شانزه‌ی مارسی هه‌موو ساڵێک رێکه‌وته له‌گه‌ل کیمیاباران کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه . ساڵی 1988 و 89 ناخۆشترین ساڵانێک بوون که له مێژووی کورد دا خۆی ده‌رخستووه و له دڵی هه‌مووکوردان دا تامی ئازارێکی خنکێنه‌ره‌ری له گه‌ل خۆیی هێناوه . لووتکه‌ی جه‌نایه‌تی عه‌ره‌به پێ په‌تیه‌کان بوو که له درێژه‌ی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال دا ده‌یان کرد . به ته‌واوی کوردستان زریکاندی .
لا‌یه‌نگرانی ماڤی مرۆڤ ئه‌و ده‌م و ته‌نانه‌ت ئیستاش چاویان کوێر بوو بوو ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ورچێک له دوورترین شوێنی ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا له ئه‌فریقا بێت یان له نیوزیلند نه‌خۆش بکه‌ویت ته‌واوی ئاژانسه‌کانی راگه‌یاندن به کامێراوه له سه‌ری ئاماده‌ن و ده‌قه به ده‌قه‌ی بارودۆخه‌که‌ی ورچه‌که به دونیا راده‌گه‌یه‌نن به‌ڵام پێنج هه‌زار مرۆڤ له ژن و منداڵ و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌کانی کوردستان له چرکه ساتێک دا خه‌ڵتان خۆێن ده‌کرێن که‌چی که‌س نه‌یگووت ئه‌وه کوردان بۆ به‌هار ناکه‌ن . ته‌واوی زل هێزانی جیهان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له 40میلیون مرۆڤ دا نابینن وا دیاره جوغرافیای ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی 40میلیون که‌سیه بۆ زل هێزان له ئاستێکی خواردایه که به‌و جۆره چاو له‌و جینایه‌ته ژینوسایده ده‌نووقێنن .
له‌و رۆژه‌دا ، له‌و برینه‌دا ، گه‌ڵاکان رژان فرمێسکه‌کان قه‌تیس مان ، کۆچ و غه‌در له یه‌ک سات دا هاتن پێنج هه‌زار که‌س بوون به قوربانی سیاسه‌ته شووینیسته‌کانی عه‌ره‌به‌داگیرکه‌ره‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێکان .
زامی هه‌له‌بجه ، بۆ کوردان ته‌نانه‌ت به سێداره‌دانی سه‌دام ساڕ‌ێژ نه‌بووه!!!! چوونکا ئه‌م سێداره‌دانه به‌س له سه‌ر دوجه‌ییل بو . و سه‌دامیش له‌گه‌ل خۆیی کۆڵێک نهێنی برده ژێر خاکه‌وه .
هه‌ڵه‌بجه بوو به فه‌رهه‌نگێگ که هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان وه‌ک ئازارێک سه‌یری ده‌که‌ن. ئه‌م کاره‌ساته دژه مرۆڤایه‌تیه له بیر و هزر و هه‌ستی شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و مێژوونووسانی کورد دا سه‌دان له‌ته هه‌ڵه‌بجه‌ی خوێناوی ، سه‌دان فرمێسک و ئازار و ژانی لێ که‌وتووه‌ته‌وه .
هه‌ناسه‌ی کۆچ و غه‌دری سه‌ده‌ی بیسته‌م ته‌نانه‌ت دوابه‌دوای تێپه‌ڕبوونی 16 ساڵ به سه‌ر نیمچه خودموختاری و نیمچه فیدڕاڵیه‌که‌ی باشووری کوردستان قوڵایی زامه بڕوا پێ نه‌کراوه‌کانی کولانده‌وه ؛ که خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ساڵی پار مۆنۆمێنتی یادواره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان ئاگر تێبه‌ردا . ئاگر تێبه‌ردانی ئه‌م مۆنۆمێنته له لایه‌ن گرووپێکی هه‌ڵخڕاو یان خه‌ڵکی تووڕه به ده‌ستی گه‌نده‌ڵی ئیداریه‌وه چرکه‌ساته‌کانی ماڵاوایی کۆچ و غه‌دری هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌کرده‌وه .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه