بزماربارانی رۆح و جه‌سته‌م کرد زۆر له‌م کون و قوژبنانه‌دا هه‌ڵتروشکام . به دوایی بیرێکی نۆێ و رێگایه‌کی نوێ دا گه‌ڕام .
جه‌سته‌م به زه‌رده‌خه‌نه‌ی دڵته‌ڕانه‌وه خۆش کرد. له نێو خۆم دا پیشم خواردوه‌ته‌وه ، وه‌ک ترێی شه‌رابم لێ هاتوه که ئه‌وه‌نده خۆمم خواردوه‌ته‌وه تووند بوم و سه‌رم ماسیوه .
به‌ڵام نازانم بۆچی ............. بۆ حه‌ز ده‌که‌م بچمه شۆێنێک که نه کوردی تیا بوایه و نه ئێرانیش .
شێواوم ؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!
به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ش بێت که ئه‌م " په‌یڤه " بوه‌ته چه‌قڵی سه‌ر چاوانی بازێک که‌س ؛ ئه‌م جاره‌یان پێنووسه‌که‌م به تووندی ده‌گرم و به وره و تینه‌که‌وه ده‌نووسم ؛ که بزمار بارانی روح و جه‌سته‌یان بکه‌م .
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه