Jun 6, 2005

قۆڵ هه‌ڵماڵین


هه‌موومان پێکه‌وه‌ بۆ بن بڕ کردنی ماده‌سڕ که‌ره‌کان قۆڵی یارمه‌تی هه‌ڵماڵین ....
به‌و هیوایه‌ که هیچ مرۆڤێک به‌ هیچ چه‌شنێک قۆڵی نه‌گبه‌تی و خۆ فه‌وتان هه‌ڵنه‌ماڵێت ........


 27ی ژوین رۆژی به‌ر به‌ره‌کانێ له گه‌ل ماده‌سڕ که‌ره‌کان پیرۆز بێت .

Jun 4, 2005

پاره‌ بۆ گریان

له‌ رۆژ هه‌ڵاتی وڵاتی چین دا چاخانه‌یه‌ک کراوه‌ته‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی بۆ گریان و فرمێسک داڕشتن ده‌ڕۆنه‌ ئه‌وێ ..
پاره‌ی هه‌ر رۆشتن و شینێک و خوارده‌نه‌وه‌یه‌ک شه‌ش دۆلاره‌ .. 
ئه‌م چاخانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌کراوه‌ته‌وه‌ که‌ شوێنێک بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ حه‌ز ده‌که‌ن باری ده‌روونیان که‌م بێته‌وه‌ و هه‌ستی ده‌روونیان روو له‌ مردن نه‌ڕوات .
                     

جیا له‌ مۆسیقایه‌کی ئارام ، پیاز و بیباری سوور ده‌درێ به‌ موشته‌ریه‌کان.
به‌ڕێوه‌به‌رانی چاخانه‌که‌ ده‌ڵێن که‌ رۆژانه به‌ سه‌دان که‌س سه‌ردانیان ده‌که‌ن .

May 25, 2005

گه‌رایه‌کی ناو بۆگه‌ناو .

(ئه‌م بابه‌ته‌م له وڵامی ئه‌و هاوڕی ئازیزه‌دا نووسیوه‌ که به ناوی الایمان و الجهادبۆی نووسیبوین ) .

گه‌رایه‌ک به‌ خه‌ڵاتی
دار و ده‌سته‌ی مرۆڤ کوژانی سه‌ده‌ی 21 به ناوی دینه‌وه‌ ؛ ئه‌و‌ دینه‌ی که هه‌ڵگری ئاڵای ئازادی و ئاشتی بۆ جیهانیان بو ؛ ئیستاکه وا له ده‌ستی سه‌ربڕانێک دا که قه‌د بیریان له ناساندنی ئیسلامی راسته‌قینه‌یان نه‌کردوه‌ته‌وه‌ . به‌ڵکو ته‌نیا بیریان له فه‌وتان و قڕ کردن و سه‌ر بڕینی ئیسلام کردوه‌ته‌وه‌ . کاتێک پێغه‌مبه‌ر دیلێکی ده‌گرت . ده‌یگووت پێیان ئه‌مه‌یه‌ ئایینی ئیسلام ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێ موسڵمان بن هه‌ر کامتان 10 موسڵمان فێری خۆێندن و نووسین بکات ئه‌وا رزگاری ده‌که‌ین . به‌ڵام له سه‌ده‌ی 21 دا موسڵمانانی له ئیسلام دوور که‌وتوو ، هه‌ر ده‌زانن سه‌ر ببڕن و بخنکێنن یان باره‌مته‌ بفرۆشن .
بۆ منیش گه‌رایه‌کی بۆگه‌ن به خه‌ڵاتی هاتوه‌ که تێدا" باوکی مه‌سعه‌بی زه‌رقاوی "به قاره‌مانی ئیسلام ناوی لێده‌هێنێت و جا بۆ گوایه‌ به سه‌دامی خۆێن مژیان نه‌ده‌گووت " حه‌زره‌تی عومه‌ری ثانی " و دۆعایان بۆ نه‌ده‌کرد جا وا " ئه‌بو مه‌سعه‌بیش "  که که‌وته‌ زبڵدانی مێژوه‌وه‌ ئایا ئیسلام روو له پێشکه‌وتن ده‌ڕوات یان روو له نه‌گبه‌تی .
به بڕوای من تا کوو گه‌رای نه‌گبه‌تی و دواکه‌وتوویی دژ به ئیسلامه‌کان که به ناوی ئیسلامه‌وه‌ سه‌ر ده‌بڕن و گیرفانیان بۆ پاره‌ی باره‌مته‌ هه‌ڵدووربێت  .  ئیسلام هه‌ر روو له پێشکه‌وتنێک ناکات که جیهانیان رووی تێ بکه‌ن و موسڵمانانیش هه‌ر شانازیه‌کانیان هه‌ر رابردووده‌بێت ؛ که له سه‌ده‌ی فڵانی دا فڵانه بیرمه‌ندمان بوو . فڵانه که‌سمان بوو ئه‌وه‌نده‌ زیره‌ک و به توانا بوو . و داهاتوه‌کانیش ئه‌بێ شانازی به موسڵمانی ئه‌م سه‌ده‌وه‌ بکه‌ن که چۆن گۆماوی خۆێنیان رێک خستوه‌ .
                                         

May 24, 2005

پرسه‌نامه


ئێمه‌ سه‌ر جه‌م شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کانی جه‌هه‌نه‌م  و شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کانی ئه‌فغانستان و شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کانی ئه‌م دۆڵه‌ی خوار و دۆڵه‌ که‌ی سه‌رو .... سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خزم و که‌س و قه‌وم و الاخوة و الاخوات الارض و القمر و الاقمار الصناعیه‌ و....  ده‌که‌ین. به بۆنه‌ی چوونه‌ ریزی هاوڕێێ دێرنی تیرۆریست و تیروریست په‌روه‌رمان " باوکی مه‌سعه‌بی زه‌رقاوی و ریش گواوی " بۆ ناو کاروانی پڕ له شانازی جهـــــــاد .
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ پرسه‌ی ئه‌م خۆێریمانه له مزگه‌وتی شه‌مشه‌مه‌ کۆێره‌کانی پاڵ هۆڵی یه‌کی شوبات داناوه‌ . به‌شداری ئێوه‌ی ئازیز ده‌بێته‌ هۆیی باشتر گه‌شه‌سه‌ندنی تیرور و بن بڕکردنی ئاسایشی ناو کۆمه‌ڵگا .
هه‌ر بۆیه‌ تکاتان لێده‌که‌ین به زۆترین کات وه‌رن بۆ پرسه . ئه‌گینا سه‌رتان ده‌بڕین تا کۆ ئێمه‌ش له کاروانی جهاد و انتفاضه‌ دوورنه‌که‌وینه‌وه‌ .
له‌پێشا " اجرکم عند الله " داواکارین بۆ " پـه‌یـــڤ " ی ئازیز بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ نامه‌یه‌ . ( ئه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش ئه‌بێ زوانی له بندا ببڕین . چونکا به نهێنی سه‌ره‌خۆشییه‌كی ئێمه‌ی زانیوه‌ ) .
ئیتر به‌رز و پیرۆز بێت یادی قڕ کردن و تۆقاندن و له ناو بردنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و موسیقا و خۆشه‌ویستی  ..........
هه‌ر شه‌کاوه‌ بێت چارشێوی رووڕه‌شی و نقاب و  سه‌ربڕین و دواکه‌وتوویی و چه‌وسانه‌وه‌ ......

May 23, 2005

مزگێنی ، مزگێنی

 
مزگێنی ، مزگێنی ............

مزگێنی بۆ " شاسوار " و سه‌رجه‌م ئه‌وکه‌سانه‌ی که پێیان ناخۆش بو که من و باقی هاوڕێکانم ئامێر و که‌ره‌سه‌ی پێوێستمان بۆ یاری و گه‌مه‌کردن نیه‌ . من هه‌ر له ماڵ خۆمان له جێگای دیله‌کانێ و چه‌رخ و فه‌له‌ک و ..... ئه‌م ماشێنه‌ی لیباس شۆردنه‌م به‌گیر هێناوه‌ و جار و بار خۆمی تێده‌هاوم .

 
هه‌ر وه‌ها جاری واش هه‌یه‌ که له ده‌لاقه‌ی ژووره‌که‌مه‌وه‌ سه‌یری خه‌ڵکی و ماشێنه‌کان ده‌که‌م  . ئه‌مه‌ش شتێکی خراب نیه‌ بۆ رابوواردن .

هه‌روه‌ها که باوکی هێمنێش له کامێنتێک دا ئاماژه‌ی پێ داوه‌ شاره‌داری قوڕ به‌سه‌ره‌ ده‌ره‌قه‌د نایه‌ت ، به‌سته‌زمانه پاره‌ی نیه‌ چوونکا هه‌ر فریای ئه‌وه‌ ده‌که‌وێت که ناو کۆڵان و خیابانه‌کان ئیسفاڵت بکاته‌وه‌ . له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت گوزاریان کردوه‌ و په‌یتا په‌یتا هه‌ڵی ده‌که‌نن بۆ گاز و بۆ ئاو و بۆ ته‌له‌فوون و ....... ئه‌وێش ئیتر خواهه‌ڵ ناگرێ ئه‌وه‌نده‌ بکه‌یته‌ سه‌ریان ؛ وه‌ک بڵێت له هیچ شۆێنێکی دونیادا پرۆسه‌ی خزمه‌ت گوزای ناکه‌ن ، بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئه‌وان شاری یاریان خۆشه‌ !!!!!!!!!!
ده‌ی باشه‌ له خوا به‌زیاد بێت و نۆشی گیانی ئێمه‌ش نه‌بێت . پرۆسه‌کان ئه‌وه‌نده‌ به رێک و پێکی ده‌کرێن که ئیتر نایه‌وێت باسی بکرێت که ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س به نێو  شاردا پیاسه‌یه‌ک بکات ، شارێک که پێی ده‌ڵێن ( توریستی ) !!!!!!!!!!!! بۆی ده‌رده‌که‌وێت که‌ که‌م و کوڕیه‌کان تا چ راده‌یه‌که‌ زه‌ق و به‌ر چاوه‌ .
 با پێکه‌وه‌ سه‌یرێکی ئه‌م ده‌لاقه‌یه بکه‌ین و تۆزێک باشتر شته‌کانمان بۆ روون بێته‌وه‌ .
                                     ۩
یان باوکی هێمن له به‌شێکی تری کامێنته‌که‌ی دا ئه‌م ئه‌رکه‌ی خستوه‌ته‌ سه‌ر شانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه‌ !!!!!!!!! جا ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌ریوانی هه‌ر ده‌زانن پاساژ بکه‌نه‌وه‌ یان بڕۆن بۆ حه‌ج ئه‌ویش ته‌نیا بۆ زیاد کردنی ژماره‌ی حه‌جه‌کانیانه‌ نه‌ک بۆ  عیباده‌ت !!!   
جائیتر ئێمه‌ی منداڵان با هه‌ر پێمان بڵێن نه‌وه‌ی داهاتوو ، هیوای گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ ، و ...............

به هیوایه‌ که ئێمه‌ش شاد بینه‌وه‌ به شادی باغچه‌کان و ئاشتمان بێته‌وه‌ له‌گه‌ل یاری و پێکه‌نین . 

ئه‌مه‌ش ته‌نیا پیرۆز بایه‌کی وشک و خاڵی :

                                     " رۆو جیهانی زاڕوڵا پیرۆز بۆنه‌ "
" رۆژی جیهانی منداڵان پیرۆز بێت " .
روز جهانی کودک مبارک .

Apr 30, 2005

و کسی نیست که از این بی قانونی فغانی سر دهد .

حداد عادل: طرح مجلس در باره ماهواره هنوز قانون نيست .
رئيس مجلس شورای اسلامی ايران از مسئولان نيروی انتظامی خواسته است اقدامات خود را در باره ماهواره به طرح مجلس مستند نکنند زيرا اين طرح هنوز به تصويب نهايی نرسيده است.

به گزارش خبرگزاری جمهوری اسلامی ايرنا غلامعلی حداد عادل در پاسخ به تذکر يکی از نمايندگان مجلس سخن می گفت که اعتراض داشت چرا نيروی انتظامی پيش از تصويب طرح مجلس اقدام به جمع آوری ديش دريافت ماهواره از منازل مردم کرده است.
سعيد ابوطالب نماينده تهران گفت: "نيروی انتظامی قانون سال 72 را عمل نکرده اما حالا دارد پيشاپيش طرح تصويب نشده مجلس را اجرا می کند."
وی خطاب به رئيس مجلس گفت: "اگر شما به ناجا تذکر می داديد امروز شاهد برخورد در استانهای ديگر نبوديم."
چندی پيش هوشنگ حميدی نماينده سنندج نيز تذکر داده بود که نيروی انتظامی به بهانه مطرح شدن طرح ماهواره در مجلس دست به جمع آوری ديش های ماهواره ای مردم زده است.
آقای ابوطالب گفته است که نيروی انتظامی در حالی به جمع آوری ديش های ماهواره ای می پردازد که روح طرح مجلس مخالف اين برخوردهاست.
در سالهای اخير برخورد با ماهواره دچار افت و خيز بوده است. در اواخر دوره رياست جمهوری محمد خاتمی در يک مرحله حتی وزارت ارشاد اعلام کرد پيش نويس طرحی را فراهم کرده است که بر اساس آن "نحوه صدور مجوز تاسيس و فعاليت دفاتر نمايندگی شبکه های ماهواره ای فارسی زبان در ايران" معين شده است.
بر اساس آن طرح "فقدان ضديت با ارزشهای مسلم فرهنگی و دينی مورد احترام ملت ايران، فقدان گرايش های براندازانه و ضد نظام جمهوری اسلامی ايران و دوری از ابتذال" از معيارهای مجاز بودن شناخته می شد.
در عين حال وزارت ارشاد دوره رياست جمهوری محمود احمدی نژاد در زمان اعلام راه اندازی شبکه صبا از طرف مهدی کروبی رئيس سابق مجلس طی اعلاميه ای از مطبوعات خواست که از درج آگهی های مربوط به شبکه های فارسی زبان ماهواره ای خودداری کنند.
تماشای برنامه های ماهواره ای نيز بر اساس قوانين تصويب شده در مجالس قبلی ممنوع است.
در سالهای اخير تعداد زيادی شبکه های تلويزيونی فارسی زبان که از طريق ماهواره برنامه پخش می کنند در خارج از ايران راه اندازی شده اند. اکثر شبکه های فارسی زبان در آمريکا مستقر هستند.
محتوا و شکل برنامه های اکثر اين شبکه ها کاملا با برنامه هايی که شبکه های تلويزيونی رسمی داخل ايران توليد و پخش می کنند متفاوت است. در واقع بسياری از اين شبکه ها در عرصه هايی فعاليت می کنند که ورود به آنها برای تلويزيونها و رسانه های داخل ايران ممنوع است. پخش موسيقی ها و فيلم هايی که در ايران "مجاز" شناخته نمی شود و برنامه های سياسی ضد جمهوری اسلامی از جمله برنامه های بسياری از شبکه های فارسی زبان خارج از ايران است.
البته در ميان شبکه های فارسی زبان مستقر در خارج، برخی شبکه ها نيز هستند که با محتوايی نسبتا مشابه شبکه های داخل ايران فعاليت می کنند .

واما این در حالیست که روزانه در شهر های کردنشین به صدها دیش و ریسیور جمع آوری می کنند . و کسی نیست که از این بی قانونی فغانی سر دهد .

وا نه‌مردین


وا نه‌مردین و به‌ چاوی خۆمان بینیمان که کوردیش له گه‌ل ئامریکایی مۆنتاژ کراو ( عه‌ره‌ب ) !!!! دا که‌وتوه‌ته‌ وت و وێژ کردن ، و راوێژ کردن { مه‌به‌ستم له سه‌فه‌ره‌که‌ی مه‌سعوود بارزانیه‌ بۆ کویت }
وا ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش نه‌مردن و به‌چاوی خۆیان بینیان   که کوردیش بو به‌خاوه‌نی حکوومه‌ت و ئیستا شه‌ڕه‌ له سه‌ری بۆ مامه‌ڵه‌ کردن و له وڵاتانی ئه‌مریکا و چین بگره‌ تا ده‌گاته‌ خودی عه‌ره‌به‌کان . که روژگارێک هه‌موویان قۆڵیان نابوه‌ قۆڵی به‌عسیه‌کانه‌وه‌ ، بۆ له ناو بردن و فه‌وتاندن و قڕ کردن و به کۆمه‌ڵ کوشتنیان .

 
                   

وا نه‌مردین و به‌ چاوی خۆمان بینیمان که کوردیش بۆ به‌خاوه‌نی بیری نه‌وت . به‌ڵام خۆزگا ئیتر ئه‌م کورده‌ بۆ هه‌میشه‌ بوایه‌ت به خاوه‌نی بیرێکی جوان و عه‌قڵێکی پێشکه‌وتووش .

Apr 29, 2005

!!!!!!!!!!!!! ماڵی ئاوا ره‌حم و به‌زه‌یی کاربه‌ده‌ستان !!!!!!!!!!!!!!!!

 
له ئێران دا که‌س نازانێ ئه‌شێ به پێی قانوون و یاسا نانی ژن و منداڵت ده‌ربێنیت ؛ یان به پێی ره‌حم و به‌زه‌یی کاربه‌ده‌ستان .
دوێنی ماشینه‌ شه‌ق و شڕه‌که‌ی شاره‌داری مه‌ریوان دیسانانه‌وه‌ په‌ڵخی به خه‌ڵکی ده‌س فرۆش ‌گرت .  و ئه‌گه‌ر خۆشیان له هه‌ر که‌س بهاتایه‌ هیچیان پێ نه‌ده‌گووت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆشیان له قوڕبه‌سه‌رێکی تر نه‌هاتایه‌ ده‌بوایه‌ که‌ل و په‌ل و بژێوی بنه‌ماڵه‌که‌ی کۆ بکردایه‌ته‌وه‌ و له‌وێ نه‌مایه‌ .

یه‌کێک له‌ ده‌س فرۆشه‌کان که نه‌ی ده‌وێست مل که‌چ کات بۆ خواستی ئه‌وان . به‌و بۆنه‌وه‌ یه‌کێک له‌ سمێل فشه‌کانیان ده‌ستی کرد ، به‌ تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ که : " من پاره‌که‌یش کابرایه‌کی تر که ده‌یگووت به من " ناتوانیت " هه‌ر چی که‌ل و په‌ل و قۆری و کریستاڵ بو له‌وێ شکاندم . و ناردێشم ؛ بۆ ئاو خواردنه‌وه‌ی ناو زیندان ئه‌ی چۆن ............ به‌ڵام من حه‌ز ناکه‌م وه‌هاش له تۆ بکه‌م و به‌زه‌ییم پێدا دێته‌وه‌ . قه‌ی ناکا ئه‌مڕۆش ؛  به‌ڵام سبه‌ی نه‌ییته‌وه‌ . ( ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م فرمایشه‌ی ئاخری کاتێک فه‌رموو که خه‌ڵکی خه‌ریک بوون به‌ره‌ به‌ره‌ کۆ ده‌بوونه‌وه ) .‌ ماڵی ئاوا ره‌حم و به‌زه‌یی کاربه‌ده‌ستان !!!!!!!!!!!!!!!!

هه‌ر چه‌نده‌ ده‌س فرۆشه‌کان وه‌هایان کردوه‌ که خه‌ڵک زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانن هات و چۆ بکه‌ن . به‌ڵام ئه‌وانێش له‌ تاو کرێ دووکانی سه‌ر سووڕهێنه‌ر و هه‌روه‌ها پاره‌ی جواز گرتن و اتحادیه‌ و ماڵیات و عوارض شاره‌داری ؛ له‌ سه‌رمای زستان و گه‌رماکه‌ی هاوین دا په‌نایان به لای خیابانه‌کان هێناوه‌ . 

قورئان و حه‌فازه‌ت

 
زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری موسڵمانان ( به داخه‌وه‌ ) ته‌نیا قورئانیان بۆ ئه‌وه‌ ده‌وێ؛ که به‌ر گری بکات که چاوی پیسی باقی موسڵمانه‌کانی تر .
له ماڵی موسڵمانان ده‌بێ قورئان له سه‌ر ره‌فه‌یه‌ک یان تاقێک بێت. و هه‌میشه‌ منداڵانی پێ بترسێنین که :" ئه‌وه‌ قورئانه ؛ گوناحه‌ ده‌ستی لێ نه‌ده‌ی "!
و به‌ده‌ستی خۆمان هاو ده‌می که‌لامی خوا ده‌که‌ین به‌ ته‌پ و تۆز و ده‌ست لێ دانی به گوناح ده‌زانین.

هه‌ر که‌سێ ماڵ و خانووبەرە ده‌کاته‌وه‌ پێش هه‌موو شتێک ئایه‌تی چاوه‌زار به‌لای ئاسنه‌کانیدا هه‌ڵده‌واسێت .
گه‌ر بیهه‌ویت ماشینێک بکڕێت سه‌ر ئاوێنه‌ و لای سوکان و ئەم لا و ئەو لای ده‌ڕازێنته‌وه‌ به‌ ئایه‌تی قورئان و نوشته‌ و چاوه‌زار .
ئه‌گه‌ر منداڵێکیان بو ( به‌تایبه‌ت کوڕ )، شاڵاوی نووشته‌ و دێوبه‌ن و چاوه‌زار له‌ لایان خزم و که‌سه‌وه‌ ده‌گات که‌ ئه‌مه هی فڵان شێخه‌ ئه‌مه‌یان هی فڵانه مه‌لایه‌ .
له وڵاتی ئێمه‌دا که هه‌موو که‌س خۆیی به موسڵمان ده‌زانێ. ئه‌م نووشته‌ و چاوه‌زار و ئایاتی قورئانانه‌ ته‌نیا له به‌ر چاوی پیسی باقی موسڵمانه‌کانه. بەم شێوەیە که‌ڵکی قورئان لای موسڵمانان ته‌نیا هاتوه‌ته‌ وه‌ سه‌ر به‌رگری کردن له‌ خۆت و له سه‌روه‌ت و سامانت .
 ئه‌مه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن " تفکر و تدبر له‌ ئایه‌ته‌کانی قورئان دا " .

  
                        
ئیتر باقی لایه‌نه‌کانی ترساندن و تۆقاندن له مه‌رگ و چۆنیه‌تی مردن و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌  با بوه‌ستێت.............. .