ئێمه‌ی کورد وه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌کین که نه‌خۆشی ئالزایمێری کۆن باڵی به سه‌ر بیر و مێژوومان دا کێشاوه، له بیرمانه که نه‌ته‌وه‌ی ماد چۆناوچۆن سه‌ریان هه‌ڵدا و 2709 ساڵ پێش ئێستا چی قۆماوه، به‌ڵام له بیرمان نیه له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوو دا چه‌ن کاره‌ساتمان به سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، ئاوا نه‌ته‌وه‌یه‌کین..
کوشتن و له به‌رچاومان ئێعدام کردن و په‌تی سێداره وه‌ک پشتوێنی پشتمانی لێ هاتوه هه‌ر رۆژ ده‌یبه‌ستین و هه‌ر شه‌و دایده‌نێن.. ئیتر بۆمان ئاسایی بوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر رۆژێک که‌سێک و دووان و سیانمان لێ نه‌کوژرێت، ته‌نانه‌ت کۆڵبه‌ریشمان ئه‌گه‌ر وه سه‌ر مین نه‌که‌وێت، له گوله‌ی هێزه‌کانی ئینتزامی رزگاری نابێ... ئاوا نه‌ته‌وه‌یه‌کین..
له کاتی کێشه و مێشه دا مرۆڤێکی هه‌ستیار و هه‌وڵ بۆ هه‌ست بزواندن ده‌ده‌ین، له کاتی دیکه دا ده‌بینه مرۆڤی به ئاوه‌ز و لاییک و رۆشن بیر بیلامانا، ئاوا نه‌ته‌وه‌یه‌کین..
هه‌موو ده‌مێک واین له بیری به قوڕابردنی ئه‌م و ئه‌و، کاتی نێۆ قوڕ گیر کردن فرمیسکیان بۆ هه‌ڵده‌رێژین، ئاوا نه‌ته‌وه‌یه‌کین..
بۆ که‌سایه‌تیه جیا جیا کانی نێو کۆمه‌ڵگا، ده‌یان رۆڵی جۆرواجۆر ده‌گۆڕین به‌ڵام رۆڵیکی باش بۆ خۆمان ناگێڕین که چێژ له ژیانمان به‌رین، ئاوا نه‌ته‌وه‌یه‌کین..
حه‌ز به ناوزڕاندی خه‌ڵکی ده‌که‌ین چوونکا کێشه‌ی سایکۆلۆژی چه‌پڵه‌رێزانمان هه‌یه، ئاوا نه‌ته‌وه‌یه‌کین..
له شێوازی راڤه کردنی کێشه‌کان دا، هه‌ر که‌س ده‌نگی به‌رز تر بێ، حه‌ق به ده‌ستیه‌تی، هه‌ر که‌س پارتی باز تر بێت ئازاتر و نێره‌که‌ر تره لامان؛ ئاوا نه‌ته‌وه‌یه‌کین..
نه‌ته‌وه وه‌حشیه‌کان ده‌بنه برامان، براکانمان له باشوور ده‌بنه دووژمنمان، دۆسته‌کانیشیان به بار تۆپیان بۆ حه‌واڵه ده‌که‌ن، ئاوا نه‌ته‌وه‌یه‌کین..
بۆ هه‌ڵپه‌ڕکی و شایی ده‌یان دۆست و هه‌ڤاڵت ئاماده‌ن، بۆ گریان و کاره‌سات که‌س که‌ست نیه و ده‌ورو به‌رت چۆڵه، ئاوا نه‌ته‌وه‌یه‌کین..
به راستی وه ها ین و خراپتریش .
ReplyDeleteباسلام خدمت دوستان ما نیز با ایجاد یک وبلاگ به نام خالو حسین کوه کن می خواهیم در این امر فرهنگی و ملی سهیم باشیم وشما عزیزان را به مشاهده وبلاگ و نیز معرفی آن در سایت خودتان دعوت می کنیم.
ReplyDeleteسلاو ویبلاگیکی رازاوه ت هه یه
ReplyDeleteتکایه بلاگی من ببینه و لینکم بکه!
سپاس