داوا له ناسر و کامیل ده‌که‌م ئه‌م شتهکۆنانه به هاوکاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له ناو قه‌ڵاکه‌ی هه‌ولێر دا بشارنه‌وه. تاکوو وڵاتانی ئه‌مریکا و بریتانیا لێیان گوم نه‌بێ و دوای 500- 600ساڵی دیکه، بێن و له ده‌ستی کوڕهزازازازاکهمان ده‌ریبێنن. ئیتر ئه‌و ده‌م مارکی کوردی به‌م شاره‌وه نه‌ماوه. و به‌م شێوه‌ی گۆڕینی دمۆگرافی شاره کورده‌کان، ئه‌و ده‌م یان ناوی اربیل یان تخت جمشید یان ئه‌ستانبووڵی دووهه‌مه!!!!
1- ماده‌ی 140 و کێشه‌ی که‌رکووک (الفاتحـة مع صلوات علی ارواح شهداء کرکوک العربی)
2- ئاڵای کوردستان و کڵاو و جامانه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی که هه‌ر چی کرد نه‌یتوانی ئاڵای به‌عسیه‌کان به سه‌ر خۆیه‌وه داگرێت.
3- کێشه‌ی پیتاندیۆمی یورانیومی ئێران (ئه‌مه‌یان چاک بشارنه‌وه، چوونکا هه‌ر ده‌م کورد پێویستی به خۆ کوشتن و یه‌کتر کوشتن ده‌بێت. نه‌کا ئه‌و ده‌م هیچمان ده‌س نه‌که‌وێ بۆ ژینوساید)
4- ئاوایی قه‌شمه‌رئاوا به قه‌شمه‌ر و ناقهشمهر و قه‌یخا و ناقهیخا و مانیفستهکهشی(جا قسه‌یشم پێ مه‌که‌ن با قسه نه‌که‌م)
5- ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی نا‌ویین و به‌تایبه‌تی ئیسرایل و فه‌له‌ستین
۶- هه‌ر وه‌ها مافی ژنان و مافی منداڵان و مافی کورد نه‌ک بۆ پێنج، شه‌ش سه‌ده‌ی داهاتوو؛ به‌ڵکوو بۆ هه‌تا هه‌تایی بیفه‌وتێنن با هه‌ڵنه‌داته‌وه .
۷- گۆڕێکی جوانیش بۆ کورده گیـان(دواتر پێتان ئه‌ڵێم که گۆڕم بۆ چیه).
بۆیه ئه‌م زه‌حمه‌ته که‌وتوه‌ته ئه‌ستۆیی ئێوه چوونکا ئێوه له قه‌ڵاکه‌وه نزیکترێکن. له‌وانه‌یه تا ئێستاکه ئیتر هیچی تیا نه‌مابێ بۆ دزین.. ده‌ی خۆ خوا هه‌ڵناگرێ دزه‌کانی پێنج ، شه‌ش سه‌ده‌ی داهاتوو هیچیان ده‌س نه‌که‌وێ بۆ دزیـن.........