له درێژه‌ی سه‌فه‌ره ته‌نزاوی و نه‌ورۆزانه‌که‌مان دا، گه‌یشتینه ئه‌و بڕیاره‌ی که به‌ره‌و شاری ئه‌سفه‌هان بڕۆین، من که تا ئێستا ئه‌سفه‌هانم نه‌دیتبوو به‌ڵام خولیایه‌کی زۆرم بۆی هه‌بوو، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌شم له بیر نه‌چی که کاک موسته‌فاش له گه‌لمان نه‌هات به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که دایکی نه‌خۆشه و وا دیار بوو ئاخرین هه‌ناسه‌کانی ژیانی هه‌ڵده‌مژی، جا ئه‌وه منیش له ئاخرین رۆژدا گیرم پێ داوه و هه‌ر ده‌مکووت:" ئه‌گه‌ر ده‌ڵێی با منیش نه‌ڕۆم شایه‌د کار و بارێک به من هه‌ڵسووڕا"... ئه‌وه‌نده ته‌عاروفات مان بۆ یه‌کتر شه‌ل و په‌ل کرد که خه‌ریک بوو بڕیاری یه‌ک ساڵه‌م له بیر بچێته‌وه و نه‌ڕۆین بۆ ئه‌م مووسافره‌ته.. جا منیش هه‌ر ده‌مزانی کاک موسته‌فا قه‌بووڵی ناکات هه‌ر خۆم سوور ده‌کرده‌وه هه‌ر ده‌مکووت:"ده‌ی ئاخر چۆن ده‌بێ، کاک موسته‌فا..؟؟!!" ئه‌ویش خۆ له ژیانی دا زه‌حمه‌تی وه‌به‌ر که‌سێک نه‌دابوو، چۆن رازی به‌م زه‌حمه‌ته ده‌بوو که بۆمانی بتاشێت.. رۆژی دوای یه‌که‌م رۆژی نه‌ورۆز، هه‌موومان له ماڵی خاڵه عه‌زیز، خاڵی که‌یبانووم کۆ بووینه‌وه ئاده‌ی باکی ماشێنه‌کانمان پڕ کرد له گاز و له بێنزین و وه‌ڕێ که‌وتین.. به‌ره به‌یان له‌م کوردوستانه‌وه رۆشتین بۆ ئه‌و فارسستانه.. خێزانم که‌یفی ساز بوو، هه‌ر ده‌م له ئاوێنه‌ی ماشێنه‌که‌وه سه‌یری سه‌ر و روومه‌تی خۆی ده‌کرد و جار جاران ده‌نگی گۆرانیه‌کانی نێۆ ماشێنه‌که‌ی زۆر ده‌کرد و قسه‌ی خۆشمان بێ، جار نه جارێکیش پاروویه‌ک و چه‌ره‌ساتێکی ده‌کرد به ده‌م منه‌وه... خراپیش نه‌بوو... ده‌ی..! که‌ش و هه‌وای به‌هاری وای لێ کردبوو شه‌به‌که‌ی رۆمانیک بازیه‌کانی فوول بێت.. فاتمی کچم ئه‌ویش به ته‌نێ له دواوه دانیشتبوو، نازانم حه‌سره‌تی ژیانێکی وای ده‌خوارد یان نا..؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانم که جار نه جارێک ئه‌ویش اس ام اس ێکی بۆ ده‌هات و به بزه‌یه‌که‌وه وڵامی ده‌دایه‌وه، نازانم بۆ ئه‌و رۆژه شه‌به‌که‌ی غیره‌تم ئه‌وه‌نده دابه‌زیبوو و هه‌ر هیچم نه‌ده‌گووت ته‌نانه‌ت پێشتر که ده‌م گووت ئه‌وه کێ بوو..؟ به‌ڵام ئه‌وا ئێستا هه‌ر هیچ ناڵیم و به‌ڵکوو پێیشم خۆشه ئاخر من و دایکیشی بۆ خۆمان جار و بارێک رۆمانتیک بازیه‌کمان هه‌ڵده‌وه‌راند.. جا نم نمه‌یه‌کیش باران جار و بار به ته‌واوی فانتازیایه‌کی خۆشی بۆ ده‌خوولقاندین ته‌نیا شتێکی موزاحمی ئه‌و ناوه فاتم بوو و ماڵی خاڵه عه‌زیزیش که جار به جار ده‌یان دا به لامان دا و ویزه‌یه‌کیان لێوه ده‌هات. جار به جار ون ده‌بوون و نازانم خۆیان له کام قون و قوژبنێک دا حه‌شار ده‌دا، و هه‌ڵده‌ترووشکان و کاتێک ده‌مزانی ویزه‌یه‌کیان لێوه ده‌هات و ئێمه‌شیان به جێ ده‌هێشت... ئاخر ماشێنه‌که‌ی ئێمه به یائه‌ڵلا یا ئه‌ڵڵا ئیشی ده‌کرد و هی ئه‌وان به بێنزینی سۆپر...! ماشێنه‌که‌ی ئێمه رێنۆ بوو و هی ئه‌وان زانتیا... عاقیبه‌ت کاتی لا دان له شوێنی حه‌وانه‌وه دا چاومان به دیمه‌نیکی ئه‌وه‌نده ناخۆش که‌وت که بریا هه‌ر نه‌مان دیبا..! ژنه‌که‌ی خاڵه عه‌زیز لووتی ترشاندبوو به دوو مه‌ن هه‌نگوینه‌وه نه‌ده‌خورا.. له کاتی دابه‌زین تا خواردنی پارووه نانێک، سێ، چوار عه‌ره‌بانه فه‌رمایشی هه‌ڵڕشت و به‌رده‌وام هه‌ر بۆڵه‌ی لێوه ده‌هات..! کاتێ که‌بانه‌که‌ی خۆم له سه‌ر و بنی کێشه‌که‌ی کۆڵیوه، ده‌رکه‌وت که کاکه عه‌زیز ئه‌م هه‌موو ساڵه به‌م شوێنانه‌دا هاتووه و له هه‌ر شوێنێک دا خاتره‌یه‌ک و بیره‌وه‌ریه‌کی بۆ خاڵ خه‌رامان گێڕاوه‌ته‌وه و ئه‌ویش وه‌ها تێگه‌شتبوو که خه‌ریکی کاری ناشه‌رعی بووه بیلامانا... جا وه‌ره و ئه‌م که‌ره له‌م قوره دا ده‌ربێنه.. ئه‌ویش بۆ عه‌زیزێک که له‌وانه‌یه دایکی خۆیشی بێزی نه‌هاتبێ ماچی بکات... به 34ساڵ ته‌مه‌نه‌وه ئه‌وه‌نده ره‌ش و پیس و چرچاوی بوو، هه‌ر نازانم له کێ ده‌چوو.. جا وه‌ره 30 ساڵی پاش تر ئه‌م پیاوه ببینه.. ئه‌ڵبه‌ت خۆ ژنه‌که‌شی له چاو عه‌زیز تۆزێک جوان بوو ئه‌گینا له چاو ژنانی دیکه وات ده‌زانی هه‌ر خوشک و بران، نازانم ئه‌م ژنه‌ی من بۆ له مان ناچێ، ئه‌گینا منیش زیڕه‌م ده‌کرد..
ئه‌وانمان له‌و شوینه دا جێهشت و به‌ره به‌ره له شاری ئه‌سفه‌هان نزیک بووینه‌وه، هه‌ر له ده‌رگای شاره‌وه کۆمه‌ڵێک لاو به کۆمه‌ڵێک نووسراوه و کاتالۆگی رێنموونی که‌ر، به‌ره‌و پیری میوانان ده‌هاتن.. له نێو کاتالۆگه‌کاندا، هندێک ریستۆران و هۆتێلی چوار و پێنج ئه‌ستیره‌ی تێدا بوو، جیا له شوێنه خۆشه‌کانی شار، وه‌ک پردی خاجوو، بازاڕی شار، مه‌یدانی نه‌قشی جیهان و مۆزه و ده‌یان شوێنی دڵڕفێنی شاریان پێناساندین... له قه‌راخی پارکێک دا رامان گرت که مالی خاڵه عه‌زیزیش بماندۆزنه‌وه.. ترسابووین نه وه‌ک شتێکیان به سه‌ر هاتبێ، مۆبایله‌که‌شیان شه‌به‌که‌ی نه‌ده‌دۆزیه‌وه و به ناچاری هه‌ر ته‌مایه‌ر ماین تا بگه‌ن پێمان.. له ناکاو بنه‌ماڵه‌یه‌ک که وا دیار بوو له هه‌نده‌ران و شتی وا هاتبن.. هاتنه لامان و بازیک به ئینگلیزی قسه‌یان کرد من که هه‌ر وامده‌زانی گویزم بۆ ده‌ژمێرن به ناچاری کچه‌که‌م که دووتێرم رۆشتبووه کلاسی زه‌بان، به هه‌ر پرته پرتێک بوو وڵامی دانه‌وه گوایه ناو و نیشانی شوێنێکیان ده‌ویست، ئه‌ویش وڵامی دانه‌وه که ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه غه‌ریبین.. خۆ منیش هه‌رچه‌نده ده‌ڕۆشتمه پێشه‌وه و سینگم ده‌رده‌په‌ڕاند که به‌ڵکوو شتێک حاڵی بم لێیان، هیچیان لێ تێنه‌گه‌شتم، له ئاکام دا ماڵئاواییان کرد و رۆشتن، دواتر زانیمان ئه‌م بنه‌ماڵه رووسین و بۆ گه‌شت و گوزار هاتوون بۆ ئێران و دواتریش ده‌رۆن بۆ دوبه‌ی. جا وه‌ره قوڕی دونیا به سه‌ر خۆت دا مه‌که، ئێمه به ساڵه‌کان سه‌فه‌رێکی ناو خۆیمان بۆ ناکرێ، که‌چی کابرا به ده‌وری گۆی زه‌وی دا ده‌سووڕێته‌وه..
ده‌ی کوره، هیچ نیه نی..
له‌م خه‌یاڵات و داڵغانه‌دا بووم که ماڵی خاڵه عه‌زیز به کاپووتی شکاو و ئاوێنه‌ی ورد بوو و شووشه‌ی له‌ت بوو گه‌یشتنه لامان.. جا وه‌ره نۆره‌ی زیقه زیقی خێزانمه، دونیای لێ کۆ کردینه‌وه.. دواتر که وه‌خۆ هاتنه‌وه باسیان کرد بۆمان که گوایه شه‌ڕ و شۆڕه‌که‌یان هه‌ر درێژه‌ی هه‌بووه و دواتر خاڵه عه‌زیزیش به مێشکێکی ئاڵۆزاوه، له پشته‌وه خۆیی کێشابوو به‌م تانکره نه‌وتانه‌ی که نه‌وته ره‌شه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان دێنن بۆ پاڵاوگه‌کانی ئێران، دواتر که داده‌به‌زن و ده‌زانن هه‌ر دوو لا کوردن، وه‌ها له یه‌کتر دڵ خۆش و سه‌رخۆش ده‌بن وایانزانیوه باوک بران و له‌یه‌ک دابڕاون.. ماوه‌ته‌وه کاکه عه‌زیز له بریتی ئه‌وه‌ی ماشێنه‌که‌ی بێنێت بۆ هوتێل ده‌بێت بۆ سه‌ر چاڵی میکانیکی و سافکاری ببات، به‌ڵکوو بتوانن ئه‌و ماشێنه جوانه، وه‌ک جاران ساف و لوسه‌ی بده‌نه‌وه بۆی.. رۆشتین بۆ ئه‌و هۆتێله‌ی که کاکه عه‌زیز هه‌ر ده‌یگووت براده‌رم هه‌یه و خه‌می جێگا و رێگاتان نه‌بێ، به‌ڵام هوتێلی چی، ئه‌وه‌نده دوور له شار بوو ئیتر وه‌ڕه‌ز بووبووم .! هه‌ر که له ماشێن دابه‌زین ماڵه رووسیه‌که‌مان بینی و وه‌ک بڵێی ئێمه‌ش بێکه‌س نین، رۆشتین به ده‌میانه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی که له ئه‌سفه‌هان بوون ته‌نیا یه‌ک وشه فێر بووبوون ئه‌ویش کلمه‌ی (چطوری؟) بوو.. جا به زاراوه‌ی ئه‌سفه‌هانی وه‌ره رووسیه‌ک فێری ئه‌م وشه فارسیه بکه‌ی هه‌ر زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێ، هه‌ر بۆیه له بریتی (چطوری؟) هه‌ر ده‌یان گووت(شتری؟) ئه‌وه‌نده به لامه‌وه ناخۆش بوو.. به‌ڵام خۆ ده‌سه‌ڵاتم نه‌بوو زمانیان ببڕم... هه‌ر چه‌نده خۆشم هه‌وڵم ده‌دا بۆیان راست بکه‌مه‌وه به‌ڵام هه‌م دیسان ده‌یان گووت(شتری؟) ئه‌وه‌نده ئه‌م وشه‌یانه دووپات کردبویه‌وه، بۆ خۆیشم بڕوام کردبوو که له حوشتر ده‌چین...!
بۆ سبه‌ی رۆشتینه نێو بازاڕ و شارمان بینی. ئه‌م جاره نۆره‌ی شت کڕینی دایکی فاتم بوو؛......
(باقی به‌سه‌رهاته‌کان بمێنن بۆ ژوماره‌ی داهاتوو...)
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه