که‌مپینی جیهانی دژ به ڕه‌شه‌کوژی
و به‌رده‌باران کردنی ژنان
له کوردستان!
به‌ردبارانکردنی "دۆعـــا" ئه‌و کچه گه‌نجه‌ی که ته‌نها تاوانی ئه‌وه بوو خۆشه‌ویستی کرد!!
له‌ناوه‌ڕاستی شارۆچکه‌ی به‌عشیقه‌و به‌به‌رچاوی سه‌دان که‌سه‌وه، و له‌سه‌ر تاوانی خۆشه‌ویستی"دۆعـــا" تا مردن به‌ردبارانکرا. 
"دۆعـــا"، کچه گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵانه بوو ، و له خێزانێکی یه‌زیدییه، کاتێک په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کوڕه موسڵمانێکی عه‌ره‌بدا ئاشکرا ده‌بێت، له رۆژی 7ی مایسی 2007 دا له‌لایه‌ن چه‌ند پیاوێکی یه‌زیدیه‌وه په‌لکێش ده‌کرێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆی و له‌ناو کۆمه‌ڵێک له دانیشتوانی شارۆچکه‌ی به‌عشیقه و به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتداران و به هاوکاریی پۆلیسی شارۆچکه‌که تا مردن به‌ردباران ده‌کرێت.
ئاشکرایه که ژنان له کوردستان و له عێراقدا له‌ژێر چه‌وسانه‌وه‌دان و ئه‌و بره مافه ڕوکهشیهی که هه‌یانه زۆر سنورداره، و له زۆر بواردا له پاشکۆیه‌تی زیاتر نیه.
کوشتن، خۆکوژی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان بووته نه‌ریتێکی ڕۆژانه له‌هه‌رێمی کوردستاندا، ئه‌گه‌ر چی له‌م جۆره تاوانانه (به‌ردبارانکردن) له کوردستاندا دیارده‌یه‌کی تازه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه خۆی له خۆیدا دیارده‌یه‌کی ترسناکمان نیشان ده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که که‌ش و هه‌وای سیاسی و یاسای و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر له‌باره بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره تاوانانه، بۆ نمونه له‌م تاوانه‌دا ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ک هه‌ر به‌ریان نه‌گرت له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه به‌ڵکو ڕێخۆشکه‌ر و هاوکار بوون ، ته‌نانه‌ت بکوژانی ئه‌م کیژه 17 ساڵانه‌یه تا ئێستاش ئازادن!
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده نیه یان ناتوانێت ژنان بپارێزێت له چه‌وسانه‌وه به یاسا یان سزادانی تاوانباران، ئه‌مه‌ش وای کردووه که هه‌زاران ژن به تاوانی " کوشتنی ناموسه‌وه ببنه قوربانی و به‌م پێیه‌ش توندوتیژی له‌دژی ژنان له‌به‌ر ئه‌نجامی ئه‌م کولتوره پاتریاریکی ودینیانهوه زیادی کردووه.
ئێمه به‌تووندی ئه‌م تاوانه به‌ربه‌ریانه‌یه ڕیسوا ده‌که‌ین و داوا له گشت ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی، ڕێکخراوه ڕامیاری و جه‌ماوه‌ریه‌کانی کوردستان، که‌سایه‌تی و چالاکه‌کانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و جیهان ده‌که‌ین ئه‌م تاوانه ڕیسوا بکه‌ن و بێده‌نگ نه‌بن له ئاستیدا.
شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌وره‌یه بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که‌له سه‌ده‌ی بیست ویه‌کدا، به‌رۆژی ڕوناک تاوانی وای تیا ئه‌نجام بدرێت. له‌مه‌ش واوه‌تر ئه‌م تاوانه شه‌رمه‌زاریه‌که بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ناتوانێت ژنان له ده‌ستی ئه‌م کاره نامرۆڤایه‌تی یانه‌دا بپارێزێت.
به‌ردبارانکردنی "دۆعـــا"، پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره بۆ به‌رده‌وامبوون له کوشتنی ناڕه‌وا و هه‌ڵسوکه‌وتی نامرۆڤایه‌تیانه به‌رامبه‌ر به ژنان له کوردستاندا.
ئێمه ده‌سه‌لاتدارانی ئێستای کوردستان به به‌رپرس ده‌زانین له‌و جۆره تاوانانه و خه‌مساردی ده‌سه‌ڵات ڕێ خۆشکه‌ره بۆ دوباره‌بونه‌وه‌یان، پاراستنی ژیانی ئافره‌تانی کوردستان له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستاندایه و پێویسته یاسای تایبه‌ت هه‌بێت بۆ پاراستنی سه‌رجه‌م مافه‌کانی ئافره‌ت له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا.
ئێمه ئیمزاکه‌رانی خواره‌وه داوا ده‌که‌ین:
- پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، تاوانبارانی ئه‌م تاوانه بداته دادگا‌و به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
- پیویسته له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یاسای تایبه‌ت دژ به ڕه شه کوژی و و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان دابنێت ، و سزا بۆ تاوانباران دابنێ په یڕه وی لیبکرێت.
- بۆ ڕێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانه به‌ربه‌ریانه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا، پێویسته سزا به دژ ی تاوانی به‌ردبارانکردن دابنریێت.
- هۆزان محمود، نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ڕێکخراوی ئازادی ژن و هاوئاهه‌نگکه‌ری که‌مپینه‌که.
- ڕێگا ڕؤوف، نوسه‌رو هه‌ڵسوڕاوی مافه‌کانی ژنان و هاوئاهه‌نگکه‌ری که‌مپینه‌که
- یه‌نار محمد، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژن
- سه‌میره محمد، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ژنانه‌ی "ڕاسان" له کوردستان
ستيڤان شهمزينانی – سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی نێوه‌ند
- ئارام علي، به‌رێوه‌به‌ری سایتی بۆ پێشه‌وه
- به‌کر ئه‌حمه‌د "ئاسۆ"، شاعیر‌و نووسه‌ر
- دلێر کۆڵنه‌ده‌ر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاک
- عمر فارس به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی کوردستان نێت
- دینا نامی، که‌مپینی جیهانی دژ به کوشتنی ناموسی
- امل الماس، ده‌سته‌ی ژنانی عێراقی/یۆتۆبۆرگ، سوید
- نوێنه‌رایه‌تی کوردستانی یه‌کێتی شورا‌و نه‌قابه کرێکارییه‌کان
- چرۆ سابیر، به‌ڕیوه‌به‌ری ڕێکخراوی "ڕاسان" له کوردستان
هانا شوان ، رۆژنا مه‌نووس و هه‌لسوراو ی مافی ژنان-
- حمزه عبد، مه‌ڵبه‌ندی کولتووری عێراقی له‌شاری یۆتۆبۆرگی سوید
بۆ په‌یوه‌ستبوون به‌م که‌مپینه‌وه یان پیشاندانی هاوپشتیت تکایه په‌یوه‌ندی بکه به:
ڕێگا رؤوف rega_rauf@yahoo.com
بۆ پاڵپشتی و لایه‌نگری له‌م كه‌مپینه تكایه كلیكی ئێره بكه‌و ناوی خۆت تۆمار بکه: