زۆربه‌ی هه‌ره زۆری موسڵمانان ( به داخه‌وه ) ته‌نیا قورئانیان بۆ ئه‌وه ده‌وێ؛ که به‌ر گری بکات که چاوی پیسی باقی موسڵمانه‌کانی تر .
له ماڵی موسڵمانان ده‌بێ قورئان له سه‌ر ره‌فه‌یه‌ک یان تاقێک بێت. و هه‌میشه منداڵانی پێ بترسێنین که :" ئه‌وه قورئانه ؛ گوناحه ده‌ستی لێ نه‌ده‌ی "!
و به‌ده‌ستی خۆمان هاو ده‌می که‌لامی خوا ده‌که‌ین به ته‌پ و تۆز و ده‌ست لێ دانی به گوناح ده‌زانین.
هه‌ر که‌سێ ماڵ و خانووبەرە ده‌کاته‌وه پێش هه‌موو شتێک ئایه‌تی چاوه‌زار به‌لای ئاسنه‌کانیدا هه‌ڵده‌واسێت .
گه‌ر بیهه‌ویت ماشینێک بکڕێت سه‌ر ئاوێنه و لای سوکان و ئەم لا و ئەو لای ده‌ڕازێنته‌وه به ئایه‌تی قورئان و نوشته و چاوه‌زار .
ئه‌گه‌ر منداڵێکیان بو ( به‌تایبه‌ت کوڕ )، شاڵاوی نووشته و دێوبه‌ن و چاوه‌زار له لایان خزم و که‌سه‌وه ده‌گات که ئه‌مه هی فڵان شێخه ئه‌مه‌یان هی فڵانه مه‌لایه .
له وڵاتی ئێمه‌دا که هه‌موو که‌س خۆیی به موسڵمان ده‌زانێ. ئه‌م نووشته و چاوه‌زار و ئایاتی قورئانانه ته‌نیا له به‌ر چاوی پیسی باقی موسڵمانه‌کانه. بەم شێوەیە که‌ڵکی قورئان لای موسڵمانان ته‌نیا هاتوه‌ته وه سه‌ر به‌رگری کردن له خۆت و له سه‌روه‌ت و سامانت .
ئه‌مه‌یه پێی ده‌ڵێن " تفکر و تدبر له ئایه‌ته‌کانی قورئان دا " .
ئیتر باقی لایه‌نه‌کانی ترساندن و تۆقاندن له مه‌رگ و چۆنیه‌تی مردن و ئازار و ئه‌شکه‌نجه با بوه‌ستێت.............. .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه