له ژماره‌ی430ی رۆژنامه‌ی سیروان دا که ئه‌م حه‌وته‌یه ده‌ر چووه ؛ بابه‌تێک به ناوی "که‌ناڵه هه‌وایه‌کانی تلویزیۆن و به‌ره‌ی نۆی و داهاتووی کورد" له نووسینی "ئه‌حمه‌د شه‌ریفی" بڵاو کراه‌وته‌وه .
که گوایه "ئه‌م کاناڵانه له جیاتی فه‌رهه‌نگ سازی و په‌ره‌دان و را‌گرتن و رێز له فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و مۆسیقا،جلک و پۆشاک،داب و نه‌ریت و که‌له‌پووری کوردی،زۆرتر به داخه‌وه روویان له لاسایی کردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ هه‌نده‌ری هه‌یه".
چه‌ند به‌ندێک وه‌ک تێبینی و ره‌خنه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌نووسم :
- پێش هه‌موو شتێک حه‌وتوونامه‌ی "سیروان" که 430 ژماره‌ی ده‌رچوه وه‌ک سیروانی ساڵانی پێش نه‌ماوه که پڕ بوو له بابه‌ت و نووسراوه‌ی باش باش. ته‌نانه‌ت بۆ یادی به‌رز و پیرۆزی ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی که 109 ساڵی تێپه‌ڕاندوه،پیرۆزباییه‌کی وشک و خاڵیشیان دانه‌ناوه .
- نووسه‌ر له سه‌ره‌تای بابه‌ته‌که‌دا کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ناوه‌ته ژێر چه‌پۆکی خێڵاتی بوون و ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ته‌نانه‌ت شاره‌کانی بێ سه‌وادن یان کوردی نه‌زانن. نازانم له‌وانه‌یه ئه‌م بابه‌ته،و ئه‌م ئامار و سه‌رژمێریانه‌ی که ئاماژه‌ی پێ داوه له‌وانه‌یه هی ساڵه‌کانی هه‌شتاکانی زایینی بێت که ده‌ڵێت "وڵاتی ئامریکا 3 کاناڵی هه‌وایی هه‌یه ". چوونکا ئه‌و کتێبه‌یی که وه‌ک سه‌ر چاوه‌ی ئه‌م ئامارانه که‌ڵکی لێ وه‌ر گرتووه ؛ساڵی 78ی هه‌تاوی یانێ 8 ساڵ پێش ئیستا له چاپ دراوه.و که‌س نازانێت نووسه‌ره‌که‌ی چه‌ند ساڵ پێش ئه‌و ساڵه‌یی که به فارسی له چاپ دراوه، نووسیبێتی .
- نووسه‌ر خۆیی به لایه‌نگری که‌له‌پوور و زمانی کوردی ده‌زانێت که‌چی له نووسراوه‌که‌ی دا راسته‌وخۆ ده‌یان وشه‌ی بیانی و ده‌ره‌کی هێناوه. وه‌ک "رسانه،دیداری،شنیداری،فراگیر،برنامه‌ریزی،بی بندوباری، هدف،...... هتد".
- له به‌شێکی دیکه‌ی نووسراوه‌که‌دا ئه‌م ره‌سته‌یه نووسراوه " ئه‌گه‌ر به‌شی خه‌به‌ر و ده‌نگووباس و وتووێژان له‌وان کاناڵان وه‌لانرێن ئایا چی یان ده‌مێنێته‌وه؟" .... ئه‌گه‌ر سه‌یری کاناڵه‌کان بکه‌ین بێجگه له کاناڵه عه‌یب و شووره‌یه‌کان کام کاناڵ به‌شی هه‌واڵ و ده‌نگووباس و وتوووێژیان نیه . ئیستا بڵێین ئه‌وانه "ده‌ره‌کین و بێگانه‌ن" خۆ ئه‌م کاناڵانه‌ی ئێرانیش هه‌ر نیو کات ژمێر یان هه‌ر چه‌ند کاتژمێرێک ده‌نگ و باس و وتوێژ یان گریان فرمێسکێک ده‌که‌ن به قوڕگی خه‌ڵکی دا. نازانم شین و گریان له که‌له‌پووری کام نه‌ته‌وه‌یی ئێرانی دایه....
- به‌شێکی دیکه‌ی بابه‌ته‌که باسی "فه‌رهه‌نگی خۆیان " ده‌کات و ده‌ڵێت "زمان و فه‌رهه‌نگی خۆیان به زۆربه‌ی زمانه‌کان به سه‌رانسه‌ری دونیا راده‌گه‌یه‌نن و هه‌ر چی بڵاویده‌که‌نه‌وه به گوێره‌ی فه‌رهه‌نگ و داب ونه‌ریتی خۆیانه و به گوێره‌ی به‌رنامه‌ڕیزی تایبه‌ته". من که تێناگه‌م مه‌به‌ستی له "فه‌رهه‌نگی خۆیان" کام "خۆیانه". (له‌وانه‌یه نووسه‌ر خۆیی به فارس بزانێت!!!!!!!!!!) یان ده‌ڵێت"زۆربه‌ی زمانه‌کان". بێجگه له فارسی و عه‌ربی و توورکی که زمانی داگیرکه‌رانی کوردستانن و دایان سه‌پاندووه به سه‌رمان دا به کام زمانی تر به‌رنامه یان هه‌واڵ بڵاو ده‌بێته‌وه .
6. به‌شێکی دیکه‌ی بابه‌ته‌که‌ی ته‌رخانی کردوه به ره‌خنه له کلیپه کوردیه‌کان که گوایه سینگ و مه‌مکی رووت و لاق و رانی قووت تێکه‌ل به گۆرانیه‌کان کراوه و ئه‌مانه به لاسایی کردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی بێ سه‌رو به‌ری بێ به‌ندووباری داده‌نێ !!!!!!!!!!!!! به‌ڵام ئه‌م ئازیزه وا ده‌زانێ،کورد له باقی نه‌ته‌وه‌کانی دونیا جیاوازتره و له به‌هه‌شته‌وه هاتوه و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له جه‌هه‌نه‌مه‌وه هاتوۆن !!!!!!!! جا خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌ک له کلیپه‌کانیش دا نه‌بێ ئه‌وا لاوان په‌نا ده‌به‌نه کاناڵه عه‌ره‌بی و توورکیه‌کان و سه‌یری پاو پووزی رووت و کوڵمی نه‌خشاو ده‌که‌ن. ئه‌م جاره‌یان ئیتر وشه کوردیه‌کان و سیا چه‌مانێ و لاوک و حه‌یرانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌تیو تر ده‌بن.
7. نووسه‌ر له په‌راوێزی بابه‌ته‌که دا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که "ناوی 1000ده‌سگاو مه‌قاماتی کوردی و... نزیک 200 به‌یت به زاراوه گه‌لی جور به جوری کوردی هه‌یه ". باشه ئه‌ی جه‌نابی شه‌ریفی بۆ خۆتان ده‌ست به بڵاوکردنی ئه‌م که‌له‌پووره‌ی کوردیه ناکه‌ن و ئه‌م شتانه‌تان لای خۆتان به‌ند کردوه. له‌وانه‌یه به ته‌مایی ته‌له‌فیزیۆنی سنه یان کرماشان بیت که پێشتر رادیۆکانی ئه‌م ناوه‌ندانه ببوه ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌ویی گۆرانیه‌کانی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک .
له ئاکام دا ده‌بێ بڵێم که هه‌ر چه‌نده کاناڵه‌ئاسمانیه کوردیه‌کان بی ره‌خنه نین. و ئه‌وانیش زۆرتر له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی دان، نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی کورد.
ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی وه‌لانێن کێ پاره‌ی ئه‌م کاناڵانه دابین ده‌کات. له وانه‌یه بڵێت خه‌ڵکی هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تان و خێڵاتی .
جا ئه‌گه‌ر کورد حیزبایه‌تی نه‌کردایه و ئیشی نه‌ته‌وه‌یی بکردایه خۆ ئه‌مه بار و دۆخی نه‌ئه‌بوو.
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه