ئه‌وه‌ی كه دونیای ته‌كنۆلۆژیا وه‌ك بازنه‌یه‌ك ته‌نگی به خوێندنه‌وه هه‌ڵچنیوه، نكوولی لێناكرێ.. به‌ڵام رێژه‌ی كورد بۆ ئه‌م دوو پێداویستییه چه‌نده؟ یان كورد له كۆێی ئه‌م بازنه‌یه‌دا ده‌گرسێته‌وه؟
ئه‌وه‌ی راستی بێت كورد نه له دونیای ته‌كنۆلۆژیا داهێنانی هه‌یه و نه كتێبیش ئه‌خوێنێته‌وه (له چاو باقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه)! ته‌نانه‌ت رێژه‌ی كتێب خوێنیشمان پێش هاتنی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیا هه‌وسار چڕاوه هه‌ر زۆر لاواز بوه.
هه‌ر بۆیه ئه‌كرێ بڵێم، له‌وانه‌یه ماوەیەکی تر کورد خوێندن و نووسینی له بیر بچێتەوە.. چوونكا رێژه‌یه‌كی كه‌م به فۆنتی كوردی و به رێزمانی دروستی كوردی ئه‌نووسن له هه‌مان كاتدا رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی كه‌سانی زمان له ده‌م، ده‌ستیان داوه‌ته كردنه‌وه لایڤ له فه‌یس بووك و یوتیووب.
لەم پرۆژه جوان و پیرۆزه(!) هەندێ کەسی شارەزای بواری قسە و خەتابه هەوڵی خۆیان خستوەته گەڕ و بە دەم گوڵەبەڕۆژه ترووکاندن و نێرگه‌له گه‌شاندنه‌وه، هێرش دەکەنه سەر هاوزمانەکەیان و بۆ نموونه ئەڵێن: ئیتر بەسی که با نەوکەمه پەندی زەمانه..
نیو سه‌عات دواتر ئەویش ئەڵیت : ئەگەر یەک قسەی تر بکەیت پەیجێکم کڕیوە به بیست هەزار دۆلار، لایڤێکی دیکەت پێوە ئەنێم رسوا و سووک و چرووکت ئەکەم که به ئوتوویش دەق نەگریتەوە..
(رۆژ رۆژی بۆقه بۆقی لایڤی فەیس بووقییه، نووسین و خوێندنەوە بۆ مۆزەخانه!)