د. ف.م.گوڵپی
له سه‌رده‌مى خه‌باتى چه‌کداریدا، براده‌رێکى پێشمه‌رگه‌م هه‌بوو، ئه‌ندامى کومه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌رانى کوردستان بوو وخۆى به مارکسیستێه‌کى ته‌واو ده‌زانى، ئه‌یوت من له تێروانینمدا له سه‌ر هه‌موو چه‌مک و دیارده‌کان مارکسیم، به‌ڵام ده‌رباره‌ى کێشه‌ى ماف و ئازادى ژن مارکسى نیم. ئه‌و براده‌ره‌ى من کادرێکى ناسراوى ئه‌و کاته و ئێسته‌ى(ینک)ه، پیاوێکى دڵسۆز و ساده‌یه، له دڵسۆزى و ساده‌یى خۆیه‌وه ناخى خۆى بۆ من و بۆ براده‌رانى تر واڵا ده‌کرد. له‌و کاته‌وه زۆر قسه هه‌ن له بیرچوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌ى ئه‌و براده‌ره‌م له بیرنه‌کردووه، ئه‌م قسه‌یه بۆیه هێنده کاریگه‌رى له سه‌رم دانا، پێم وابوو ئه‌وه‌ى ئه‌و باسى کردووه راستیه‌که و دیارده‌یه‌کى گشتیه، له به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ کام له حزبه‌کان نه‌یانتوانیوه زهنیه‌ت و پراکتێکى ئه‌ندام و کادره‌کانى خۆیان ده‌رباره‌ى کێشه‌ى ژن بگۆڕن، ئه‌گه‌ر چى حزبه کوردستانیه‌کان به لێدوان و به نوسین خۆیان به پێشکه‌وتوخواز و ئازاد و دیموکرات ناساندووه، به‌ڵام به پراکتیکى کاتێک کێشه‌یه‌کى کومه‌ڵایه‌تى-ره‌گه‌زیان به‌روه‌روبۆته‌وه، وه‌ک سه‌رۆک خێڵ و مه‌لا و قه‌شه هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه. بۆیه له راستیدا ته‌نها ئه‌و براده‌ره‌ى من بۆچونى له سه‌ر کێشه‌ى ژن وانه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌ندام و کادر و سه‌رکرده‌کانى حزبه مارکسى و کولکه مارکسیه‌کانى ئه‌و کات و ئه‌مرۆش، ئه‌ندام و کادر و سه‌رکرده‌کانى حزبه کۆلکه علمانى و دیموکراته‌کانى ئه‌مرۆش، هه‌ر وه‌ک ئه‌و براده‌ره‌ى من له سه‌ر بابه‌تى ماف و ئازادى ژن بیر ده‌که‌نه‌وه و بریار ئه‌ده‌ن و هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، به‌ڵام جیاوازى نێوان ئه‌و براده‌ره‌ى من و ئه‌وانى تر(کادر ..) ئه‌وه‌یه، براده‌ره‌که‌م مرۆڤێکى ساده‌یه و دڵى بىَ گرێیه و هه‌ر تێروانینێکى هه‌بێت لاى دۆسته‌کانى باسى ده‌کات، ئه‌م جۆره که‌سانه‌ش به درکاندنى راستیه‌کان سوود به خۆیان و به کومه‌ڵگاکه‌یان ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌ندام و کادرو به‌رپرسه‌کانى تر‌ى حزب و ئه‌ده‌بیاتى حزب، که‌سانى ساده نین و دڵیان چه‌ندان گرێکوێره‌ى تێدایه، ناخیان بۆ که‌س واڵا ناکه‌ن و له‌گه‌ڵ کومه‌ڵگاکانى خۆشیاندا کراوه نین، نه‌ک هه‌ر سوودیان بۆ خۆیان و کومه‌ڵگاکه‌یان نیه، به‌ڵکوو به‌رده‌وام کێشه کومه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌روه ئاسته‌نگى و بنبه‌ست بوون ده‌به‌ن.

مه‌به‌ستم له هێنانه‌وه‌ى ئه‌م یاده‌وه‌ریه ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوان قسه‌کانى ساڵانى هه‌شتاکانى ئه‌و براده‌ره‌م و شه‌هیکردنى ساڵانى دوو هه‌زاره‌کانى (دوعا)دا درووست بکه‌م. ئه‌گه‌ر چى وا خه‌ریکه نزیکه‌ى بیست و دوو ساڵ به‌سه‌ر قسه‌ى براده‌ره‌که‌مدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له شه‌هیدکردنى !! ئه‌و کچه بىَ تاوانه‌دا بینیم، ئه‌وه نیشانده‌دات که به‌رپرسانى حزبه دیموکرات و سوسیاڵ دیموکراته‌کان، به‌رپرسه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و رێکخراوه‌کانى کومه‌ڵگاى مه‌ده‌نى، به‌رپرسه‌کانى رێکخراوه‌کانى داکۆکیکه‌رى ماف و ئازادى ژن، هه‌ر هه‌موویان ده‌رباره‌ى چه‌مک و دیارده سیاسى و کومه‌ڵایه‌تی و ره‌گه‌زیه‌کان!!(جه‌نده‌ریه‌کان!!) خۆیان به دیموکرات و پێشکه‌وتوخواز ده‌زانن، به‌ڵام ده‌رباره‌ى ماف و ئازادى ژن هه‌ر هه‌موویان تا ئه‌مرۆش وه‌ک ئه‌وکاته‌ى براده‌ره‌که‌ى من وان(له هه‌موو شتێکدا مارکسین بێجگه له مه‌سه‌له‌ى ژن‌دا)، له‌گه‌ڵ یه‌ک جیاوازیدا که ئه‌وان تا ئه‌مرۆش هێنده‌ى ئه‌وکاته‌ى براده‌ره‌که‌ى من ئازا و دڵپاک نین تا بتوانن بڕوا و هه‌ڵوێستى خۆیان له سه‌ر چه‌مکى ئازادى ژن ئاشکرا بکه‌ن. هه‌ڵسووکه‌وتى وه‌حشیانه‌ى خێل و ئایین له‌گه‌ڵ دوعا، پشتیوانى ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌و جۆره هه‌ڵسووکه‌وتانه، ده‌مامکى ڕووى کۆنه‌په‌رستانه‌ى به‌رپرسانى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و دادوه‌رى وحزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى داماڵى و پێى وتن، له سه‌ر بابه‌تى ماف و ئازادیه‌کانى ژنان ئێوه هه‌ڵگرى چه‌مکى ئازادى و دیموکراتى نین، شه‌هیدکردنى دوعا پێی وتن له سه‌ر ماف و ئازادى ژن، تێڕوانینتان وه‌ک تێروانینى راهیبه‌کانى سۆمه‌ر و سه‌ره‌ک خێڵه‌کانى بیابانى عه‌ره‌ب و رابه‌رانى ئاینه تاک خوداییه‌کان وایه .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه