په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی (یه‌كشه‌ممه) به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد، له هه‌مان كاتدا هۆشداریدا له قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا له‌لایه‌ن دوژمن و ناحه‌زانه‌وه و داوای له‌سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كان كرد، كه به هوشیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه بكه‌ن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
له‌م ماوه‌یه‌دا به‌تایبه‌تی دوای رِووداوی شه‌هیدكردنی خاتوو دوعا له‌گوندی "به‌هزان" ی سه‌ر به ناوچه‌ی "باشیكا" كه زۆر نامرۆییانه به‌پیلانی دوژمنان و به‌ده‌ستی ژماره‌یه‌ك تاوانكار ئه‌م كرده‌وه‌یه ئه‌نجام درابوو، چه‌ندین لێكدانه‌وه‌و گفتوگۆ له‌ناو چین و تویژه‌كانی كوردستان بلاَوبۆوهو زۆر گیرِانهوهی به هه‌ڵه‌ش خۆی خزانده نێو جه‌ماوه‌ری كوردستان به ئامانجی چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی و له‌به‌ین بردنی ئه‌و ئه‌زموونه سه‌قامگیریه بی وێنه‌یه‌ی، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌كه پیاده‌ی ده‌كات، كه هه‌موو دیموكراتیخواز و ئاشتیخوازیكی ناوه‌و ده‌ره‌وه گه‌واهی ئه‌و راستیه ده‌ده‌ن.
ئیمه وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان كه پێشتر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیهمان كردوه‌و به كارێكی دوور له‌به‌ها مرۆیی و ئاینیهكانمان ناوزه‌دكرد، ئیستاش به هه‌مان شێوه ئه‌و كرده‌وه‌یه و كرده‌وه‌ی شه‌هیدكردنی 24 كوردی ئیزیدی و هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆیی دژ به هه‌ر كه‌سیك بیت، ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین كه ئامانجیان به ته‌نها نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و تێكدانی ره‌وشی ئارامی و پێكه‌وه ژیانی نیوان كوردی ئێزیدی و كوردی موسوڵمانی كوردستانه و هه‌وڵیكی تری ناحه‌زانه بۆ كۆسپ نانه‌وه بۆ به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق بۆ گهرِانهوهی كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه كوردستانیه‌كان كه شنگال و شێخان و باشیكا و ناوچه‌كانی تری ئێزیدی نشین ده‌گریته‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه داوا لهریزداران زانایانی ئاینی ئیسلامی و ریش سپی و پیاو ماقوڵ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هه‌موو ئازادیخوازیكی ئه‌م كوردستانه ده‌كه‌ین به هوشیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وشه بكه‌ن تاوه‌كوو هیچ جۆره گیره شێوینێك نه‌توانی درز بخاته نێو برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی هه‌زاران ساڵه‌ی پیكهاته و نه‌ته‌وه‌و ئاینزاكانی كوردستان و هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویست به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئه‌زموونه‌كه‌مان بوه‌ستینه‌وه‌و كار بۆ ئاوه‌دانكردن و خۆشگوزه‌رانی هاوولاَتیانی كوردستان بكه‌ین، به‌هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌و پیكهاتهكانیانهوه.
له‌كوردستان دا هه‌میشه یاسا سه‌روه‌ره و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژ به یاسا و به‌ها مرۆیی و ئاینیه‌كان دهجوڵینهوهو ئاژاوه ده‌نێنه‌وه، له سزای یاسایی ده‌ربازیان نابێت و به‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن.
بژی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایین و پێكهاته‌كانی كوردستان

دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
29/4/2007
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه