| ||
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی: به‌رپرسێكی سیاسی له‌باكوری توركیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی دانانی تاجه‌گوڵینه‌دا له‌به‌رده‌م مۆنۆمێنتی ئه‌تاتۆركدا، بنێشتی جویوه، ده‌ستگیركرا. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كه، به‌رپرسێكی گه‌وره له‌شاری فاتسا له‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش، سكاڵای له‌سه‌ر فه‌یسه‌ڵ دالسی به‌رپرس له پارتی عه‌داله‌ت‌و گه‌شه‌پێدانی "ده‌سته‌ڵاتدار" تۆماركردوه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی چوه‌نه سه‌ر مۆنۆمێنتی ئه‌تاتوركدا بنێشتی جویوه. به‌پێی یاسایه‌كی توركیاش كه‌ساڵی 1951 ده‌رچوه، هه‌ركه‌سێك وێنه‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری عه‌لمانی توركیا "ئه‌تاتورك" بشكینێت، سزا ده‌درێت‌و سزاكه له‌مانگێكه‌وه تا سێ سال ده‌ڕواتَ. ئه‌وانه‌شی له‌توركیادا زۆرتر به‌م یاسایه سزاده‌درێت خه‌ڵكی ئیسلامین. سه‌رچاوه : www.hawlati.com |
Apr 27, 2005
توركێك له‌سه‌ر بنێشت جاوین .........
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه