مزگێنی ، مزگێنی ............
مزگێنی بۆ " شاسوار " و سه‌رجه‌م ئه‌وکه‌سانه‌ی که پێیان ناخۆش بو که من و باقی هاوڕێکانم ئامێر و که‌ره‌سه‌ی پێوێستمان بۆ یاری و گه‌مه‌کردن نیه . من هه‌ر له ماڵ خۆمان له جێگای دیله‌کانێ و چه‌رخ و فه‌له‌ک و ..... ئه‌م ماشێنه‌ی لیباس شۆردنه‌م به‌گیر هێناوه و جار و بار خۆمی تێده‌هاوم .
هه‌ر وه‌ها جاری واش هه‌یه که له ده‌لاقه‌ی ژووره‌که‌مه‌وه سه‌یری خه‌ڵکی و ماشێنه‌کان ده‌که‌م . ئه‌مه‌ش شتێکی خراب نیه بۆ رابوواردن .
هه‌روه‌ها که باوکی هێمنێش له کامێنتێک دا ئاماژه‌ی پێ داوه شاره‌داری قوڕ به‌سه‌ره ده‌ره‌قه‌د نایه‌ت ، به‌سته‌زمانه پاره‌ی نیه چوونکا هه‌ر فریای ئه‌وه ده‌که‌وێت که ناو کۆڵان و خیابانه‌کان ئیسفاڵت بکاته‌وه . له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌ت گوزاریان کردوه و په‌یتا په‌یتا هه‌ڵی ده‌که‌نن بۆ گاز و بۆ ئاو و بۆ ته‌له‌فوون و ....... ئه‌وێش ئیتر خواهه‌ڵ ناگرێ ئه‌وه‌نده بکه‌یته سه‌ریان ؛ وه‌ک بڵێت له هیچ شۆێنێکی دونیادا پرۆسه‌ی خزمه‌ت گوزای ناکه‌ن ، بۆیه ئه‌وه‌نده ئه‌وان شاری یاریان خۆشه !!!!!!!!!!
ده‌ی باشه له خوا به‌زیاد بێت و نۆشی گیانی ئێمه‌ش نه‌بێت . پرۆسه‌کان ئه‌وه‌نده به رێک و پێکی ده‌کرێن که ئیتر نایه‌وێت باسی بکرێت که ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س به نێو شاردا پیاسه‌یه‌ک بکات ، شارێک که پێی ده‌ڵێن ( توریستی ) !!!!!!!!!!!! بۆی ده‌رده‌که‌وێت که که‌م و کوڕیه‌کان تا چ راده‌یه‌که زه‌ق و به‌ر چاوه .
با پێکه‌وه سه‌یرێکی ئه‌م ده‌لاقه‌یه بکه‌ین و تۆزێک باشتر شته‌کانمان بۆ روون بێته‌وه .
۩
یان باوکی هێمن له به‌شێکی تری کامێنته‌که‌ی دا ئه‌م ئه‌رکه‌ی خستوه‌ته سه‌ر شانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه !!!!!!!!! جا ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌ریوانی هه‌ر ده‌زانن پاساژ بکه‌نه‌وه یان بڕۆن بۆ حه‌ج ئه‌ویش ته‌نیا بۆ زیاد کردنی ژماره‌ی حه‌جه‌کانیانه نه‌ک بۆ عیباده‌ت !!!
جائیتر ئێمه‌ی منداڵان با هه‌ر پێمان بڵێن نه‌وه‌ی داهاتوو ، هیوای گه‌ل و نه‌ته‌وه ، و ...............
به هیوایه که ئێمه‌ش شاد بینه‌وه به شادی باغچه‌کان و ئاشتمان بێته‌وه له‌گه‌ل یاری و پێکه‌نین .
ئه‌مه‌ش ته‌نیا پیرۆز بایه‌کی وشک و خاڵی :
" رۆو جیهانی زاڕوڵا پیرۆز بۆنه "
" رۆژی جیهانی منداڵان پیرۆز بێت " .
روز جهانی کودک مبارک .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه