له پڕ دا تووڕه بوو، له پڕ ده‌نگێک بازار ده‌شڵه‌ژێنێ، ئاده‌ی زووکه‌ن کۆیی که‌نه‌وه وا هات، ئه‌م ده‌سفرۆش به‌ویی که‌ییان: ده‌ی زووکه‌ن.. زوو.. ئه‌وا هێنای .. ده‌نگه‌که نزیکتر و نزیکتر ده‌بیته‌و ..
نه یه‌ک جار نه ده‌ییان جار هه‌وره بروسکه دڵی ده‌سفرۆشه‌کان و وه‌رزێڕه‌کان و کڵاش له پێکانی دا‌خورپاند. هه‌ورێکی به په‌له‌ی هێنا،رۆژ رۆژی 7ی پووشپه‌ڕه خه‌ڵکی ئاره‌ق ده‌سڕن، گه‌رمای هاوینه و وه‌رزی ئاو سارد خواردنه‌وه......
به‌ڵێ... باسی ئه‌مرۆ و دوێنێتان بۆده‌که‌م، هه‌ورێکی چڕ ئاسمانی شاریی مه‌ریوانی داگرت، بارانێکی به خووڕ و بێ پشوو بۆ ماوه‌یه‌ک ژیانی خه‌ڵکی شڵه‌ژاند.
له نێو بازاڕدا له ته‌نیشت پیاوێکی به ساڵا چوو دا وه‌ستابووم باران و لافاو و ئاسمان وخه‌ڵکیمان سه‌یر ده‌کرد که به موباییل فیلمییان هه‌ڵده‌گرت.
ده‌یگووت: "باهه‌ر بڵێین ئه‌مه هه‌وایی به‌حریه، با هه‌ر گوو بخۆن هه‌موویی هونه‌ری که‌ریم گیانه"(مه‌به‌ستی له که‌ریم خوایه)... دوایی ماوه‌یه‌ک بۆڵه‌یه‌کی لێوه‌ده‌هات: "ئه‌وا هه‌ر ده‌مویست یونجه‌که‌م به ده‌زگا بدوورم .. زه‌ره‌ری چاکی لێدایین .. قه‌ینا که‌ریم گیان هه‌ر خۆت باشی لێده‌زانی"!!!!!!!!!!!!
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه