به سه‌ر نه‌وت و گاز و ئاو و بومبی ئه‌تۆمه‌وه نووستبی که‌چی هیچیان له کاتی ته‌نگانه‌دا به هاناته‌وه نه‌یه‌ت...
ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌که گازی زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران تووشی قه‌یران هاتووه.. که‌چی برایانمان له فه‌له‌ستین و باشووری لوبنان و تورکیه و..... شه‌پلی شه‌پانیانه به سه‌ریه‌وه....
خه‌ڵکی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان؛ خۆیان بۆ شادی و به‌زمی سه‌ری ساڵی زایینی ئاماده ده‌که‌ن. له بۆنه‌کان و سه‌ماکان دا به‌شداری ده‌که‌ن که‌چی ئێمه‌ش واین له دوویی 40 لیتر نه‌وت که خوا بکات تا به‌یانی نه‌ڕچابین به په‌توو و قاڵیه‌کان دا.
نازانم ئه‌م وزه‌ی ئه‌توومیه که ده‌ڵێن بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی خوازانه که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گرین؛ که‌ی به که‌ڵکمان دێت؟؟؟؟!!!!!
سه‌یری ئه‌م وڵاته سه‌قه‌ته، قووتابخانه و ئیداره‌کان و کارخانه و کارگا و زانکۆکان ده‌ده‌نه ده‌ستی شاڵاوی پشوودان، وا ده‌زانن به پشوو و نه‌چوونه سه‌ر کار؛ ئه‌م خه‌ڵکه گه‌رمی دێته‌وه!!!!!!
ئه‌م دڵه گڕتووه‌م سووکنایی نایه.. مه‌گه‌ر به چۆڕیک له‌و مه‌یه و گۆرانیه‌کی عه‌دنان که‌ریم.....
به ده‌نگی خۆش بمهێنه جۆش
به بۆنی خۆش بمکه سه‌ر خۆش
بژین به کامه‌رانی، به خۆشی و شادمانی
سه‌یری خۆت که‌ی ئه‌زانی
چه‌نه شیرین و جوانی
ئه‌ی گوڵێ، عه‌مرم گوڵێ
..............................
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه