هاتین بۆ خارج
خۆ هاتنەکەشمان وەک بەشەر نەبوو، به دزی و فزی و له سەد قوژبن هەڵتروشکاین تا خۆمان گەیاندە خاریج!

(ئێوە وەک بەشەر بێن)
.............................
هاتین بۆ خارج
هه‌ر كه هاتیین به ترس و له‌رزه‌وه ژنانمان سه‌رپۆشیان فڕێ دا، كراسی بێ قۆڵ و داوێنی كورتیان له پێ كرد و پیاوانیش سێ چاره‌ك، به‌ڵام هه‌ر چاو ئه‌گێڕین نه‌كا كوردێك بمانبینێ.
(لێره‌ش بۆ خه‌ڵكی ئه‌ژیین!)
.............................
هاتین بۆ خارج
به‌ڵام ته‌پڵه‌كه سه‌ره‌كه‌مان هه‌ر هێشتا وا له سووچی كۆڵانه‌كه‌ماندایه كه به پێی خۆمان جێ‌مان هێشت و به‌رده‌وام له ناو ئه‌م بیرۆكه‌یه‌شدا ئه‌خوڵێینه‌وه كه ئاخۆ ببێ رۆژێك دوباره پیاسه‌یه‌كی ئه‌و كۆڵانه بكه‌ین؟
(ده‌ی كۆڵانه‌كه‌یشت له گه‌ل خۆت بهێنایه، حه‌مه‌غه‌ریب!!)
.............................
هاتین بۆ خارج
به‌رده‌وام كۆڵێك پرسیار له دوای خۆمان كێش ئه‌كه‌ین كه ئه‌بێ وڵامده‌ریان بیین:

١.
+ چی بوو فڵانی نه‌گه‌یشتی؟
- جارێ نه هێشتا.
+ ئه‌یخۆ عاله‌م گه‌یی، تۆ بۆ ناگه‌یت؟
(ئه‌وه هێشتا وای له توركیه ناشزانن پێش گه‌یشتن له‌وانه‌یه بۆگه‌نیش بكه‌ین!)
٢.
+ فڵانی چی بوو ئێنترڤیو نه‌كرای؟
- ده‌ی خۆ عاله‌م كران، تۆ بۆ وا دوا كه‌وتویت؟
(ئه‌وه تازه گه‌یشتویت و هێشتا خۆت ته‌سلیم نه‌كردوه و ده‌ی ئیتر بڕۆ مه‌ته‌قێوه)
٣.
+ فڵانی جوابه‌كه‌ت بوو به چی؟
- جارێ هیچ.
+ ده‌ی خۆ ئه‌وه بۆ حه‌وت ساڵ ئه‌چێ، ئیتر كه‌ی؟
(ئه‌وه هێشتا نیوساڵه، لای خه‌ڵكی حه‌وته)
دوای ئه‌و لێپێچینه‌وانه و زه‌خت كردنانه جۆره هه‌ستێكت بۆ دێ كه رووی مه‌جلیسیان نییه!!

به باشی فێر بووین له سووچی کامه سەرشەقام عەکس بگرین که قاچ و قولی نیوە رووتی ژنان و کچانیش دەرکەوێ.
(بژی مەکتەبی وێنائیزم)
.............................
هاتین بۆ خارج
لەگرە ئاواتەخوازین یەکێ لێمان بپرسێ خەڵکی کوێیت؟ جا سینگی بۆ دەرئەپەڕێنین و گەروی بۆ ساف ئەکەین و بە چارەکە تۆنی دەنگ و بە دەم بزەیەکەوە ئەڵێین: کوردستان. ھەر چەند کابرا ئاگاداری ئەوە ھەیە كه لە فڵانە ئەشکەوتی ماداگاسکار کام ھۆز بە چ داب و نەریتێک تێیدا ئەژین. کەچی خۆی ئەکا بە گیل لە ئاستی بوونی ٤٠میلیون کورد! جا ئەوا ئێمەش گێژە گێژ بۆی دادەنیشین و تازە گەرەکمانە نەتەوەیەکی خاوەن شارستانییەتێی کۆن، بە سەرجەم پارچە و زاراوەکانییەوە بە په‌له‌پڕووزێ به کابرای ئورووپی بناسێنین!
.............................
هاتین بۆ خارج
له سه‌ر ئیمكاناتی شاری نیشته‌جێ بوونمان ئه‌یكه‌ین به چه‌له‌حانێ و شه‌ڕه چه‌قه‌نه‌یه‌كی چڕ، وا ده‌زانیین خۆمان بناغه‌دانه‌ری ئه‌و شاره بووگین كه وا شانازی پێوه ده‌كه‌ین.

واماندەزانی ئەوانی هاتوون هەموو بیرمەند و چالاکانی مافەکانن. کەچی زۆر زوو زانیمان موعتاد و دز و چەقۆوەشێن چەن زۆرن له کەمپەکانا. دەمیش ئەکەنەوە ئەڵێن نووسه‌ر و چالاكی سیاسی بووین و ته‌واو گیانمان له مەترسیدایه.

چوونکا له ناوخۆ خێری کەمتر بوو رەمەزان. ئێستا لێرە له بریتی ٩ سەعات، ١٩ سەعات و بگرە زیاتریش بەڕۆژوین.

(ماشینه‌وه‌ی خێر و بێری لۆك، لێره‌یه)
.............................
هاتین بۆ خارج
جوان فێر بووین چۆناوچۆن پۆزلێدەین به سەر خەڵک دا!

(بولبول به چریکه و قاڵاو به بۆڵه.)
.............................
هاتین بۆ خارج
تا پاسپۆرتەکەمان گرت خۆمان ساوی به حیزبێکدا که پشتیوانیمان بکات. دواتر خۆمان گێل کرد لێیان و به ناوی بێ لایەن بۆ حەنێکی تر گۆڵی چالاکیمان پشکوت.

(هه‌ر رۆژه‌و ماڵێ و بنكه‌یه‌ك)
.............................
هاتین بۆ خارج
له‌گره به عەنتەرنێتی فوول خێرا، له سەر و بنی ناوەکان و فەڕموودەکان زکر و تەلیله و عیبادەت ئەکەین!

(تقبل الله)
.............................
هاتین بۆ خارج
قەناعەتیشمان هەیه که خارج چەند وڵاتێکی ئووروپیه که خزمەتمان دەکەن، خۆ رۆمانی و چێک و کۆلۆمبیا یان سریلانکا به خاریج نازانیین. شۆێن پارەش نەکەوتین ئەگینا پارەی کویت گرانترین پارەی دونیایه.
(ئەوە پێی دەڵێن هەستی خارج دۆزی)
.............................
هاتین بۆ خارج
بە رێچکەی باپیرانمان خەریکی تووتن و بەرماخە جگەرەین و بە چەند شێوە جگەرە لوول ئەدەین.. یادی وێنستۆن و ماربرۆ چووەتە مۆزەخانەی حەزەکانمانه‌وه.
(ئەگەر ھاتن سەبیل و دەمنە لە گەل خۆتان بێنن)
.............................
هاتین بۆ خارج
لەگرە به ماشێن و به رێچکەی شەلم کوێرم ناپارێزم، خەڵک ئەکەین به ژێرەوە و حورالعین لەو دونیا ئەماشینەوە.
(وای لێدێ ئیتر تەسێقی ماشین به موسڵمان نەدەن!)
.............................
هاتین بۆ خارج
کەچی گرفتیشمان هەیه له گەڵ ئاودەست کردن و قوون خاوێن کردنەوە به دەسماڵ و کلینیکس. هەر بۆیه قاپی بەتاڵی کۆکاکۆلا، ئێستا بوەته ئافتاوە بۆمان.
(تا ماوین مەسینه هەڵگرین!)
.............................
هاتین بۆ خارج
هەرچەند له ناوخۆ له سەر نووکی پەنجه ئەچووین بەڕێدا و به پڵتۆک خۆمان ئەتەکاند، ئیشی باش و ماشینمان هەبوو، وتمان با پەساپۆرتێکی خاریجیشمان هەبێ، ماشینمان فرۆشت و خانوومان دا به کرێ و ئەوا لێرە عەرز خاوێن دەکەینەوە، پاشەرۆی خەلکی ئەسڕین و هیچیش پێمان عەیب نییه.
(گرینگ ئەوەیه خاریج نشینین!)
.............................
هاتین بۆ خارج
تا له ناوخۆوه لێمان بپرسن: ئێستا له‌وێ سه‌عات چه‌نه؟
(جێ نه‌مێنی غه‌زه‌ب!)
.............................
>> لینكی به‌شی دووهه‌م لێره‌دایه>