له ئێران دا که‌س نازانێ ئه‌شێ به پێی قانوون و یاسا نانی ژن و منداڵت ده‌ربێنیت ؛ یان به پێی ره‌حم و به‌زه‌یی کاربه‌ده‌ستان .
دوێنی ماشینه شه‌ق و شڕه‌که‌ی شاره‌داری مه‌ریوان دیسانانه‌وه په‌ڵخی به خه‌ڵکی ده‌س فرۆش گرت . و ئه‌گه‌ر خۆشیان له هه‌ر که‌س بهاتایه هیچیان پێ نه‌ده‌گووت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆشیان له قوڕبه‌سه‌رێکی تر نه‌هاتایه ده‌بوایه که‌ل و په‌ل و بژێوی بنه‌ماڵه‌که‌ی کۆ بکردایه‌ته‌وه و له‌وێ نه‌مایه .
یه‌کێک له ده‌س فرۆشه‌کان که نه‌ی ده‌وێست مل که‌چ کات بۆ خواستی ئه‌وان . به‌و بۆنه‌وه یه‌کێک له سمێل فشه‌کانیان ده‌ستی کرد ، به تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه که : " من پاره‌که‌یش کابرایه‌کی تر که ده‌یگووت به من " نا‌توانیت " هه‌ر چی که‌ل و په‌ل و قۆری و کریستاڵ بو له‌وێ شکاندم . و ناردێشم ؛ بۆ ئاو خواردنه‌وه‌ی ناو زیندان ئه‌ی چۆن ............ به‌ڵام من حه‌ز ناکه‌م وه‌هاش له تۆ بکه‌م و به‌زه‌ییم پێدا دێته‌وه . قه‌ی ناکا ئه‌مڕۆش ؛ به‌ڵام سبه‌ی نه‌ییته‌وه . ( ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م فرمایشه‌ی ئاخری کاتێک فه‌رموو که خه‌ڵکی خه‌ریک بوون به‌ره به‌ره کۆ ده‌بوونه‌وه ) . ماڵی ئاوا ره‌حم و به‌زه‌یی کاربه‌ده‌ستان !!!!!!!!!!!!!!!!
هه‌ر چه‌نده ده‌س فرۆشه‌کان وه‌هایان کردوه که خه‌ڵک زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانن هات و چۆ بکه‌ن . به‌ڵام ئه‌وانێش له تاو کرێ دووکانی سه‌ر سووڕهێنه‌ر و هه‌روه‌ها پاره‌ی جواز گرتن و اتحادیه و ماڵیات و عوارض شاره‌داری ؛ له سه‌رمای زستان و گه‌رماکه‌ی هاوین دا په‌نایان به لای خیابانه‌کان هێناوه .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه