براده‌رێک مایلێکی بۆ نا‌ردوم گله‌یی کردوه که بۆچی پۆستێکت بۆ نه‌ورۆز دانه‌ناوه یان لانی که‌م پیرۆزبایه‌ک و هتد...... .
وه‌ک هه‌ورامی ده‌ڵێن عه‌رزو برا و به‌نگی وێم که‌رو ئه‌وه‌نده دڵ پڕم له نه‌ورۆز که هه‌ر باسی مه‌که . ئاخر نه‌بیره‌وه‌ریه‌کی خۆش ، نه‌ئومید به داهاتویه‌کی خۆش ، نه گۆڕانێکی تازه ، نه کۆمه‌ڵگایه‌کی حه‌ز به پێشکه‌وتن ، هه‌ر ته‌واوی شانازیه‌کانمان وا له رابردوو دایه ، شانازیه‌کانمان وا له ئازایی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر دایه که چۆن مێشکی زوحاکی پژاندوه و هتد ......... .
به‌و بۆنه‌وه دڵ پڕم هه‌ر ئه‌وه‌نده به بیره‌وه‌ری من دا دێت هه‌ر که بۆن و به‌رامه‌ی نه‌ورۆز و به‌هار هاتبێت ؛ گوتوویانه که ئاگر کردنه‌وه کاری کافرانه !!!!! بدعه‌ته له دین دا ، که چاو ده‌مم کرده‌وه زانیم که درۆیان له گه‌ل کردوم و ئاگر نیشانه‌ی رۆشناییه و زاڵ بوونه به سه‌ر تاریکی دا .
دواتر ئیتر له‌م دوایانه‌دا هه‌ر که نه‌ورۆز هێشتا مانگێکی ماوه بگاته به‌ره‌وه ئیتر له جیاتی گوڵ و نێرگز و گیلاخه و هتد ......... له ناو بازاری مه‌ریوان دا سه‌ربازی باتۆم به‌ده‌ست و ئه‌سڵه‌حه به‌شان ده‌بینیت که به‌رو پیرت دێن له جیاتی گوڵ و بولبول !!!!!!!!!!!
ده‌ی جا ناحه‌قمه پیرۆز بایه‌کی وشک و خاڵیش نه‌ڵێم !!!!!!!!!!!!!!!!! من که نازانم جیاوازی دوێنێ و ئه‌مڕو و سبه‌ینێ چیه بۆ ئێمه‌مانان ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه