سروودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب
سروودی ئەی ڕەقیب کە لە لایەن یوونس ڕەئووف ناسراو بە دڵدار لە ساڵی ١٩٤٠ دانراوە، ئەو کاتی لە زیندان بوون ئەم ھۆنراوەیەی داناوە. ئەی ڕەقیب یەکەم جار لە سەردەمی کۆماری کوردستان بووە بە سروودی نیشتمانی کوردستان. لە دوای پێکھاتنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەم ھۆنراوەیە بووە بە سروودی نیشتمانی کوردستانی عێراق.
- ئەی ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان
- نایشکێنێ دانەریی تۆپی زەمان
- کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
- زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
- ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
- سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان
- کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
- زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
- لاوی کورد ھەستایە سەر پێ وەک دلێر
- تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان
- کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
- زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان
- لاوی کورد ھەر حازر و ئامادەیە
- گیان فیدایە، گیان فیدا، ھەر گیان فیدا
- کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
- زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان