانی بانکی فه‌رهه‌نگیان
- کۆتایی هێنان به که‌ش و هه‌ای پۆلیسی و ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئاسایشی له چوارچێوه‌ی خوێندگا و ئیداره
- لابردنی قه‌ده‌غه‌یی وتووێژ له‌گه‌ڵ مێدیاکان
- تێکه‌ڵ کردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و زانستی باڵا
- به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می یه‌کگرتوو و هاوشێوه‌ی مووچه
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ندی 13ی یاسایی کێشه‌ی ئیداری
- ناڕه‌زایه‌تی نیشاندان له‌به‌رانبه‌ر سووکایه‌تی به تاقمێک له هاوکارانی مامۆستا له لایه‌ن کۆمیته‌ی سووته‌مه‌نی شارستانی مه‌ریوان
- ئاماده‌بوونی بێ یه‌ک و دووی هاوکارانی مامۆستا له به‌رانبه‌ر پارله‌مانی ئێران له ڕۆژی سێشه‌ممه 18ی بانه‌مه‌ڕی1386
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه