نامه‌یه‌کی کراوه بۆ شاره‌داری مه‌ریوان
دوو ساڵانم ، باوک و دایک و هاوڕێکانیان ناویان ناوم " ژیلوان " .
" ژیلوان " یانێ نه‌وه‌ستان ، ناوی شۆێنی ئاگر پرستان و ناوی کێو و ئاگردانێکی زه‌رده‌شتیانه له کوردستانی باشوور ، هه‌روه‌ها به مانای ژیله‌مۆیه .
ئێستا که ئه‌گه‌ر له‌م پێشه‌کی و پاشه‌کیه واز بێنم..... ده‌مه‌وێ بڵێم که رۆژێک له رۆژان له گه‌ل باوکم رۆیشتین بۆ ئه‌م شۆێنه . که پێی ده‌ڵێن " پارک ملت " .
باخچه‌یه‌کی ره‌ش و رووت دوور له هه‌ر چه‌شنه ئامێری رابواردن . جا مه‌ڵێن ئه‌م کابرا شێت بوه ، ده‌ستی ئاوه‌ها لێ کردوه . جا شێتێش بم ناحه‌قمه . له‌م دونیا پێشکه‌وتوه‌دا ، ئاخر منی کوردی بێ به‌ش له هه‌ر شتێک ئه‌بێ بۆ چی خه‌نده و بزه پژاندنمان هه‌ر له ئاسمانی خه‌یاڵات دا بێت . نازانم شاره‌دار و شوورای شار خۆیان رۆژێک منداڵ نه‌بوون ؛ یان خۆیان منداڵیان نیه ؛ وا ئه‌وه‌نده که‌مترخه‌من . من ده‌مه‌وێ لێره‌وه پێی بڵێم که جه‌نابی شاره‌دار ! گوایه که تۆ وا ده‌زانی که من منداڵم . و به قه‌ولی بازێک که‌س هیچ نافامم . و هێچم لێ حاڵی نیه . که تۆ و ئاغایانی شوورای شار ، به جۆره خۆتان داوه له نه‌زان کاری و وه‌ک کورد ده‌ڵێ :" له گۆێی گادا خه‌وتون " .
ئه‌ی نه‌تان بیستوه قسه یان له شێت بژنه‌وه یان له منداڵ . هه‌ر بۆیه منیش به نۆێنه‌رایه‌تی منداڵانی بێ به‌شی ئه‌م شاره وه پێتان ده‌ڵێم که پۆست و مه‌قام به‌قای بۆ که‌س نیه ، ئه‌وه‌نده باوه‌ش مه‌گرنه‌وه بۆ ماڵی دونیا و باوش به مێزه‌کانتان دا مه‌گرن .
جه‌نابی شاره‌دار ! چه‌ن خۆشه هه‌ر له ئاسمانی خه‌یاڵات و خه‌ونه‌کانم دا شه‌وێک هه‌ستم له خه‌و له باغ پارک و له زرێباره قوڕبهسهرهکهدا ؟؟ چه‌نده‌ها ئامێری رابواردن و پیاسه کردن و گه‌مه‌و شادی ببینم. با ئیتر منداڵان به جێگای ئه‌وه په‌نا به‌رنه ناو کۆڵان و سه‌ر خیابانه‌کان و خه‌ریکی یاری و تۆپ بازی بن ؛ بێنه پارک و سه‌یرانگاکان بۆ کایه و خلیساکن و چه‌رخ و فه‌له‌ک و هه‌له‌ق مه‌له‌ق و دیله‌کانێ و...... .
به‌ڵام به داخه‌وه جه‌نابی شاره‌دار ؛ ئه‌ندامانی شوورا و سه‌ر جه‌م کار به‌ده‌ستان ؟؟؟؟؟؟ زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ ئێوه و هه‌روه‌ها بۆ چاره‌نووسی منداڵانمان !!!!!!!!!!
ئه‌وا له پڕ دا هه‌نسکێک زۆر بۆ ناخم ده‌هێنێت و وه بیری منداڵانی قه‌راخ خیابانه‌کان ده‌که‌ومه‌وه . که چلۆن دایکیان بهستونیانهوه به ده‌ستیانه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌م لا و به‌و لا دا نه‌چن و له راستیدا چاره‌نوسیان به‌ستوونه‌ته‌وه به سواڵ کردن و تێر کردنی زگێکی برسی ..... نازانم .... نازانم قه‌د به نێو شاردا تێده په‌ڕی و ئه‌م دیمه‌نه دڵ تهزێنانه ئهببینیت .
له وانه‌یه به ناو شاردا بێت . به‌ڵام بۆ ئه‌وه دێت که بزانیت سپووره‌کان و ئاو دێره‌کان کار ده‌که‌ن یان ئه‌وی نه‌هێڵێت بخایهنهته سێ مانگی قهراردادهکهیان و ده‌ریان که‌ی .
به و هیوایه که سه‌رجه‌م خه‌ڵکی و به‌تایبه‌ت کاربه‌ده‌ستان به چاوێکی مرۆڤایه‌تیانه و خۆشه‌ویستانه سه‌یری منداڵان بکه‌ن و بۆ باشتر به‌دی هێنانی خه‌ونه‌کانیان هه‌نگاوی شیاو هه‌ڵێنن .
ئیتر به سوپاسه‌وه
ژیلوان هونه‌روه‌ر
1ی جۆزه‌ردانی 2706 ی کوردی
رێکه‌وتی 21 /5/2006 زایینی
مه‌ریوان