له رۆژی 3ی سه‌رماوه‌زی 2705 ی کوردی کۆڕی ڕێز گرتن له ژنانی شاعیر و نووسه‌ری مه‌ریوانی به‌ڕێوچوو. که ئه‌م کۆڕه به خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌یه‌ک له لایان 'خاتوو که‌ژان ئه‌سه‌دی' ئه‌ندامی به‌ڕیو به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ژنان كۆتایی پێهات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیارنامه‌یه‌که :
به ناوی خودای دلۆڤان
دوای سڵاو و ڕێز
بڕیار نامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان به بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵ یادی دامه‌زراندنیه‌وه .
ئیمه سه‌ر جه‌م ئه‌ندامان و به‌شداربوانی ئه‌م کۆڕه لایه‌نگری خۆمان له ته‌واوی ژنانی چه‌وساوه و بێده‌ره‌تان دهئهبڕین.
ئیمهلایهنگری خۆمان له ته‌واوی ئه‌و ژنانه دهئهبڕین که رۆژانه پۆل پۆل ده‌بنه قوربانی نیزامی سونه‌تی و پیاوسالاری و نامووس په‌ره‌ستی و فرۆشتنی ژنان و کچان و قاچاخ کردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
بائیتر له‌مه به‌دواوه لاپه‌ڕه‌یکی دیکه هه‌ڵبده‌ینه‌وه بائیتر گۆڕینه‌وه‌ی ژنان له بریتی خوێن، له بریتی قه‌رز، گه‌وره به بچووک کردن، دیارده‌ی ژن به ژنه ، توند و تیژی و لێدان و
جوین پێدان و بێ حورمه‌تی کردن له کۆمه‌ڵگادا ڕاماڵێن.
با ئیتر په‌ره‌پێدانی خورافات هایکی وه‌ک نا قص العقڵ بوون ، زه‌عیفه بوون ، فێڵبازی و مه‌كری ژنان ، دووژن له بریتی پیاوێک له سه‌ده‌ی 21 دا بگۆڕێن. با ئیتر ڕۆڵ و کایه‌ی دژ به یه‌که‌کانی دایکی موقه‌ده‌س و حه‌وای فێڵ باز به‌س بێت.
با ئیتر ئه‌م بێ ده‌نگیه بشکێنێن و له‌مه به‌دواوه ژن و ژیان وه‌ک یه‌ک دابنێن، با ئیتر ئه‌م چیروکی نابه‌رابه‌ریه به‌رو ئاسۆیه‌کی پرشنگ دار و پڕله به‌رابه‌ری هان بده‌ین. بایه‌خ به ژنان بده‌ین وه‌ک ئیسانێک نه‌ک وه‌ک کالایه‌ک بایه‌خ به ئه‌نجومه‌نی ژنان بده‌ین، بایه‌خ به ژنانی شاعیر ونووسهرمان بده‌ین ، جوانتر بڵێم ؛ بایه‌خ به نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا بده‌ین.
هه‌ر وه‌ها سوپاس و ڕێزێکی بێ بڕانه‌وه‌ش بۆ ته‌واوی به‌شداربوانی ئه‌م کۆڕه که زه‌حمه‌تیان به‌ر خۆیان داوه و به هانای ده‌نگمانه‌وه هاتن.
به‌خێر بێن و خواتان له‌گه‌ڵ.
ئه‌نجومه‌نی ژنانی مه‌ریوان
۳‌ی سه‌رماوه‌زی 2705 ی کوردی / 24 ی نوامبێری 2005 ی زایینی