کورد له هه‌ر چی نووقسانی هه‌بێ، له هه‌ر شتێک دا کورتی هێنابێ له حیزب دروست کردن که‌می نه‌هێناوه، هیشتا ده‌ستی ره‌شی شێخ و مه‌شایخ به‌رۆکی هه‌ورامانیان به‌رنه‌داوه و دیسانه‌وه به ئامرازی کۆنه پرستی و دواکه‌وتووی، خه‌ریکن هه‌ستی خه‌ڵکی هه‌ورامان به‌ره‌و خۆیان ورووژێنن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیان داوه‌ته سازکردنی حیزبێک به سه‌رۆکایه‌تی شێخ عه‌بدوولره‌حمانی نه‌قشبندی، به ناوی حیزبی هه‌ورامی. ئه‌م براده‌ره وا دیاره ته‌نیا داره داره که‌ره بۆ ئه‌م حیزبه تا ده‌یخاته سه‌ر پێ و ئیتر ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی چڵکاوخۆرانی باره‌گای شێخایه‌تی..
له به‌شێک له ئاگاداری نامه‌ی پره‌نسیب و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م حیزبه، تیشکیان هاویشتوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی "هه‌ورامیه‌کان نه‌ته‌وه‌ن و هه‌ورامی زمانی سه‌ربه‌خۆیه، نه‌ک زاراوه، به‌ڵکوو زاراوه‌کانی دیکه له زمانی هه‌ورامی که‌وتوونه‌ته‌وه،..." به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ستاون به نووسینی ئه‌م ره‌شنووسه وا دیاره هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌یان سه‌باره‌ت به "نه‌ته‌وه" وه نیه. ئه‌گینا نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت زمانیشی سه‌ربه‌خۆ بێت ئایا خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی دیکه ده‌کات و یا داوا له حکوومه‌تی وڵاتێک ده‌کات که وه‌ک حیزبێک قه‌بووڵی بکه‌ن یان ئه‌وه‌ی باقی زاراوه و بن زاراوه‌کانی دیکه ده‌بێ داوا له‌وان بکه‌ن به حیزب بیانناسن..؟!!
له به‌شێکی دیکه‌ی ره‌شنووسه‌که‌یان دا باسی داهات و پاره و شتی وا کراوه، که وا دیاره ئه‌م حیزبه سه‌ر به هیج لایه‌نێک و هیچ وڵاتێک نیه و داوای پاره و سپۆنسه‌ری له خه‌ڵک ناکات و خه‌ڵکیش نابێ چاوه‌ڕوانی هیچ جۆره پاره و داهاتێک بن... به درێژایی مێژوو شێخ و مه‌شایه‌خه‌کان داوای پاره‌یان له که‌س نکردوه به‌ڵام به شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکیان په‌روه‌رده ده‌کرد که خه‌ڵکی وه‌ک دیاری و پێشکه‌شی داهات و به‌ر و بوومیان بۆ ئه‌هێنان، ته‌نانه‌ت به ده‌یان جار مرۆڤه 12 و 14 ساڵه‌کان پێشکه‌شیان کراوه، ئه‌ویش به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که مێنه بوون ده‌س به جێ ده‌بوونه ژنی حه‌زره‌تی شێخ.. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر جوان و له بار بوایه‌ن ئه‌گینا ده‌بوونه کاره‌که‌ر و به‌رده‌ست بۆ خانقا و ته‌کیه..
سه‌رده‌مانێک بوو به‌رۆکی هه‌ورامان له ده‌ستی په‌نجه‌ی ره‌شی تاوان په‌ره‌ستان به‌ر بووبوو، ئه‌وا ئێستا تاقمێک دیسانه‌وه به هه‌ڵخراندنی خه‌ڵکی ته‌نانه‌ت وان له هه‌وڵی چه‌ند به‌ره‌کی ناو ریزه جیاجیاکانی کوردوستان دا، هیوادارم خه‌ڵکی هه‌ورامان به چاوێکی کراوه‌وه، مامه‌ڵه له گه‌ل ئه‌م بانگه‌وازه‌دا بکه‌ن.. .
salam aziz dastet dared nakone kheili por mohteva hastan .....
ReplyDeleteوه‌للا هه‌ر له‌وه‌مان كه‌م بوو!!!!
ReplyDeleteزور له و مسلانه تي ناگه م هه ر ئه وه نده ده زانم كورد قه ت به و حيزبه خاوينانه ي به هيچ نه گيشتوه و به هيچيش ناگات ده ست خوش
ReplyDeleteبه م هه واله هه په سام به راستی
ReplyDeleteسڵاو و رێز
ReplyDeleteوبلۆگێكی پڕ بایه‌ختان هه‌یه
به‌رهه‌مه‌كانتان به‌كه‌ڵك و جوانن
به‌رده‌وام بن
گه‌ر پێتان خۆش بێت لینك ده‌گۆڕینه‌وه
تكایه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه گه‌ر لینكت كردین بۆ ئه‌وه‌ی لینكتان بكه‌ین
به سپاسه‌وه
بارین و به‌فرین له باشووری كوردستان
کاکه ئه‌م براده‌رانه یه‌ک دوو ساڵێکه خه‌ریکی به‌نه‌ته‌وه‌کردنی هه‌ورامیه‌کانن ، له هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانیش چوونه پاڵ لیستی گۆران و سه‌رۆکه‌که‌یان قورئانێکی به‌دیاری دا به نه‌وشیروان ، ئه‌وانیش رۆژانه چه‌ند جارێک پیشانی خه‌ڵکیان ده‌دایه‌وه ........ ئیتر ئاوایه کاکه
ReplyDeleteسلاو
ReplyDeleteلینکمان کردوون
سه ر که وتوو بن
دوستي ئازيز .ديالکتيک تاريخي خلق کرد به رهايي از حصار کشيده شده بدور ان متکي است .از اعصار پيشين گرفته تا نظام بين الملل امروزي با زير منگنه قرار دادن پديده ي کرد سعي در تسليم وتجريه کردن ان شده است تا همواره بصورت يک ال‌ت کاربردي مورد نياز جهت استقرار نظام مطلوبشان در دست نيروهاي حاکم باشد هر گاه عده اي در برابر اين وضع بپا خاسته ا ند .صاحبان نظام بلا فاصله دست بکار شده وپس از ضرب وشتم عده اي بقيه را دستگير کرده وعده اي نيز به شيوه اي دردناک تآديب کرده در مدار دلخواه خود به حرکت در اورده اند .تاريخ در سده ي اخير بحق تاريخ پست ترين توطئه هاست .توطئه گري عنوان مهارت در سياست وديپلماسي بوده وخلق کرد قرباني تاريخ توطئه هاي بروز ورشد يافته است .زيانهاي که مدعيان نمايندگي خلق کرد به خود وخلق رسانده اند.از توطئه گران خارجي چيزي کم ندارد نظام با پشتيبانيهاي داخلي وخارجي خود توطئه گري را بحالت يک طرز زندگي دراورده است .بطوريکه همچون يک بيماري واگيردار درحال شيوع است .مزدوري سنتي کرد بي مصرف ترين خائنانه ترين وپست ترين طبقه ايست که تاريخ بخود ديده است
ReplyDeleteباشه ئه‌وه ڕاسته یان هه‌ر بۆ گاڵته نووسراوه؟
ReplyDeleteمن كه لینكه‌كه‌م خوێنده‌وه به شتێكی راستم نه‌زانی...
کوره لی گه ری حزب به ته نها حیزبی حه زره تی مازوو و به س هه ر شه کاوه بی ئالای (ح ح م)
ReplyDeleteهيوا دارم له بواري روناك كردني ميشكي ميله تي كورد سه ر كه وت‌و بن
ReplyDelete