له ته‌واوی خوێنه‌رانی ئازیزی په‌یـڤ که له ماوه‌ی پشووی نه‌ورۆز دا ده‌هاتنه ژووره‌وه ،و ده‌ست خاڵی ده‌گه‌ڕانه‌وه داوای لێبوردن ده‌که‌م .
بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له گه‌ل که‌ژان و ژیلوان خه‌ریکی پشوو و گه‌ڕان و سه‌فه‌ر بووین. ئه‌ڵبه‌ت له بیرم نه‌چووه که پیرۆزبایی ساڵی نوێ بکه‌م له هه‌ڤاڵانی په‌یڤ . به‌ڵام چوونکا له ناخی دڵمه‌وه پیرۆزبایی نایه‌ته ده‌ره‌وه !!!!!! ئیتر با له‌م دونیا جیاوازه‌دا ، که جیاوازیه‌کی زۆری هه‌یه له‌گه‌ل دونیای ده‌ره‌وه . با لانی که‌م له‌گه‌ل خۆم و هاوڕێیانم درۆ نه‌که‌م و پیرۆزباییه‌کیان لێ بکه‌م ، که له ناخی دڵمه‌وه نایه‌ت .
تاکوو ئه‌م کورده ره‌نجه‌ڕۆیه ژێر چه‌پۆک بێت و تاکاتێ نه‌زانم جیاوازی ئه‌مساڵ و پار و ساڵی داهاتوومان چیه . قه‌د به مێشک و هه‌ستم دا نایه‌ت که پیرۆزباییه‌کی وشک و خاڵیش؛ ته‌نانه‌ت له خۆیشم بکه‌م .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه