ع . هونه‌روه‌ر |
بێن لێمانخوڕن سه‌رمان شۆڕه له بۆتان
لێمانخوڕن،
ڕامانكێشن،
هه‌ر هه‌وسار له ملین بۆتان
هه‌وراز ده‌بڕین
هیچمان ناوێ بیخۆین
یه‌كتر ده‌خۆین بۆتان
***
ئه‌ی خاوه‌ن شكۆكان!
له هه‌واره به‌رزه‌كان
لێمانخوڕن،
ڕامانكێشن،
هه‌ر هه‌وسار له ملین بۆتان
هه‌وراز ده‌بڕین
هیچمان ناوێ بیخۆین
یه‌كتر ده‌خۆین بۆتان
***
ئه‌ی خاوه‌ن شكۆكان!
له هه‌واره به‌رزه‌كان
هه‌ر له سه‌ر گازی پشت
لێمانخوڕن،
به هه‌چه هه‌چ،
به نه‌قیزه
گاز بنێرن، نهوتایهتی بكه‌ن بۆ خۆتان
به‌ڵێن بێ گاز نه‌گرین و
گاز بنێرن، نهوتایهتی بكه‌ن بۆ خۆتان
به‌ڵێن بێ گاز نه‌گرین و
كهردایهتی بكه‌ین لۆ خۆمان
***
ئێوه و ئه‌و گوڵنگه‌ی له بابا گوڕگوڕ داتان له نێوچاوانمان
با جووت هه‌وساری ئێرانی له ملمان بێ و
قارداش كورتانی توركی له سه‌ر پشتمان بێ و
دوو جووت ناڵیی عه‌ره‌بییش له ژێر پێمان
***
وه‌رن سه‌رۆكه‌كان، ئه‌ی خاوه‌ن شكۆكان
به‌ڵێن بێ قه‌د نهبۆڕێنیین، نهسهڕێنیین
كوا نهقییزهكانتان
هه‌ستن وه‌رن
لێمانخوڕن،
ڕامانكێشن له دووی خۆتان
ئێوه و ئه‌و گوڵنگه‌ی له بابا گوڕگوڕ داتان له نێوچاوانمان
با جووت هه‌وساری ئێرانی له ملمان بێ و
قارداش كورتانی توركی له سه‌ر پشتمان بێ و
دوو جووت ناڵیی عه‌ره‌بییش له ژێر پێمان
***
وه‌رن سه‌رۆكه‌كان، ئه‌ی خاوه‌ن شكۆكان
به‌ڵێن بێ قه‌د نهبۆڕێنیین، نهسهڕێنیین
كوا نهقییزهكانتان
هه‌ستن وه‌رن
لێمانخوڕن،
ڕامانكێشن له دووی خۆتان