ئه‌مڕۆ له شاری مه‌ریوان بڕیار وه‌ها بوو که له زانکۆی په‌یام نووری ئه‌م شاره‌دا ؛ به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی زگماکیه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ساز بکرێت . ( هه‌ر چه‌نده له ماوه‌که‌ی خۆیی یه‌عنی رۆژی جیهانی زمانی زگماکی ماوه‌یه‌ک تێ په‌ڕ بووه ) . به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش به‌ڵێنه هیچ و پووچه‌کانی کاربه‌ده‌ستان گوڵی کرد .
کاتێ که میوانان له دوور و نزیکه‌وه ده‌گه‌یشتنه پێش زانکۆ به ده‌رگایه‌کی داخراو‌و رووبه‌ڕوو ده‌بوونه‌وه ، و ده‌بایه یه‌که یه‌که له پشت دیواره‌که‌وه بچوونایه‌ته ناو حه‌وشه‌که‌وه .
دواتر زانیمان که کاربه‌ده‌ستانی زانکۆ خوێندکارانیان ترساندوه که ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن ؛ ئه‌وا پۆلیسی فریا که‌ووتن (110) تان بۆ بانگ ده‌که‌ن .
* * *
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ که 8 ی مارس رۆژی جیهانی ژنانه !! خوێندکارانی زانکۆ هه‌وڵیان دا که بۆ رێز گرتن له پله و پایه‌ی ژنان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ساز بکه‌ن که‌چی زۆر ماقووڵانه جوابیان کردون !!!!!! که ئه‌گه‌ر خوا رێکی خست ئه‌وا به‌هار له یه‌که‌م مانگی دا ده‌تووانن کۆبوونه‌وه‌که‌تان ساز بکه‌ن .
ده‌ی کورد ناهه‌قیه بڵێت : (که‌ره‌که مه‌مره به‌هاره چووزه‌ی که‌ما دیاره)
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه