له وڵامی نامه کراوه‌که‌ی " ژیلوان " دا ؛ مایلێکمان له وڵاتی "سویده‌وه " بۆ هاتوه ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه . وێرای سوپاس بۆ ئه‌م هاو خه‌مه .
" پهیـــڤ "
" پهیـــڤ "
سڵاو " ژیلوان گیان "
هه‌ر کاتێ که درد و داخه‌کانی وڵاته شیرینه‌که‌مان " کوردستان " ده‌بیسم . داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆر هه‌ناسه‌م سوار ده‌کات . به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به منداڵان وه بێت . که زۆرتر ده‌م هه‌ژێنێت .
من کوردم و قه‌د کوردستانم نه‌دیوه چوونکا له وڵاتی " سوید " له دایک بووم و گه‌شه‌م سه‌ندوه و گه‌یشتوم به ته‌مه‌نی پانزده ساڵی . به‌ڵام توی خۆشه‌ویستی کوردستان له دڵی من دا باوک و دایک چه‌قاندویانه .
له‌م نامه‌یه‌دا من نامه‌وێت که داخ به دڵتا به‌رم و پێت بڵێم که لێره چه‌نده ها ئامێری رابواردن بۆ منداڵان و ته‌نانه‌ت بۆ گهورهکهنیش هه‌یه . و شادی و خۆشیه‌کان سنوور به‌زێنن .
نامه‌که‌ت هه‌مووی بۆنی ناهۆمێدی لێوه ده‌هات . ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت ساڵانی ساڵ بژیت و به سه‌ر که‌ند و کۆسپه‌کانی ژیان دا سه‌رکه‌ویت . ده‌بێ دڵێکی به قه‌ده‌ر کوردستان پان و به‌رینت بێت . رۆڵه‌ی کورد نابێ به هه‌موو بایه‌ک بله‌رێته‌وه . ده‌بێ وه‌ک کێوه‌کانی راوه‌ستاو و خۆ ڕاگر بێت . تۆ هیواداری گه‌لی . تۆ ده‌توانیت ئه‌و هه‌له بۆ خۆت و بۆ هاوڕێکانت به ده‌ست بهێنیت که کار به ده‌سته‌کانیش ناچار به خزمه‌ت پێکردنتان بن . ماڤی هه‌ر منداڵێکه که هه‌موو پێداوستیهکی ژیانی بۆ دابین بکرێت . ئاگینا ئه‌و گوناهی چیه که ده‌بێته قووربانی باوک و دایکێک که ده‌ی هێنێته دونیاوه .
به‌و هیوایه که منداڵانی کوردستانی ئازیزیش به مافی راسته‌قینه‌ی خۆیان بگه‌ن . هیوادارم قه‌د هیوا و بزه له سه‌ر لێوانی تۆ و هاوڕێکانت دوور نه‌که‌ونه‌وه .
هه‌ر وه‌ها زۆر به داخه‌وه‌م بۆ نه‌بوونی ئامیری رابواردن و پیاسه کردنتان .. ئه‌ها .. له بیریشم چوو که پێت بڵێم که ناویشم " شاسواره " .
گه‌یشتنت به ئامانجت ئه‌و په‌ڕی ئاواتمه .
وڵاتی سوید _ شاسوار
275/2006